ژنە هەنگەوانێک لە وان لە دوو ساڵدا پوورە هەنگەکانی 13 هێندە زیادکردووە

25-06-2023
هەوار ئیسماعیل
 دەڤرم شەکەر، هەنگەوانێكی ژنە لە شارۆچکەی وەستان سەربە پارێزگای وانی باکووری کوردستان
دەڤرم شەکەر، هەنگەوانێكی ژنە لە شارۆچکەی وەستان سەربە پارێزگای وانی باکووری کوردستان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دەڤرم شەکەر، هەنگەوانێكی ژنە لە شارۆچکەی وەستان سەربە پارێزگای وانی باکووری کوردستان، تەمەنی 26 ساڵە و دوو ساڵە هەنگەوانی دەکات. ژنە هەنگەوانەکە بە سوودوەرگرتن لە پڕۆژەی "جووتیاری گەنج" کە لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا راگەیێندراوە، بە پێنج پوورە هەنگ دەستی بەم کارە کرد و ئێستا 70 پوورەهەنگی هەیە.
 
دەڤرم شەکەر، هەنگەوان دەڵێت، "دەرچووی زانکۆم، لە گوندەکەی خۆم دەژیم. دوای ئەوەی زانکۆم تەواوکرد دەستم بە هەنگەوانی کرد. پێشتر خەریکی کشتوکاڵ بووین و لەو ماوەیەدا بینیمان کە گوڵ و رووەکەکانی ژینگەکەمان چەندە چڕ و فرەچەشنە. لە پارێزگاکەماندا هەنگەوانی بەربڵاوە و منیش ویستم وەک ژنێک لەم بوارەدا کاربکەم".
 
ئەو هەنگوینەی لەو ناوچەیە بەرهەمدێت، کوالێتی بەرزە و خواستێکی زۆری لەسەرە؛ هەربۆیە هەر بە ئۆنلاینیش کڕیاری زۆری هەیە.
 
دەڤرم شەکەر دەشڵێت، "ئێمە ئەم هەنگوینە بۆ ئەنقەرە، ساکاریا و دەرەوەی شار دەنێرێن. بەرهەمەکەمان لە رێگەی ماڵپەری ئەلیکترۆنییەوە بە کڕیارەکانی زۆرێک لە پارێزگاکان دەفرۆشین. خەونی ئێمە ئەوەیە رەوانەی دەرەوەی وڵاتی بکەین".
 
بەگوێرەی داتاکانی یەکێتیی هەنگەوانانی تورکیا، لە ساڵی 2022دا بەراورد بە ساڵی پێشتر، بەرهەمهێنانی هەنگوین لە وان ٪200 زیادیکردووە و نزیکەی پێنج هەزار تۆن هەنگوین بەرهەمهێندراوە. هەنگەوانانی وان بۆ ئەمساڵ چاوەڕوانی بەرهەمی زیاتر دەکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ئەرشیڤیی بارانبارین لە هەولێر، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کەشناسان: هێشتا پەڵەی نەداوە

شارەزایانی کەشناسی دەڵێن، تاوەکو ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان پەڵەی تەواوی نەداوە. ئەندازیارێکی کشتوکاڵیش لە هەولێر باس لەوە دەکات، بارانێکی دیکەی وەک 24 کاژێری رابردوو ببارێت، پەڵە دەدات.