رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان، چەند کەسێك بە چەک هێرشیانکردە سەر رێستۆرانتێک و پێنج کەسیان بریندار کرد.
رووداوەکە شەوی پێنجشەممە، 14ـی کانوونی یەکەمی 2023، لە گەڕەکی کارشییاکا لە ناوەندی شاری رووها روویدا.
چەند کەسێکی نەناسراو بە چەک هێرشیانکردە سەر رێستۆرانتێك و تەقەیان کرد. لە ئەنجامی هێرشەکەدا پێنج کارمەند و میوانی چێشتخانەکە بە ناوەکانی هەمزە چیفتچی، ئیبراهیم چیفتچی، محەممەد ئەمین چیفتچی، ئەرۆڵ ئارجا و فورات یڵدز بریندار بوون.
دوای ئاگادارکردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان، تیمەکانی تەندروستی و پۆلیس رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران و پێنج بریندارەکەیان بۆ نەخۆشخانە جیاوازەکانی شاری روها گواستەوە.
دوای رووداوەکە پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد و شەش کەسی بە تۆمەتی تەقەکردن و بریندارکردنی پێنج کەسەکە دەستگیرکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ