رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان دوو کەس بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە خرانە زیندانەوە.
شەوی شەممە 6ی کانوونی دووەمی 2024 لە شاری جۆلەمێرگ دوو کەس درانە دادگە، کە پێنجشەممەی رابردوو 4ی کانوونی دووەم لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لەو پارێزگایە دەستگیر کرابوون.
دوای جێبەجێکردنی رێکاری یاسایی و رەوانەکردنی دۆسیەکەیان بۆ دادگە، ئەو دوو کەسە بە تۆمەتی تێکدانی یەکێتی و یەکپارچەیی خاکی دەوڵەت و ئەندامێتیی پەکەکە خرانە زیندانەوە.
لە تورکیا و باکووری کوردستان رۆژانە هێزە ئەمنییەکان هەڵدەکوتنە سەر ماڵان و بە تۆمەتی ئەندامێتیی پەکەکە، هاووڵاتییانی مەدەنی و چالاکڤانان و سیاسەتڤانانی کورد دەستگیر دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ