رووداو دیجیتاڵ
سەرۆککۆماری تورکیا رایدەگەیێنێت، بۆ دیدار لەگەڵ سەرۆککۆماری سووریا وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی راسپاردووە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، رۆژی پێنجشەممە 11ـی تەممووز لە دوایین رۆژی لووتکەی ناتۆ لە واشنتن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەڤانانی دایەوە.
ئەردۆغان لە وەڵامی پرسیارێک لە بارەی هێرشکردنە سەر پەنابەرانی سووریا لە تورکیا و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆککۆماری سووریا رایگەیاند، داوای لە بەشار ئەسەد سەرۆککۆماری سووریا کردووە سەردانی تورکیا یان وڵاتێکی دیکە بکات بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵیدا و بۆ ئەو مەبەستەش هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیای راسپاردووە.
لە ساڵی 2011 ـدا کاتێک شەڕی ناوخۆی سووریای دراوسێ تورکیا سەریهەڵدا، تورکیا پێشوازی لە سەتان هەزار پەنابەری سووری کرد، بووە ئەو وڵاتەی کە میوانداری زۆرترین ژمارەی پەنابەر دەکات لەسەر ئاستی جیهان.
لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان و هەڵکشانی قەیرانی ئابووری لە تورکیا، هەستی دژە کۆچبەران لەو وڵاتە هەڵکشاوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ