رووداو دیجیتاڵ
لە ئامەدی باکووری کوردستان پارتی دۆزی ئازاد - هوداپار، پانێلێک بە ناونیشانی "کوردی هەڵدەبژێرم" رێکدەخات.
پانێلەکە ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی کانوونی دووەمی 2024 لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری پەروەردەیی هوداپارەوە رێکدەخرێت و کاژێر 14:00 لە ناوەندی رۆشنبیری و کۆنگرەی سەزایی کاراکۆچ لە شاری ئامەد بەڕێوەدەچێت.
ئامانجی سەرەکیی پانێلەکە هۆشیارکردنەوەی خەڵکە سەبارەت بە وانەی بژاردەی زمانی دایک. بۆ پانێلەکە، بە شێوەزارەکانی کرمانجی و زازاکیی زمانی کوردی و تورکی پۆستەر ئامادە کراون.
هەریەک لە سەرکان رامانلی، جێگری سەرۆکی هوداپار؛ خەلیل چیچەک، ئەکادیمیست و پڕۆفیسۆر؛ مامۆستا هودایی مۆرسومبول و وەحدەدین ئینجە، توێژەر و نووسەر بەشداری لە پانێڵەکەدا دەکەن.
پارتی دۆزی ئازاد، ناسراو بە ھوداپار، پارتێکی ئیسلامیی سوننەی کوردییە و لە 19ی کانوونی یەکەمی 2012 دامەزراوە. لە دوایین هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە 14ـی ئایاری 2023 کە سەرۆککۆمار و پەرلەمانێکی نوێ هەڵبژێردرا، لەسەر لیستی ئاکپارتی بەشداری هەڵبژاردنی کرد و چوار کورسی لە پەرلەمان بەدەستهێنا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ