رووداو دیجیتاڵ
لە شارۆچکەی قامووشان سەر بە پارێزگای قەرسی باکووری کوردستان، ئێوارەی دوێنی سێشەممە دوو شوانی برا بێسەروشوێن بوون.
ئەو دوو شوانە ناویان رەشاد کۆج و قادر کۆجایە و نیشتەجێی گوندی ئارموتلوی بوون. دوو شوانەکە رۆژی سێشەممە، 26ـی ئەیلولی 2023، لە لەوەڕگەکانی دەوروبەری گوندەکەیان سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕەکانیان بوون و تاوەکو ئێوارە نەگەڕانەوە ماڵەوە.
دوای ئەوەی مەڕەکانیان بە تەنیا دەگەڕێنەوە ماڵەوە، خێزانەکەیان دەست دەکەن بە گەڕان. دوای ئاگادارکردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان، تیمەکانی فریاکەوتن و تەندروستییەکان رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.
جەعفەر کۆجا، باوکی شوانەکان دەڵێت، "دوای ئەوەی مەڕەکان گەڕانەوە بۆ گوند، دەستمان کرد بە گەڕان بەدوایاندا، بەڵام نەماندۆزینەوە".
ئەو دوو برایە تاوەکو ئێستا نەدۆزراونەتەوە. گەڕانی تیمەکان بۆ دۆزینەوەیان بەردەوامە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ