بەتۆمەتی ئاگرکەوتنەوەی دارستانی ئیزمیر 4 کەس دەستبەسەرکران

16-07-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند، بەهۆی ئاگری دارستان لە ئیزمیر کە بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا، چوار کەس دەستبەسەرکراون. 
 
یڵماز تونچ، ئێوارەی رۆژی دووشەممە 15ـی تەممووز رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی سەرۆکایەتیی داواکاری چەشمە لەبارەی کەوتنەوەی ئاگر لە دارستانەکانی شارۆچکەی چەشمە ـی ئیزمیر دەستیپێکردووە، چوار گومانلێکراو  دەستبەسەرکراون. 
 
وەزیری داد دەڵێ، بە هەستیارییەوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە. 
 
ئاگرەکە رۆژی دووشەممە 15ـی تەممووز لە دارستانێکی ناوچەی دەلیلکۆی سەر بە شارۆچکەی چەشمە بەربوو و، هێشتا هۆکارەکەی دیار نییە .
 
دوای ئاگادارکردنەوەیان، دوو فڕۆکە، چوار هێلیکۆپتەر، 16 ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە، سێ تانکەری ئاو، سێ شۆفڵ و تیمی ئاگرکوژێنەوەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ناوچەی دارستانی ئیزمیر رەوانەی شوێنەکە کران و ئێوارەی هەمان رۆژ ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرا. 
 
ناوچە دارستانییەکانی چەشمە خەڵکیشی لێ دەژین. ئاگرەکە وایکرد ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ناوچەکە بەپەلە ماڵ و حاڵیان جێبهێڵن. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان لەبارەی دانانی قەییوم: لەگەڵ ئەو کەسانەی دەسەڵات بۆ خزمەت بەکاردەهێنن کێشەمان نییە

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دانانی قەییوم بۆ بەشێک لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا گوتی، ''کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا نییە کە دەسەڵات بۆ خزمەتکردنی گەل بەکاردەهێنن''.