لە شرنەخ بۆ 13 رۆژ خۆپێشاندان و گردبوونەوە قەدەخە کرا

02-02-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان بۆ 13 رۆژ قەدەخەی خۆپێشاندان و گردبوونەوە راگەیێندرا. ئەمەش دوای ئەوەی دەم پارتی رایگەیاند بەنیازی رێپێوانە.
 
پارێزگای شرنەخ لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، لە سێی شوباتی 2024 تاوەکو 15 شوباتی 2024 لە ناوەندی شار و شارۆچکەکانی شرنەخ هەموو جۆرە گردبوونه‌وه‌، خۆپێشاندان، رێپێوان و مانگرتن، هه‌ڵدانی چادر و چالاكییەکی دیکە قه‌ده‌خەیە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، بەمەبەستی "پاراستنی ماڵ و گیانی هاووڵاتیان"، "رێگریکردن لە هێرش"، "لەناوبردنی رێکخراوی تیرۆر" و "دەستەبەرکردنی ئاسایشی نیشتمانی" ئەو بڕیارە دراوە و جەخت کراوەتەوە، لەو وادەیەدا رێگە بە هیچ کار و چالاکییەکی بێ مۆڵەت نادرێت تەنیا ئەو چالاکییانە نەبێت، کە لەلایەن پارێزگار و قایمقامەکانەوە مۆڵەتیان پێدەدەرێ.
 
لە سەرەتای مانگی شوباتەوە قەدەخەی خۆپیشاندان و گردبوونەوە لە زۆربەی پارێزگاکانی باکووری کوردستان راگەیێندراوە. ئەمەش دوای ئەوە هات تولای حاتمئۆغوڵڵاری ئۆروچ، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان - دەم پارتی رۆژی چوارشەممە 31ـی کانوونی دووەمی 2024 رایگەیاند، بە ئامانجی چارەسەرکردنی پرسی کورد لە یەک ـی شوباتدا دەست بە رێپێوان دەکەن و رێپێوانەکەیان تاوەکو 15ـی شوبات بەردەوام دەبێت.
 
 
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شاری سلێمانی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

رووداو دەیان بەڵگە لەبارەی پارێزگای سلێمانی بڵاودەکاتەوە؛ دەسەڵاتی دامەزراندن و کڕینی ئۆتۆمبێل بە پارێزگار دراوە

رۆژی شەممە، 21-12-2024ـی بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال) دەیان بەڵگە لەبارەی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان بڵاودەکاتەوە، بەڵگەکان فەرمانی دامەزراند، کڕینی ئوتۆمبێل و زیادکردنی پێشینە و خەرجکردنی پارەیان تێدایە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان زۆرترین دەسەڵاتی بە پارێزگاری سلێمانی بەخشیوە. پاش کەمێکی دیکە وردەکاری دەبیستن.