بانکی ناوەندیی تورکیا سوودی بانکی لە 42.5٪ـەوە بۆ 45٪ بەرزکردەوە

25-01-2024
هەوار ئیسماعیل
نیشانەکردن بانکی ناوەندیی تورکیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەنجوومەنی سیاسەتی نەختینەیی دراوی بانکی ناوەندیی تورکیا ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی حافیزە گایە، سەرۆکی بانکی ناوەندی کۆبووەوە و، سوودی بانکی لە رێژەی 42.5٪ـەوە بۆ 45٪ بەرزکردەوە. 
 
لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 24-1-2024)ـیدا، بانکی ناوەندیی تورکیا بڕیاریدا بە زیادکردنی 250 خاڵ، بەمەش سوودی بانکی بۆ 45٪ بەرزکرایەوە.
 
بانکی ناوەندیی تورکیا لە دوایین کۆبوونەوەیدا، کە لە 21ـی کانوونی یەکەمی 2023 کرا، سوودی بانکی 500 خاڵ زیادکردبوو و رێژەی سوودی بانکی لە 40٪ بۆ 42.5٪ بەرزکردبووەوە.
 
بەر لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی تورکیا لە 14ـی ئایار، یەک دۆلار بە 19 لیرە و 60 قرووش مامەڵەی پێوە دەکرا؛ لە دووەم گەڕی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا کە لە 28ـی ئایار کرا، بۆ یەکەمینجار بەهای یەک دۆلار 20 لیرەی تێپەڕاند و دوای هەڵبژاردنەکان بۆ یەکەمجار لە 26ـی حوزەیراندا بەهای یەک دۆلار گەیشتە 26 لیرە. ئێستاش یەک دۆلار بە زیاتر لە 30 لیرە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
 
رۆژی 22ـی حوزەیرانی 2023، بانکی ناوەندیی تورکیا رێژەی سوودی بانکی بە 650 خاڵی بنەڕەتی یان بە رێژەی 6.50٪ زیادکرد و رێژەکەی گەیاندە 15٪، ئەوەش کەمتر بوو لە ئاستی پێشبینییەکان.
 
بانکی ناوەندیی تورکیا رۆژی پێنجشەممە 20ـی تەمموزی 2023 رێژەی سوودی بانکی بە زیادکردنی 250 خاڵی بنەڕەتی، رێژەی سوودی بانکی لە 15٪ بۆ 17.5٪ بەرزکردەوە. لە کۆبوونەوەی مانگی ئابدا بە زیادکردنی 750 خاڵی بنەڕەتی رێژەی سوودی گەیاندە 25٪ و لە کۆبوونەوەی مانگی ئەیلوولدا رێژەکەی بۆ 30٪، لە تشرینی یەکەمدا بۆ 35٪ و لە تشرینی دووەمدا رێژەکەی گەیاندە 40٪.
 
بانکی ناوەندیی تورکیا لە دوایین کۆبونەوەی ساڵی 2023ـدا کە لە 21ـی کانوونی یەکەم کرا، رێژەی سوودی بانکی لە 40٪ بۆ 42.5٪ بەرزکردبووەوە و لە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەمساڵیشدا کە ئەمڕۆ بوو، رێژەکەی گەیاندە 45٪.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زەکەریا یاپجیئۆغڵوی، سەرۆکی هوداپار

سەرۆکی هوداپار داوا لە پەکەکە دەکات نیازپاکی پێشان بدات

سەرۆکی هوداپار لەکاتی بەسەرکردنەوەی 'دایکانی دیاربەکر' بانگەوازی لە پەکەکە کرد، رۆڵەی ئەو دایکانە لە شاخەوە بنێرنەوە زێدی خۆیان و نیازپاکی بەرامبەر پرۆسەیەکی چارەسەری پێشان بدات