رووداو دیجیتاڵ
لە شارۆچکەی سوێرەگی سەر بە پارێزگای روهای باکووری کوردستان چوار کەس بە تۆمەتی قاچاخیکردن بە چەک دەستبەسەر کران.
تیمەکانی سەر بە فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگای رووها بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ـی ئایار هەڵیانکوتایە سەر پێنج ماڵ.
لە ئەنجامی پشکنینی ماڵەکاندا دەستگیرا بەسەر پێنج کڵاشینکۆف، سێ دەمانچە، چوار تفەنگ، 984 فیشەک، دووربینێکی نیشانشکین و چەندین کەل و پەلی دیکەی سەربازی. هەروەها چوار کەسیان تۆمەتی قاچاخجێتیی بە چەک دەستبەسەر کرد.
چوار کەسە دەستبەسەرکراوەکە بۆ وەرگرتنی گوتەکانیان رەوانەی فەرماندەیی جەندرمە کران و دوای کۆتاییهاتنی رێکارە یاساییەکان رەوانەی دادگەی سوێرەگ دەکرێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ