عەبدوڵڵا گول: کێشەی کوردمان چارەسەر بکردایە هاووڵاتیانمان دڵسۆزتر دەبوون بۆ وڵات

15-10-2023
هەوار ئیسماعیل
نیشانەکردن کورد تورکیا عەبدوڵڵا گول
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

عەبدوڵڵا گول، 11ـیەمین سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، "ئەگەر بمانتوانیبایە لە چوارچێوەی دیموکراسی و ماف و ئازادییە بنەڕەتییەکاندا پرسی کورد چارەسەر بکەین، دڵسۆزی سەرجەم هاووڵاتیانمان بۆ وڵات زیاتر دەبوو." 
 
عەبدوڵڵا گول رۆژی هەینی 13ـی تشرینی یەکەمی 2023 لە شاری قەیسەری تورکیا لە پڕۆگرامی "سەد ساڵەی کۆمار"ـی زانکۆی عەبدوڵڵا گولدا گوتارێكی پێشکێش کرد.
 
عەبدوڵڵا گول باسی لە هەوڵەکان بۆ نووسینەوەی دەستوورێکی نوێ کرد کە لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاوە کار و بانگەشەی بۆ دەکرێت.
 
گول گوتی، "ئەو دەرفەتەی جەنابی سەرۆک لەم رۆژانەدا باسی کرد، پێویستە بە روونی و بە روانگەیەکی بێ رەخنەوە هەڵسەنگێندرێت"؛ ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستە دەستووری نوێ مافە بنەڕەتییەکانی هەموو مرۆڤەکان بە پشتبەستن بە پرەنسیپە گشتییەکان لەسەر بنەمای هاووڵاتیبوون و ئازادییە یەکسانەکان بەهێزتر و زامن بکات.
 
سەرۆککۆماری پێشووی تورکیا باسی لە پرسی کورد کرد و گوتی، "ئەگەر بمانتوانبیایە پرسی کورد کە مستەفا کەمال پاشا لە گوتارەکەیدا لە ئیزمیت لە ساڵی 1923 ـدا جەختی لەسەر کردەوە، لە چوارچێوەی دیموکراسی و ماف و ئازادییە بنەڕەتییەکان چارەسەر بکەین، ئەوا دڵسۆزی سەرجەم هاووڵاتیانمان بۆ وڵات زیاتر دەبوو و، بەم شێوەیە دەمانتوانی رێگری بکەین لەوەی ببێتە یاریی هێزە نێودەوڵەتییەکان."
 
پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) ساڵی 2014 بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان سوپای تورکیا و پەکەکە دەستپێکردنی قۆناخیکی نوێی چارەسەری راگەیاند. بڕیارەکە رۆژی 16ـی تەمموزی 2014 لە رۆژنامەی فەرمیی تورکیا بڵاوکرایەوە. 
 
ساڵی 2015 راگەیێندرا کە پرۆسەی چارەسەری لە قۆناخی دۆڵمە باخچە کۆتاییهات و شەڕی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و سوپای تورکیا دەستیپێکردەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە 22ـی تەمموزی 2015 لە هێرشێکدا لە شارۆچکەی سەرێ کانی لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان دوو پۆلیسی تورکیا کوژران. 
 
رەجەب تەیب ئەردۆغان، ساڵی 2018 لە پارێزگای کۆنیاوە گوتی، جارێکی دیکە چاوەڕێی پرۆسەیەکی وەها مەبن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان لەبارەی دانانی قەییوم: لەگەڵ ئەو کەسانەی دەسەڵات بۆ خزمەت بەکاردەهێنن کێشەمان نییە

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دانانی قەییوم بۆ بەشێک لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا گوتی، ''کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا نییە کە دەسەڵات بۆ خزمەتکردنی گەل بەکاردەهێنن''.