رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای ئێلیهی باکووری کوردستان 17 کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە، خرانە زیندانەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوێک، کە ئەمڕۆ سێشەممە، 12ـی ئاداری 2024، لەلایەن پارێزگای ئێلیهـ بڵاوکراوەتەوە، ئەو 17 کەسە لەسەر راسپاردەی داواکاری گشتیی پارێزگا رۆژی 21ـی شوباتی 2024 لە ئۆپەراسیۆنێکی تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی مادەی هۆشبەر سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئێلیهـ دەستگیرکرابوون.
دوای جێبەجێکرنی رێکاری یاسایی ئەو 17 کەسە شەوی دووشەممە، 11ـی ئاداری 2024، دراونەتە دادگە و بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر خراونەتە زیندانەوە.
رۆژانە چەند گەورە بازرگانێکی مادەی هۆشبەر دەستگیردەکرێن، ژمارەیەکیان بیانین و لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرەوە دەکەن.
بە گوتەی عومەر بۆلات وەزیری بازرگانیی تورکیا، ساڵی رابردوو لە تورکیا، نزیکەی 12 تۆن ماددەی هۆشبەر لە دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان دەستی بەسەردا گیراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ