سێ منداڵی عێراقی کەوتنە نێو رووبارێکی تورکیا و بێسەروشوێنن

29-06-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای کرککالەی تورکیا سێ منداڵ، کە هەڵگری وڵاتینامەی عێراقین، لە ئاوی رووباری کزڵئرماکدا ونبوون.
 
ئەو سێ منداڵە، کە پێدەچێت خنکابن، ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی حوزەیرانی 2023 لە شارۆچکەی باهشیلی سەر بە پارێزگای کرککالە لە کاتێکدا لە کەنار رووباری کزڵئرماک بە تۆپ یارییان دەکرد، تۆپەکەیان کەوتووەتە نێو رووبارەکە و هەر سێ منداڵەکە بۆ دەرهێنانی تۆپەکەیان چوونەتە نێو رووبارەکەوە و دواتر ونبوونە.
 
دوای ئاگادارکردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان، تیمەکانی پۆلیس، تەندروستی و تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاریی ژێرئاوی شارەوانیی کرککالە رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون.
 
گەڕانی تیمەکان بۆ دەرهێنانی منداڵەکان بەردەوامە و زانراوە کە سێ منداڵەکە تەمەنیان لە نێوان 14 - 15 ساڵە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان لەبارەی دانانی قەییوم: لەگەڵ ئەو کەسانەی دەسەڵات بۆ خزمەت بەکاردەهێنن کێشەمان نییە

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دانانی قەییوم بۆ بەشێک لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا گوتی، ''کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا نییە کە دەسەڵات بۆ خزمەتکردنی گەل بەکاردەهێنن''.