رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان لە یەک هەفتەدا 132 کۆچبەر و 12 قاچاخچی دەستگیرکراون.
لە تورکیا و باکووری کوردستان لەم دواییانەدا گوشارەکان بۆ سەر کۆچبەران زیادیکردووە و هێزە ئەمنییەکانی تورکیاش بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ دەستگیرکردنی ئەو کۆچبەرانەی بە نایاسایی چوونەتە ئەو وڵاتە.
پارێزگای وان رایگەیاند، تیمەکانی سەر بە فەرماندەیی جەندرمە لە پارێزگاکەدا لەسەر راسپاردەی داواکاری گشتیی وان، لە رۆژانی 15ـی کانوونی دووەم تاوەکو 21ـی کانوونی دووەم 132 کۆچبەریان دەستگیرکردووە.
لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا 32 ئۆپەراسیۆن کراون و 12 کەسیش بە تۆمەتی "قاچاخچێتیی بە کۆچبەران" دەستگیرکراون و کۆچبەرە دەستگیرکراوەکانیش رادەستی ناوەندی کۆچ و کۆچبەرانی وان کراون.
هەرچەندە تورکیا سنوورەکانی خۆی لەگەڵ ئێران بە دروستکردنی دیواری کۆنکرێتی تووندوتۆڵ کردووە، بەڵام پەڕینەوەی کۆچبەری ئەفغانی لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەردەوامە و رۆژانە دەیان کۆچبەر دوای پەڕینەوەیان لە سنوور لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای وان دەستبەسەردەکرێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ