رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان لە ئاهەنگێکی بووکگواستنەوەدا، حەوت کیلۆ زێڕ درایە بووک، کە بەهاکەی 12 ملیۆن و 558 هەزار لیرەیە (نزیکەی 500 هەزار دۆلار) دەکات، هەروەها پێنج ملیۆن لیرەی نەخت، کە دەکاتە نزیکەی 180 هەزار دۆلار لە ئاهەنگەکەدا بەخشرا.
شەوی شەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2023 ئاهەنگی هاوسەرگیریی پارێزەر محەممەد ئیزۆل، کوڕی بیلال ئیزۆلی کارساز و یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی عەشیرەتی ئیزۆل و ئەلیف ئەیدۆغان بەڕێوەچوو، کە شارەزای بواری داراییە.
ئاهەنگەکە لە هۆڵێکی شاری رووها بەڕێوەچوو و سەرۆک عەشیرەتەکانی ناوچەکە و سەتان کەس بەشداریی ئاهەنگەکەیان کرد.
لە ئاهەنگەکەدا دیارییەکی زۆر پێشکێشی بووک و زاوا کرا، لەوانەش حەوت کیلۆ زێڕ و نزیکەی 180 هەزار دۆلار.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ