سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بۆ دەم پارتی: دەمانەوێت دەستوور دیموکراسیانە هەموار بکەینەوە

02-05-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا سەبارەت بە پێشنیازی هەموارکردنەوەی دەستوور سەردانی لایەنە سیاسییەکان دەکات.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممەش سەردانی فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان- دەم پارتی لە پەرلەمان کرد و رایگەیاند: "دەمانەوێت دەستوور بەشێویەکی شەفاف و دیموکراسی هەموار بکەینەوە."
 
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ تولای هاتیمۆغوڵڵاری و تونجەر باکرهان هاوسەرۆکانی دەم پارتی کە نزیکەی 40 خولەکی خایاند، کورتوڵموش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، پڕۆسەکە بە شێوەیەکی شەفاف بەڕێوە دەبەن و ئامانجیان ئامادەکردنی دەستوورێکی نوێیە کە هەموو لایەنەکان لە پەرلەمان لەسەری کۆک بن. تولای هاتیمۆغوڵڵاری گوتی، "بێگومان لەم ماوەیەدا پێویستی بە پاککردنەوەی رێگاوبانەکان هەیە". 
 
کورتوڵموش لە یەکەمین گەڕی دانوستاندنەکانیدا لەبارەی دەستوور کە رۆژی سێشەممە 30ـی نیسان دەستیپێکرد سەردانی فراکسیۆنی پارتی گەلی کۆماری- جەهەپەی کرد و لەگەڵ ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی ئەو پارتە کۆبووەوە. 
 
دوای سەردانەکە ئۆزەل رایگەیاند، پێویستە سەرەتا دەسەڵات پابەند بێت بەو دەستوورەی کە ئێستا هەیە و دواتر داوای گۆڕینی دەستوور بکات. 
 
سەرۆکی پەرلەمان هەر ئەمڕۆ سەردانی فراکسیۆنەکانی پارتی سەعادەت و ئیی پارتی دەکات. کاتی سەردانەکەی بۆ فراکسیۆنی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی- مەهەپە کە هاوپەیمانی ئاکپارتییە ئاشکرا نەکراوە.  

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شاری سلێمانی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

رووداو دەیان بەڵگە لەبارەی پارێزگای سلێمانی بڵاودەکاتەوە؛ دەسەڵاتی دامەزراندن و کڕینی ئۆتۆمبێل بە پارێزگار دراوە

رۆژی شەممە، 21-12-2024ـی بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال) دەیان بەڵگە لەبارەی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان بڵاودەکاتەوە، بەڵگەکان فەرمانی دامەزراند، کڕینی ئوتۆمبێل و زیادکردنی پێشینە و خەرجکردنی پارەیان تێدایە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان زۆرترین دەسەڵاتی بە پارێزگاری سلێمانی بەخشیوە. پاش کەمێکی دیکە وردەکاری دەبیستن.