رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
وێنەیەکی ئەرشیڤیی فوئاد حوسێن (لای راست) و هاکان فیدان (لای چەپ) لە بەغدا لە 14-3-2024. وێنە: MFA
رووداو دیجیتاڵ
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق باسی پێشهاتەکانی سووریایان کرد.
ئاژانسی فەرمی تورکیا ئەمڕۆ (یەکشەممە، یەکی کانوونی یەکەمی 2024) بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی رایگەیاند، هاکان فیدان بە تەلەفۆن لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی قسەی کردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان هاکان فیدان و فوئاد حوسێن لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باسی پێشهاتەکانی سووریا کراوە.
دەستەی تەحریری شام و گرووپە چەکدارەکانی دیکەی هاوپەیمانی کە دژبەری حکومەتی بەشار ئەسەدی سەرۆککۆماری سووریان، چوارشەممەی رابردوو دەستیان بە هێرشێکی فراوان بۆ سەر رۆژئاوای حەلەب کرد و تاوەکو ئێوارەی رۆژی هەینی، کۆنترۆڵکردنی ناوەندی شارەکەیان راگەیاند، دواتر بەرەو حەما و حمس پێشڕەوییان کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ