دوو هاندەری یانەی ئامەدسپۆر دەستبەسەر کران

11-09-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوو هاندەری یانەی تۆپی پێی ئامەدسپۆری باکووری کوردستان بە پاساوی رێزنەگرتن لە سروودی نیشتمانیی تورکیا دەستبەسەر کران.
 
ئەو دوو هاندەرەی ئامەدسپۆر، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 10ی ئەیلوولی 2023 لە یاریی نێوان ئامەدسپۆر و دوزجەسپۆر لە یاریگەی ئامەدسپۆر لە ئامەد لە کاتی گوتنەوەی سروودی نیشتمانیی تورکیا هەڵنەسانە سەر پێ.
 
تیمەکانی پۆلیس بە پاساوی رێزنەگرتن لە سروودی نیشتمانیی تورکیا ئەو دوو کەسەیان دەستبەسەر کرد.
 
کاژێر 19:00ی رۆژی یەکشەممە 11ی ئەیلوول، یانەی ئامەدسپۆر لە یاریگەی خۆی لە شاری ئامەد لە هەفتەی سێیەمی رکابەرییەکانی کۆمەڵەی سووری خولی پلە دووی تورکیا، بەرامبەر یانەی دوزجەسپۆری تورکیا یاریی کرد و بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکەی بردەوە. بەر لە دەستپێکردنی یارییەکەش، سروودی نیشتمانیی تورکیا لێدرا.
 
دوو هەفتە بەر لە ئێستا و هەر لە یاریگەی ئامەدسپۆر، لە یاریی نێوان ئامەدسپۆر و دەنزیلی سپۆر بە هەمان پاساو 11 هاندەری یانەی ئامەدسپۆر دەستبەسەر کران و، دوای ئەوەی درانە دادگە، بە مەرجی دادوەری ئازاد کران.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە