تورکیا
دیمەنی دوو پێگە پێش بۆردوومانکردنی لەلایەن تورکیاوە، کە وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، پێگەی پەکەکەن لە هەرێمی کوردستان
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، لە هێرشێكی ئاسمانیدا بۆ سەر پێگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە هەرێمی کوردستان 23 گەریلا گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوێك کە ئەمڕۆ دووشەممە 28ی تشرینی یەکەم لەلایەن وەزارەتی بەرگریی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو وڵاتە هێرشێكی ئاسمانییان بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە و 23 گەریلا گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتەکە دیمەنی ساتی هێرشەکەی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە، سوود لە کەرەستەی دروستکراوی خۆیان وەردەگرن بۆ ئەوەی درێژە بەو شەڕە بدەن کە لەگەڵ پەکەکە هەیانە.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هێشتا هیچ راگەیێندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
رۆژی 27ـی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتبوو، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا کە رۆژانی 24-25-26 و 27ـی ئەم مانگە لە ناوچەکانی زاپ، خواکوڕک و مەتینا لەلایەن گەریلانیانەوە کراوەتە سەر سەربازانی سوپای تورکیا، پێنج سەرباز کوژراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ