رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای رووها لەسەر سنووری باکوور و رۆژئاوای کوردستان کەسێک بە بیانووی "ئەندامێتی پەیەدە" دەستگیرکرا.
میدیای فەرمی تورکیا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 6ی تەمموزی 2023 کاتێک "ئەندامێکی پەیەدە "ویستوویەتی لە رۆژئاوای کوردستانەوە بپەڕێتەوە بۆ باکووری کوردستان، لەسەر سنووری سروج- کۆبانی دەستگیرکراوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری کراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵ کەسە دەستگیرکراوەکە دەستیپێکردووە.
ئەو کەسەی دەستگیرکراوە گواستراوەتەوە بۆ فەرماندەیی جەندرمەی سروج.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ