رووداو دیجیتاڵ
لەسەر سنووری نێوان پارێزگای رووهای باکووری کوردستان و رۆژئاوای کوردستان، کەسێک بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پارتی یەکێتیی دیموکراتی - پەیەدە دەستگیرکرا.
بەگوێرەی میدیای فەرمی تورکیا، رۆژی چوارشەممە 24ـی کانوونی دووەمی 2024، لەسەر سنووری نێوان پارێزگای رووها و رۆژئاوای کوردستان بە تۆمەتی ئەندامێتی پارتی یەکێتی دیموکرات-پەیەدە کەسێک دەستگیرکراوە کە گوایە هەوڵیداوە لە رۆژئاوای کوردستانەوە بە شێوەیەکی نایاسایی لە سنوور بپەڕێتەوە.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ئۆپەراسیۆنەکە بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسە بەپشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری کراوە و دوای دەستگیرکردنی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دەستیپێکردووە.
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە دوو مانگی رابردوودا لەسەر سنووری رۆژئاوای کوردستان و پارێزگای رووهای باکووری کوردستان، سێ کەسی دیکەیان بە هەمان تۆمەت دەستگیر کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ