دەم پارتی: پۆلیس و سەربازەکان کراونەتە دەنگدەری گەڕۆک

21-12-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

یاریدەدەری هاوسەرۆکی ئیدارە خۆجێییەکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان- دەم پارتی دەڵێت، هەزاران دەنگدەر گوازراونەتەوە و پۆلیس و سەربازەکان کراونەتە دەنگدەری گەڕۆک.
 
محەممەد روشتو تریاکی، یاریدەدەری هاوسەرۆکی ئیدارە خۆجێییەکانی دەم پارتی، رۆژی چوارشەممە، 20ـی کانوونی یەکەمی 2023، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی لە ئەنقەرە رایگەیاند، پۆلیس و سەربازەکان کراونەتە دەنگدەری گەڕۆک، بەخستنەڕووی یەک بە یەکی بەڵگەکان گوتەکانی خۆی پشتڕاستکردەوە. 
 
تریاکی پارێزگای ئیدرـی باکووری کوردستانی وەک نموونە بۆ گواستنەوەی دەنگدەران نیشاندا. بە هێنانەوەی نموونەیەکی لە ناوەندی پارێزگای ئیدر هێنایەوە کە هەدەپە لە هەڵبژاردنە خۆجیییەکانی ساڵی 2009ـدا بە جیاوازی یەک هەزار و 514 دەنگ شارەوانییەکەی بردەوە. 
 
تریاکی ئاماژەی بەوەدا، ئاکپارتی هەوڵدەدات کاریگەری بخاتە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و گوتی، "ناوەندی ژمارە پێنج لە کۆڵانی 831 گەڕەکی پیر سوڵتان عەبداڵ، ئەمە ناونیشانێکی نوێیە، یەک هەزار و 450 دەنگدەر لێرە ناویان تۆمارکراوە. لە هەڵبژاردنەکانی 14ـی ئایاردا تەنیا پێنج کەسیان دەنگیان داوە، ئەوانی دیکە لە دەرەوەی ئیدرەوە هێنراون."
 
تریاکی بە ئاماژەدان بە ناونیشانێک لە شەقامی کازم کارابەکر لە گەڕەکی کۆناکلی گوتی، "لە هەڵبژاردنی شەش مانگ لەمەوبەر هیچ ناونیشانێک لەو شێوەیە نەبووە، بە گشتی 743 دەنگدەری پیاو لەم ناونیشانەدا ناویان تۆمارکراوە. لە سیستمی لێپرسینەوەی ناونیشاندا، ئەو ناونیشانە بەشی پۆلیسی پارێزگایە، شوێنی کارە و ئەم شوێنکارە 743 دەنگدەری پیاوی لێ تۆمارکراوە."
 
بە گوتەی تریاکی لە هەڵبژاردنی مانگی ئایاری 2023ـدا یەک هەزار و 186 دەنگدەر کە لە تۆماری دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات ناویان تۆمارکردبوو، گواسترانەوە بۆ ناوەندی شاری ئیدر بۆ ئەوەی بتوانن لە هەڵبژاردنە خۆجێییەکانی 2024ـدا دەنگ بدەن.
 
تریاکی گوتی، "باس لە دەنگدەرێکی گەڕۆک دەکەین. دەسەڵاتێكی سیاسی هەیە کە یەکە ئەمنییەکان، پۆلیس و سەرباز بۆ ماوەیەک بۆ دەرەوەی وڵات و بۆ ماوەیەک بۆ ئەو شارانە دەگوازێتەوە کە دەیەوێت." 
 
تیریاکی لە ناوەندی شاری سێرت ـی باکووری کوردستانیش نموونەی هێنایەوە و گوتی، "هەدەپە لە هەڵبژاردنە خۆجێییەکانی 2019ـدا بە جیاوازی یەک هەزار و 161 دەنگ سەرکەوتنی بەدەستهێنا. ئێمە لانیکەم شەش هەزار دەنگدەری گوماناویمان دەستنیشانکرد. من باسی دەنگدەری خەیاڵی ناکەم، باسی هەزاران کەس دەکەم کە گوماناوی بوون و گواستراونەتەوە بۆ ناونیشانەکانی ناوەندی شاری سێرت. لە گەڕەکی جەنگیز تۆپاڵ لە ناونیشانی ژمارە 40 لە هەڵبژاردنی مانگی ئایاردا 10 کەس تۆمارکرابوون، ئێستا چەند زیادیکردووە؟ زیادبوونەکە 20 هەزار و 890ـە. لەو ناونیشانەدا دوو هەزار و 99 کەس ناویان تۆمارکراوە. ئێمە باسی یەک ناونیشان دەکەین، تەنیا 10 کەسیان دەنگدەری ناوەندی شاری سێرتن، ئەوانی دیکە هەموویان لە دەرەوە هێنراون."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ئەرشیڤیی بارانبارین لە هەولێر، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کەشناسان: هێشتا پەڵەی نەداوە

شارەزایانی کەشناسی دەڵێن، تاوەکو ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان پەڵەی تەواوی نەداوە. ئەندازیارێکی کشتوکاڵیش لە هەولێر باس لەوە دەکات، بارانێکی دیکەی وەک 24 کاژێری رابردوو ببارێت، پەڵە دەدات.