رووداو دیجیتاڵ
لە شارۆچکەیەکی سەر بە پارێزگای ئەردەخانی باکووری کوردستان پلەی گەرما بۆ 32 پلەی ژێر سفر دابەزیوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی و لە یەکەم رۆژی مانگی ئاداردا، پلەی گەرما لە شارۆچكەی گۆلە بۆ 32 پلە لە ژێر سفری سیلیزی دابەزی و لە سەنتەری پارێزگاکە لە ناوەندی شاری ئەردەخانیش پلەی گەرما بۆ 22 پلەی ژێر سفری سیلیزی دابەزیوە.
و تاڤگەکانی شارۆچکەی گۆلە بەستوویانە و ئەم بەیانییە منداڵانیش بە زەحمەت و سەختیی زۆرەوە چوون بۆ قوتابخانە.
هاونیشتمانیانیش لەبەر شەختە بە بەتانی ئۆتۆمبێلەکانیان داپۆشی.
زۆربەی شەقامەکانی شارەکە بەستوویانە و شوفێریکردن لەو شەقامانە ئەستەم بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ