لە تورکیا نرخی گازی سرووشتی 20٪ زیاد کرا

01-10-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە باکووری کوردستان و تورکیا بڕیاردرا نرخی گازی سرووشتی بۆ هاوبەشانی بەرهەمهێنەری کارەبا و کەرتی پیشەسازی و ناوچە پیشەسازییەکان 20٪ زیاد بکرێت؛ نرخی گازی سرووشتیی ماڵانیش بە جێگیری مایەوە. 
 
کۆمپانیای بۆتاش (کۆمپانیای نیشتمانیی گواستنەوەی پیترۆڵ) ـی تورکیا رایگەیاند، لە ئەمڕۆ یەکشەممە، 01-10-2023ـەوە کار بەو بڕیارە دەکرێت.
 
بەپێی ئەو راگەیێندراوەی بۆتاش، کە لە ماڵپەڕەکەی بڵاویکردووەتەوە، هیچ زیادبوونێک لە نرخی ئەو گازە سرووشتییە نەکراوە کە دەدرێتە ماڵان، بەهای هەر 1000 مەتر سێگۆشە لە گازی سرووشتیی ماڵان بە 4080 لیرە جێگیر کرا.
 
دوای زیادکردنەکە بەهای هەر 1000 مەتر سێگۆشە لەو گازە سرووشتییەی دەدرێتە کەرتی پیشەسازی و ناوچە پیشەسازییەکان،  بۆ ئاستی یەک بوو 8549 لیرە و بۆ ئاستی دوو بووە 11374 لیرە. بۆ هاوبەشانی بەرهەمهێنەری کارەباش بەهای هەر 1000 مەتر سێگۆشە بە 12 هەزار لیرە دەستنیشانکرا. 
 
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە تورکیا گازی سرووشتی هاوردە دەکات، گرانبوونی نرخەکەی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە گشتی کاریگەری لەسەر وڵاتەکەیان هەیە، بەڵام سەرباری ئەوە رێگەیان نەداوە بە هەمان ئاست کاریگەری لەسەر خەڵک بکات. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە