وەزارەتی رۆشنبیریی تورکیا سێ پەرتووکی کلاسیکی کوردی چاپ کرد

20-12-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سێ پەرتووکی کلاسیکی کوردی لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتیاریی تورکیاوە چاپ کران. ئەو سێ پەرتووکە ئێستا لە پەرتووکخانەکاندا بەردەستن. 

گولشەن ئۆرهان، گەورە راوێژکاری سەرۆککۆماری تورکیا کە پێشتر بۆ دوو خول لەسەر لیستی ئاکپارتی پەرلەمانتاری وان بوو، رۆژی سێشەممە، 19ـی کانوونی یەکەمی 2023 لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لە پۆستێکدا نووسی، "بەرهەمی ئەدەبی کلاسیکی کوردی کە هەریەکەیان گەوهەرێکە، لە لایەن وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزارمانەوە چاپ کراون.ئەم خزمەتە گەورەیە کە بە سەرپەرشتی و رێنماییەکانی سەرۆککۆمارمان بەدیهاتووە، نەک تەنیا بۆ خەڵکی ئەمڕۆ، بەڵکو بۆ نەوەکانی داهاتووش دیارییەکی گەورە". 
 
گولشەن ئۆرهان دەڵێت، "گەیاندنی ئەم بەرهەمە بەنرخانە کە سامانێکی گەورەی ئەم وڵاتەن، لە رێگەی دەوڵەتەکەمانەوە بۆ میللەتەکەمان، جگە لە لایەنی ئەدەبی، خزمەتێکە کە برایەتی و یەکگرتوویی چارەنووسی میللەتەکەمان بەهێزتر دەکات".
ئەو سێ پەرتووکە کوردییەی تازە چاپکراون بریتین لە "شێخێ مەجزووب"، "شێخ عەبدوڕەحمانێ ئاختەپی" و "مەلا موحیەدینێ دێرشەوی". 
 
وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتیاریی تورکیا، پێشتر هەریەک لە پەرتووک و دیوانەکانی مەم و زینی ئەحمەدی خانێ، فەقێ تەیران، مەلایێ جزیری، مەلایێ باتەیی، پەرتەو بەگێ هەکاری، سیاهپوش، مەلە خەلیلێ سێرتی، شێخ شەمسەدینێ ئەخلاتی، مەلە عەلییێ باقوستانی، شێخ بەشیرێ هاشمی و چەند پەرتوکێكی دیکەی چاپ کردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان لەبارەی دانانی قەییوم: لەگەڵ ئەو کەسانەی دەسەڵات بۆ خزمەت بەکاردەهێنن کێشەمان نییە

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دانانی قەییوم بۆ بەشێک لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا گوتی، ''کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا نییە کە دەسەڵات بۆ خزمەتکردنی گەل بەکاردەهێنن''.