یەدەگی بانکی ناوەندیی تورکیا لە هەفتەیەکدا 'شەش ملیار دۆلار کەمیکردووە'

23-01-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یەدەگی بانکی ناوەندیی تورکیا لە ماوەی هەفتەیەکدا شەش ملیار دۆلار کەمیکردووە.
 
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە رۆژانی نێوان 12 تاوەکو 19ی کانوونی دووەمی 2024، یەدەگی پوختەی بانکی ناوەندیی تورکیا شەش ملیار دۆلار کەمیکردووە.
 
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، لە 12ی کانوونی دووەمی 2024 یەدەگی بانکی ناوەندیی تورکیا 29.5 ملیار دۆلار بووە، دوای هەفتەیەک و لە 19ی مانگدا بۆ 23.5 ملیار دۆلار دابەزیوە.
 
کەمبوونەوەی یەدەگی بانکی ناوەندی دەریدەخات کە پێویستیی تورکیا بە دراوی بیانی زیادیکردووە.
 
مانگی رابردوو یەدەگی بانکی ناوەندیی تورکیا 16 ملیار دۆلار کەمیکردووە. هەفتەی رابردوو یەدەگی ئەو بانکە یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلار دابەزی.
 
بەهۆی دابەزینی بەردەوامی بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلار و دراوە بیانییەکان و فرۆشتنی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە، یەدەگی بانکی ناوەندیی تورکیا لە دابەزیندایە. بانکی ناوەندیی تورکیا بەهۆی دابەزینی بەهای لیرە، دۆلاری زیاتر بە بازاڕی ناوخۆ دەفرۆشێت.
 
هەفتەی رابردوو بەهای لیرە بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی گەیشتە نزمترین ئاستی تۆمار کراو لە مێژوودا، کە بەهای یەک دۆلار 30 لیرەی تورکیی تێپەڕکرد.
 
ئامارە فەرمییەکانی بانکی ناوەندیی تورکیا رۆژی پێنجشەممە 25ی کانوونی دووەم بڵاودەکرێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان لەبارەی دانانی قەییوم: لەگەڵ ئەو کەسانەی دەسەڵات بۆ خزمەت بەکاردەهێنن کێشەمان نییە

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دانانی قەییوم بۆ بەشێک لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا گوتی، ''کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا نییە کە دەسەڵات بۆ خزمەتکردنی گەل بەکاردەهێنن''.