رووداو دیجیتاڵ
لە تورکیا و باکووری کوردستان، نرخی بەنزین زیادکرا و هەر لیترێک بەنزین یەک لیرە و 49 قروشی خرایەسەر.
دوای ئەوەی لە تورکیا رێژەی باج زیاد کرا و لیرەی تورکی بەهای خۆی لەدەستدا، گازوایل و بەنزین زیاتر گران بوون.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 20ـی کانوونی یەکەمی 2023، لە تورکیا و باکووری کوردستان، نرخی یەک لیتر بەنزین یەک لیرە و 49 قروش بەرزکرایەوە و لە نرخی گازوایل هیچ زیادکردنێك یان کەمکردنەوەیەک نەکرا.
دوایینجار لە نۆ کانوونی یەکەمی 2023 نرخی لیترێک بەنزین 1.65 لیرە زیادکرابوو. بەم نرخە نوێیە، لیترێک بەنزین لە ئیستەنبووڵ بە 34.50 لیرە، لە ئەنقەرە بە 35.17 لیرە و لە ئیزمیر بە 35.36 لیرە دەفرۆشرێت. لە ئامەدی باکووری کوردستانیش یەک لیتر بەنزین بە 35.85 لیرە دەفرۆشرێت.
لە تورکیا و باکووری کوردستان نرخی لیترێک گازوایل لە 21ی تەممووزدا 1.55 لیرە، لە 28ی تەممووزدا 1.45 لیرە، لە 1ی ئاب 1.07 لیرە، 11ی ئاب 1.80 لیرە، لە 22ی ئابی 2023دا 1 لیرە بەرزکرایەوە.
بەرلە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پەرلەمانی تورکیا لە 14ی ئایاری ئەم ساڵ، لیترێک گازوایل بە 18.58 لیرە بوو. لە دوای هەڵبژاردنەکانەوە و تا ئێستا نرخی گازوایل زیاتر لە 100٪ بەرز کراوەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ