رووداو دیجیتاڵ
پارێزگای ئیستەنبووڵ رایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی تەقینەوەکەی پاشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە لە ئیستەنبووڵ گەیشتە سێ کەس.
پارێزگای ئیستەنبووڵ شەوی پێنجشەممە، 28ـی ئەیلولی 2023 رایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی تەقینەوەکەی گەڕەکی "شیرین ئەڤلەر" گەیشتە سێ کەس و سێ کەسی دیکەش کە لە تەقینەوەکەدا برینداربوون لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.
لە راگەیێندراوەکەدا ناسنامەی ئەو سێ کەسە بڵاوکراوەتەوە کە لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا گیانیانلەدەستداوە، بەمشێوەیە: ئۆزگور چۆبان، عومەر ئۆزدەمیر، ئەحمەد باڵ.
پاشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە لە نهۆنی پێنجەمی باڵەخانەیەک لە گەڕەکی "شیرین ئەڤلەر" لە ناوچەی "باهچەلی ئەڤلەر"ی ئیستەنبووڵ تەقینەوەیەک روویدا.
پارێزگای ئیستەنبووڵ دوای تەقینەوەکە رایگەیاند، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان کەسێک گیانیلەدەستداوە، چواری دیکەش بریندارن و تەندروستی دووانیان ناجێگیرە.
لەبارەی هۆکاری تەقینەوەکە هاکان باهادر، سەرۆکی شارەوانیی باخچەلی ئێڤلەر رایگەیاند بۆریی گازی سروشتی تەقیوە و دواتر لە نهۆمی پێنجەمی ئەو باڵەخانەیە گڕی گرتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ