لە باکووری کوردستان و تورکیا نرخی گازی شل زیاد دەکرێت

25-06-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای دابەزینی بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلار و دراوە بیانییەکان، نرخی سووتەمەنی بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، بڕیارە لە سبەیەوە نرخی (LPG) گازی شلی ئۆتۆمبێل زیاد بکرێت.
 
بەگوێرەی سەرچاوەکانی نوێنەرانی کەرتی سوتەمەنی تورکیا لە رۆژی دووشەممە، 26ی حوزەیرانی 2023 بەدواوە لە باکووری کوردستان و تورکیا نرخی LPG بۆ ئۆتۆمبێل 66 قروش زیاد دەکرێت.
 
دوای ئەم بەرزبوونەوەیە، نرخی LPG لە ئەستەنبووڵ 10 لیرە و 59 قروش، لە ئەنقەرە 10 لیرە و 77 قروش و لە ئیزمیر 10 لیرە و 66 قروش دەبێت.
 
دوای هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا لە 14 و 28ـی ئایاری ئەمساڵدا، نرخی گازوایل 4 لیرە و 40 قروش، نرخی بەنزینیش 3 لیرە و 40 قروش بەرزکرایەوە. 
 
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی هەرسێ پەرلەمانتارەکەی مەهەپە کە دەستیان لەکارکێشاوەتەوە

سێ پەرلەمانتاری مەهەپە دەستیان لەکارکێشایەوە

لەسەر داوای دەوڵەت باخچەلی، سێ پەرلەمانتاری فراکسیۆنی مەهەپە دەستیان لەکارکێشایەوە و پابەندبوونی خۆیان بە بڕیاری سەرۆکەکەیان راگەیاند.