رووداو دیجیتاڵ
پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ هەینی لە پێنج پارێزگای باکووری کوردستان و 10 پارێزگای تورکیا بارانی بەخوڕ ببارێت.
بەگوێرەی کەشناسیی تورکیا، ئەمڕۆ هەینی، 2ـی ئاب لە پارێزگاکانی قەرس، ئەردەخان، ئاگری، ئیدر و ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان و پێنج پارێزگای تورکیا لە ناوچەی دەریای رەش بارانی بەخوڕ دەبارێت.
سەبارەت بە پلەی گەرما، کەشناسیی تورکیا پێشیبی دەکات پلەی گەرما لە سەرتاسەری تورکیا و باکووری کوردستان بەرز ببێتەوە لە هەندێک پارێزگا بگاتە سەرووی 45 پلەی سیلیزی.
کەشناسیی تورکیا بۆ ئەو پارێزگایانەی ئەگەری بارانی بەخوڕ دەکرێت داوای لە خەڵک کردووە هۆشیار بن بۆ ئەوەی لە ئەگەری دروستبوونی لافاو و هەورەبرووسکە زیانیان بەرنەکەوێت.
دوو رۆژ بەرلەئێستا لە شارۆچکەی ئۆڵتی سەر بە پارێزگای ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان بەهۆی بارینی بارانی بەخوڕ لافاو دەروست بوو و سێ گەڕەکی شارۆچکەکە زیانی ماددیان بەرکەوت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ