رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای ئەرزینجانی باکووری کوردستان، مینی پاسێک وەرگەڕا و چوار لە سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا و 10ـی دیکە برینداربوون.
مینی پاسەکە بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، 9ی تەممووزی 2023 لە ئیستەنبووڵەوە بەرەو ئەرزینجان بەڕێکەوتبوو و لەسەر رێگەی خێرای ئەرزینجان-سێواز وەرگەڕا.
شۆفێری مینی پاسەکە لەگەڵ سێ کەس بە ناوەکانی "موقەدەس ک."، "ئەرکان ک." و "محەممەد ک." لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەستدا.
دوای گەیشتنی تیمەکانی جەندرمە، ئافاد و فریاکەوتنی 112 بۆ شوێنی رووداوەکە 10 لەسەرنشینەکانی نێو مینی پاسەکە کە برینداربوون بۆ نەخۆشخانەی فێرکاری ئەرزینجان گوێزرانەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە نێو بریندارەکاندا ژمارەیەک منداڵ هەن. سەرنشینەکانی مینی پاسەکە سەرجەمیان خزمن و بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە ئیستەنبووڵ بوون و بەرەو ئەرزینجان دەگەڕانەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ