وەزیری ناوخۆی تورکیا گیانلەدەستدانی پێنج گەریلای پەکەکەی راگەیاند

20-06-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزیری ناوخۆی تورکیا رۆژی پێنجشەممە 20ـی حوزەیران رایگەیاند، لە شەڕی نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە، پێنج گەریلا گیانیان لەدەستداوە.
 
رۆژی 19ـی حوزەیران سوپای تورکیا لە چیای ئاگری ئۆپەراسیۆنێكی دژی گەریلاکانی پەکەکە دەستیپێکرد و لە شارۆچكەی حەسکێف سەربە پارێزگای ئێلیهـ شەڕ و پێکدادان لەنێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا روویدا.
 
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا بەیانیی ئەمڕۆ گرتە ڤیدیۆییەکانی ئۆپەراسیۆنی چیای ئاگری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئاگری و ئێلیهـ ـدا پێنج گەریلا گیانیان لەدەستداوە. 
 
یەرلیکایا دەڵێ، لە ئۆپەراسیۆنەکەی سنووری شارۆچكەی بازید سەربە پارێزگای ئاگری، گەریلایەک بە ناوی یڵماز ئۆنەر ناسراو بە "شێخمووس مەڵازگر" و لە سنووری شارۆچکەی حەسکێف سەربە پارێزگای ئێلەهیش چوار گەریلا بە ناوەکانی شاکر ئەردەمجی ناسراو بە "شەرڤان بۆتان"، حازرەت کاچار ناسراو بە "ئەیلەم"، نورەدین تەکین ناسراو بە "نورهاق" و زەینەب ئۆزکان ناسراو بە "ئاخین" گیانیان لەدەستداوە.
 
رۆژی چوارشەممە 19ـی حوزەیران پارێزگای ئێلیهـ بڕیاریدا لە رۆژانی نێوان 19ـی حوزەیران تاوەکو سێ ـی تەمموز بۆ ماوەی 15 رۆژ چوون و هاتن بۆ چیای ماڤا لە سنووری شارۆچکەی حەسکێف قەدەخە بکات.
 
تائێستا پەکەکە هیچ لێدوانێکی سەبارەت بەو دوو شەڕە نەداوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان لەبارەی دانانی قەییوم: لەگەڵ ئەو کەسانەی دەسەڵات بۆ خزمەت بەکاردەهێنن کێشەمان نییە

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دانانی قەییوم بۆ بەشێک لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا گوتی، ''کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا نییە کە دەسەڵات بۆ خزمەتکردنی گەل بەکاردەهێنن''.