لە مەڵەتی گرووپێک ویستیان بچنە نێو بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا

18-10-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای مەڵەتیی باکووری کوردستان دوای ئەوەی بەهۆی هێرشێک بۆ سەر نەخۆشخانەیەکی غەززە زیاتر لە 500 کەس گیانیان لەدەستدا، گردبوونەوەی ناڕەزایی بەڕێوەچوو و چەند کەسێک هەوڵیان دا بچنە نێو بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا.
 
شەوی سێشەممە 17ی تشرینی یەکەمی 2023، گرووپێک کە لە نزیک گەورە شارەوانیی مەڵەتی کۆبوونەوە، کاردانەوەیان بەرامبەر بە هێرشکردنە سەر نەخۆشخانەکەی غەززە نیشاندا.
 
ئەو گرووپە کە ئاڵای تورکیا و فەلەستینیان بەرزکردبووەوە، دروشمی جۆراوجۆریان لە دژی ئیسرائیل گوتەوە.
 
دواتر بە ئۆتۆمبێلەکانیان کاروانێکیان دروستکرد و بەرەو بنکەی راداری کورەچیکی ئەمریکی لە شارۆچکەی ئارگان بەڕێکەوتن.
 
گرژی لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و ئەو گرووپە دروستبوو، هێزەکانی جەندرمە رێگەیان نەدا گرووپەکە بچنە نێو گۆڕەپانی کورەچیک.
 
دوای رووداوەکە ئەرسین یازیجی، پارێزگاری مەڵەتی؛ عارف چانکال، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی پارێزگا و عەقید ئەرجان ئاڵتن، فەرماندەی جەندرمەی پارێزگا چوونە ناوچەکە و لەگەڵ نوێنەری رێکخراوە ناحکومییەکان کۆبوونەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە سلێمانی لەبارەی دواکەوتنی مووچەیان

نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست: دەبێت لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە مووچەمان دابەش بکرێت

نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست دەڵێت، ''دەبێت وەزارەتەکانی پەروەردە و دارایی روونکردنەوە بدەن کە بۆچی ئەمڕۆ مووچەمان دابەشنەکرا؟''؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ''نابێت دابەشکردنی مووچەمان یەک کاژێر لە لیستی مووچەی وەزارەتی پەروەردە دوابکەوێت.''