دەمیرتاش: لەبەر کورد و کوردستان دادگەیی دەکرێم

08-01-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەڵاحەدین دەمیرتاش، سیاسەتڤانی کورد و هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە، لە بەرگریکردن لە خۆی لە دۆسیەی کۆبانی دەڵێت، ئەو دادگەیی دەکرێت، چونکە گوتوویەتی، "کورد و کوردستان."
 
دانیشتنی دۆسیەی کۆبانی، کە بە سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکانی پێشووتری هەدەپەوە 108 ئەندام و بەرپرسی هەدەپە تێیدا دادگایی دەکرێن و 18 کەسیان ئێستا لە زیندانن، ئەمڕۆ دووشەممە 8ی کانوونی دووەمی 2024 لە 22ەمین دادگەی سزا قورسەکانی ئەنقەرە لە زیندانی سینجان بەڕێوەدەچێت.
 
سەڵاحەدین دەمیرتاش کە لە زیندانی ئەدیرنە، لە رێگەی سیستمی دەنگ و رەنگ بەشداری لە دانیشتنی دۆسیەکەدا دەکات، لە دانیشتنی دادگە بەرگریی لە خۆی کردووە و دەڵێت، "زۆربەی هاوڕێیان دەڵێن، دەمیرتاش دەستی بە قسەکردن لەسەر کورد و کوردستان کردووە. من حوکم دەدرێم، چونکە گوتم (کورد و کوردستان). نزیکەی 20 ساڵە لە سیاسەتدام. قسەکانی من سەبارەت بە کورد و کوردستان کراوە بە بابەتی تاوانکاری. من هەروەها باسی سۆما-م کرد، بۆ بەو هۆیەوە دۆسیەیەک لە دژم تۆمار نەکرا؟ چونکە لەو قسەیەی مندا وشەی کورد نییە."
 
دەمیرتاش کە قسەکانی سەبارەت بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە دۆسیەکەدا وەکو تاوان هەژمار کراون گوتی، "ئەگەر داواکاری گشتی پرسیاری ئەوە دەکات، ئایا عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆکی گەلی کوردە یان نا؟ با نامەیەک بۆ پەرلەمان بنووسێت بۆ ئەوەی لێهاتووییەک دەستنیشان بکات. من ئەو کەسە نیم کە عەبدوڵڵا ئۆجەلانم بە سەرکردەی کورد راگەیاندووە، بەڵکو ملیۆنان کەس ئۆجەلانیان بە رێبەری گەل راگەیاندووە. ئەگەر ئەمە دەبێتە بابەتی تاوان، ئەوە قەیرانێکە بۆ دەوڵەت. هەموو قسەکانم لە چوارچێوەی ئازادیی رادەربڕیندان، ئەمە شوێنی گفتوگۆ نییە. ئەوەی لە نێوخۆیدا لە ململانێدایە، دەوڵەتی کۆماری تورکیایە."
 
دۆسیەی کۆبانی، تایبەتە بە رووداوەکانی 6-8ی تشرینی یەکەمی 2014، کە دوای ئەوەی داعش هێرشی کردە سەر کۆبانی لە رۆژئاوای کوردستان، هەدەپە و ژمارەیەک لە پارتە کوردییەکانی دیکەی باکووری کوردستان داوایان لە حکومەتی ئەو کاتەی تورکیا کرد رێگە بە ناردنی چەک و هاوکاریی دیکەی سەربازی لە تورکیاوە بۆ شەڕڤانان بدات، بەڵام ئەنقەرە رەتیکردەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان لەبارەی دانانی قەییوم: لەگەڵ ئەو کەسانەی دەسەڵات بۆ خزمەت بەکاردەهێنن کێشەمان نییە

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دانانی قەییوم بۆ بەشێک لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا گوتی، ''کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا نییە کە دەسەڵات بۆ خزمەتکردنی گەل بەکاردەهێنن''.