رووداو دیجیتاڵ
لە باکووری کوردستان و تورکیا، دوای زیادکردنی باج، نرخی سووتەمەنی لە زیادبووندایە، لە ئەمڕۆ سێشەمممەوە نرخی یەک لیتر بەنزین دوو لیرە زیادکرا.
ئەمڕۆ سێشەممە، 25ـی تەممووزی 2023 نرخی یەک لیتر بەنزین 2.04 لیرە گران کرا، دوای ئەو زیادکردنە نرخی یەک لیتر بەنزین گەیشتە نزیکەی 37 لیرە.
لە ئیستەنبووڵ لیترێک بەنزین بە 36.03 لیرە، لە ئەنقەرە 36.47 لیرە و لە ئیزمیر بە 36.56 لیرەیە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە رۆژی هەینی 21ـی تەممووز لە سەرتاسەری تورکیا گازوایل 1.55 لیرە گران کرا و نرخی یەک لیتر گازوایل 34 لیرەی تێپەڕاند.
دوای هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا لە 14 و 28ـی ئایاری ئەمساڵدا، هاوتەریب لەگەڵ لاوازبوونی بەهای بەرامبەر دۆلار و دراوە بیانییەکان، نرخی سووتەمەنی بەردەوام گران دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ