لە مەرەشی باکووری کوردستان بوومەلەرزەیەک روویدا

09-09-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای مەرەشی باکووری کوردستان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.9 پلەی رێختەر روویدا. 
 
سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا - ئافاد بڵاویکردەوە، کاژێر 03:22 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، 9ـی ئەیلولی 2023، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 3.9 پلەی رێختەر لە شارۆچکەی دوڵکاردرئۆغڵو سەر بە پارێزگای مەرەش تۆمارکراوە. 
 
ئافاد رایگەیاند، بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 8.79 کیلۆمەتر بووە، بەڵام تائێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی بوومەلەرزەکە بڵاونەکراوەتەوە. 
 
لەدوای بوومەلەرزەکانی 6ـی شوباتی ئەمساڵەوە، کە بە گوڕەکانی 7.7 و 7.6 پلە لە دوو شارۆچکەی پارێزگای مەرەش روویاندا و زیانی بە هەشت پارێزگای باکووری کوردستان و سێ پارێزگای تورکیا گەیاند، زیاتر لە 33 هەزار و 77 پاشلەرزە تۆمارکراون.
 
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە 50 هەزار و 500 کەس گیانیان لەدەستداوە.  
 
بوومەلەرزەکان کاریگەریی گەورەشیان لەسەر رۆژئاوای کوردستان و سووریا هەبوو و، نزیکەی 6 هەزار کەسیش لەوێ گیانیان لەدەستدا. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە