لە ئامەد 75 کەس بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر خرانە زیندانەوە

06-07-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر 323 کەس دەستبەسەرکراون و 75یان خراونەتە زیندانەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی ئامەد ئەمڕۆ پێنجشەممە، 6ی تەممووزی 2023 رایگەیاند، تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی مادەی هۆشبەری سەر بە پارێزگاکە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا 71 ئۆپەراسیۆنیان دژی فرۆشیارانی مادەی هۆشبەر کردووە و 323 کەسیان دەستبەسەر کردووە. 
 
لە ئۆپەراسیۆنەکاندا هەروەها دەستگیراوە بەسەر 298 کیلۆ و 507 گرام سکانک، 123 کیلۆ و 706 گرام حەشیش، 9 کیلۆ و 570 گرام میتامفیتامین، 12 هەزار و 235 گرام حەشیشەی رەگ، 1 کیلۆ و 7 گرام هێرۆین، 12 گرام کۆکاین، 1295 مادەی هۆشبەری دەستکرد، 334 حەبی هۆشبەر، 5 تەرازوو، 7 دەمانچەی بێ مۆڵەت لەگەڵ 64 فیشەک.
 
دوای گرتنەبەری رێکاری یاسایی، 323 کەسەکە بە تۆمەتی "بازرگانی و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر" دراونەتە دادگە. بە بڕیاری دادگە 75 لە تۆمەتبارەکان خراونەتە زیندانەوە و 248 ـیان ئازادکراون، کە 12یان بە مەرجی دادی بووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە سلێمانی لەبارەی دواکەوتنی مووچەیان

نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست: دەبێت لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە مووچەمان دابەش بکرێت

نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست دەڵێت، ''دەبێت وەزارەتەکانی پەروەردە و دارایی روونکردنەوە بدەن کە بۆچی ئەمڕۆ مووچەمان دابەشنەکرا؟''؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ''نابێت دابەشکردنی مووچەمان یەک کاژێر لە لیستی مووچەی وەزارەتی پەروەردە دوابکەوێت.''