رووداو دیجیتاڵ
بکوژانی ئەو حاخامە ئیسرائیلییەی هەفتەی رابردوو لە شاری دووبەی کوژرا، لە ئیستەنبووڵ دەستگیرکران.
حاخام تزڤی کۆگان، لە ساڵی 2020ـەوە لە دووبەی کاری دەکرد. رۆژی (پێنجشەممە، 22ـی تشرینی دووەمی2024)، بێسەروشوێن بوو، رۆژی یەکشەممە 24ـی مانگ تەرمەکەی دۆزرایەوە.
میدیای ئیسرائیلی دوای رووداوەکە بڵاویکردەوە، سێ هاووڵاتیی ئۆزبەکستانی "کوشتوویانە" و دواتر بەرەو تورکیا هەڵاتوون.
حکومەتی ئیمارات بۆ دەستگیرکردنی ئەو سێ کەسە داوای هاوکاری لە تورکیا کرد.
دای دەستنیشان کردنی فڕۆکەکەیان، تیمەکانی پۆلیس و دەزگای هەواڵگریی تورکیا لە ئیستەنبووڵ چاودێرییان کردن.
هەریەک لە ئەلیمبای تاهیرۆڤیچـی تەمەن 28 ساڵ، مەحموودجان عەبدولڕەحیمـی تەمەن 28 ساڵ و عەزیزبەک کامیلۆڤیچـی تەمەن 33 ساڵ دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە ئیستەنبووڵ لە فڕۆکە دابەزین، تیمەکان چاودێرییان کردن و هەرسێ هاووڵاتییە ئۆزبەکییەکە دەستگیرکران.
تورکیا هەرسێ هاووڵاتییە ئۆزبەکییەکەی رادەستی ئیمارات کردووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ