رووداو دیجیتاڵ
گرووپی راستاک کە گرووپێكی میوزیکی رۆژهەڵاتی کورستان و ئێرانە، شەوی یەڵدا لە شاری ئیستەنبووڵی تورکیا کۆنسێرتێک دەکات.
گرووپی راستاک لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاندووە، شەوی یەڵدا کە دەکاتە رۆژی پێنجشەممە، 21ـی کانوونی یەکەمی 2023 لە شاری ئیستەنبووڵ کۆنسێرتێک دەکەن.
کۆنسێرتەکەی گرووپی راستاک، کاژێر 20:00 لە هۆڵی ئاتیللا ئیلهان لە ناوچەی بێشکتاش بەڕێوەدەچێت.
گرووپی راستاک ئەمڕۆ هەینی هەشتی کانوونی یەکەمی 2023 لە هەژماری فەرمی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس دیمەنی ئامادەکارییەکانی بۆ کۆنسێرتەکە بڵاوکردووەتەوە و لە پۆستێکدا نووسیویەتی: "هیوادارم هەمووتان لەوێ ببینم. ئێمە زۆر کارمان کردووە بۆ ئەمە".
گرووپی راستاک، کۆمەڵە هونەرمەندێکی کچ و کوڕی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانن، لەهەموو نەتەوەکانی ئێران پێکهاتوون، گۆرانیی فۆلکلۆر و رەسەنی هەموو نەتەوەکانی ئەو وڵاتە بە شێوازی نوێ دووبارە دەکەنەوە و بە جیهانی دەناسێنن، ئەو گرووپە نزیکەی بیست ساڵە دامەزراوە و لە دەیان فێستیڤاڵی جیهانی بەشداریانکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ