رووداو دیجیتاڵ
لە شارۆچکەی سلۆپی سەر بە پارێزگای شرنەخ ـی باکووری کوردستان، کەسێک بە تۆمەتی دڕاندنی قورئان دەستبەسەر کرا.
رووداوەکە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 13ـی کانوونی یەکەمی 2023، روویدا. دەگوترێت گەنجێكی تەمەن 34 ساڵ بە ناوی "ئـ. ب." قورئانی بە دەست دڕاندووە.
بەشێک لە دانیشتووانی سلۆپی کاردانەوەیان نیشان دا و لە بەردەم باڵەخانەی قایمقامییەتی شارۆچکەکە کۆبوونەوە.
جیهاد کۆچ، قایمقامی سلۆپی بە یاوەری بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆچکەکە، بە بڵندگۆ قسەی بۆ خەڵک کرد و گوتی، "من و هاوڕێ پۆلیسەکانمان لێرە هەمان هەستی ئێوەمان هەیە، ئەمە سووکایەتییە بە قورئانەکەمان، بەڵام کاردانەوە و زێدەڕۆیی بەرامبەر ئەو رووداوە، بە هێرشکردنە سەر پۆلیسەکانمان نابێت، کە هەمان هەستیاری ئێوەیان بەرامبەر رووداوەکە هەیە".
دوای گوشاری خەڵک (ئ.ب.) کە برابووە باڵەخانەی قایمقامیەتی سلۆپی، رادەستی پۆلیسی شارۆچکەکە کرا.
دەگوترێت ئەو کەسەی قورئانی دڕاندووە، پێشینەی تاوانی هەبووە و بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ