لە سەمسوور پیاوێک هاوژینەکەی و خۆیشی کوشت

01-09-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای سەمسووری باکووری کوردستان، پیاوێک دوای ئەوەی هاوژینەکەی خۆی کوشت، بە هەمان دەمانچە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
 
رووداوەکە درەنگانی شەوی شەممە 31ی ئاب لە گەڕەکی باهچەلیئەڤلەر لە ناوەندی شاری سەمسوور روویدا.
 
بە هۆکارێک، کە هێشتا نەزانراوە، دەمەقاڵە لەنێوان "ئەکرەم د." و "مەڕوە د."ی هاوژینی دروستبووە. دوای پەرەسەندنی دەمەقاڵەکە، "ئەکرەم د." بە دەمانچە تەقەی لە "مەڕوە د."ی هاوژینی کردووە و کوشتوویەتی، دواتر بە هەمان دەمانچە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
 
دوای ئاگادارکردنەوە، تیمەکانی پۆلیس و 112ی تەندروستی رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.
 
لە ئەنجامی پشکنینی تیمی تەندروستی، دەرکەوت ئەو دوو هاوژینە، کە سێ منداڵیان هەیە، لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە.
 
بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنین، تەرمی ئەو دوو هاوژینە گوێزرایەوە بۆ نەخۆشخانەی فێرکاریی سەمسوور.
 
بەگوێرەی ئامارە نافەرمییەکان، نزیکەی 36 ملیۆن چەکی نایاسایی و چوار ملیۆن چەکی مۆڵەتپێدراو لە باکووری کوردستان و تورکیادا هەن.  
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە