رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی تورکیا هۆشداریی بارانی بەخوڕ بۆ 11 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان دەدات و داوا دەکات، لە ئەگەری دروستبوونی لافاو رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر.
بۆ ئەمڕۆ هەینی 31ی ئایار، کەشناسیی تورکیا پێشبینی بارانی بەخوڕ لە 11 پارێزگادا دەکات و لەنێویاندا پارێزگاکانی ئەردەخان، قەرس و ئیدر لە باکووری کوردستان.
ئەو دەزگایە هۆشداری داوە، لە ئەگەری دروستبوونی لافاو، پێویستە هاووڵاتییان و دامودەزگا پەیوەندیدارەکان رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر.
بەپێی خەمڵاندنی ئەو دەزگایە، پلەی گەرما لە پارێزگاکانی تورکیا 2 بۆ 4 پلە بەرز دەبێتەوە، بەڵام لە چەند پارێزگایەکی باکووری کوردستان 3 بۆ 5 پلە دادەبەزێت.
هەرچەندە کۆتایی مانگی ئایارە، بەڵام هێشتا لە سەرتاسەری تورکیا باران دەبارێت، لە چەند پارێزگایەکی باکووری کوردستانیش بارانی زۆر دەبارێت، ئەمەش زیانی بە کێڵگە کشتوکاڵییەکان گەیاندووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ