رووداو دیجیتاڵ
لە سنووری پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان، 14 ناوچە وەکو "ناوچەی ئەمنیی تایبەت" ناسێندران و بۆ ماوەی 15 رۆژ قەدەخە کران.
بەگوێرەی راگەیێندراوێک کە ئەمڕۆ چوارشەممە، 28ـی حوزەیرانی 2023 لەلایەن پارێزگای شرنەخ بڵاوکراوەتەوە، لە سنووری پارێزگای شرنەخ 14 ناوچە کە سەر بە ناوەندی شار و شارۆچکەکانی جزیر، سلۆپی، قلەبان، بێشەباب و باسان-ن وەک "ناوچەی ئەمنی تایبەت" ناسێندراون و بۆ ماوەی 15 رۆژ هاتووچۆ بۆ ئەو ناوچانە قەدەخەکراوە.
پارێزگای شرنەخ رایگەیاند، قەدەخەکردنەکە لە 30ـی حوزەیرانی 2023 ـەوە دەستپێدەکات و تاوەکو 14ـی تەمموز بەردەوام دەبێت.
ناوچەکانی چیای جوودی، بەستا و گابار لە نێو ئەو ناوچانەدان کە وەکو "ناوچەی ئەمنیی تایبەت" ناسێندراون.
لە راگەیێندراوەکەی پارێزگەی شرنەخ دا هاتووە، بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش و بۆ ئەوەی هاووڵاتییان زیانیان بەرنەکەوێت، ئەو ناوچانە وەک ناوچەی ئەمنیی تایبەت راگەیێندراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ