لە پێشانگەی کتێبی ئیزمیر پەرتووکێکی نەوشیروان مستەفا کۆدەکرێتەوە

21-04-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە پێشانگەی کتێبی ئیزمیر لە تورکیا بەهۆی وشەی "کوردستان" دەست بەسەر سێ پەرتووکی "بڵاوکراوەکانی دارا"دا گیرا و کارمەندێکیان دەستبەسەر کرا. باوەڕ بەرشەڤ خاوەنی "بڵاوکراوەکانی دارا" بە رووداوی راگەیاند، "شەوی رابردوو کارمەندەکەمان ئازاد کراوە."
 
رۆژی شەممە 20ی نیسان، تیمێكی پۆلیس نزیکەی چوار کاژێر لێکۆڵینەوەیان لە ستاندی "بڵاوکراوەکانی دارا" کرد، کە لە ئامەدەوە بەشداریی پێشانگەکەیان کردووە. بە پاساوی "قەدەخە" دەستیان بەسەر پەرتووکی "حکومەتی کوردستان"دا گرت، کە نەوشیروان مستەفا نووسیویەتی.
 
سەرەڕای نەبوونی فەرمان بۆ کۆکردنەوەیان، پۆلیس بە پاساوی "لێکۆڵینەوە" دەستی گرت بەسەر پەرتوکی "کوردستان 1920-1919"ی نووسەر سەید ڤەرۆژ و پەرتوکی "فیدایی کوردستان حیلمی یڵدرم موشی" کە حیلمی یەڵدرم نووسەریەتی.
 
پۆلیس سەبیح یۆڵداش کارمەندی ستاندەکەی "بڵاوکراوەکانی دارا"شیان دەستبەسەر کرد.
 
"کۆتایی بە گوشارەکانتان بۆ سەر کوردی و دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوەی کوردی بهێنن"، ئەمە کاردانەوەی "بڵاوکراوەکانی دارا"یە دوای رووداوەکە.
 
باوەڕ بەرشەڤ، خاوەنی بڵاوکراوەکانی دارا ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "یەکێک لەو پەرتوکانەی دەستیان بەسەردا گرتووە، دۆسیەی لەسەر بووە، بەڵام دوو پەرتوکەکەی دیکە کە هیچ دۆسیەیەک یان قەدەخەکردنی دابەشکردنیان لەسەر نەبووە، لەلایەن پۆلیسەوە کۆکراونەتەوە."
 
هەینیی رابردوو 19ی نیسان پێشانگەی کتێب لە شاری ئیزمیر کرایەوە و بڕیارە تاوەکو 28ی نیسان بەردەوام بێت. پێنج دەزگەی چاپ و بڵاوکراوەی باکووری کوردستان بەشداریی پێشانگەکەیان کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان لەبارەی دانانی قەییوم: لەگەڵ ئەو کەسانەی دەسەڵات بۆ خزمەت بەکاردەهێنن کێشەمان نییە

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دانانی قەییوم بۆ بەشێک لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا گوتی، ''کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا نییە کە دەسەڵات بۆ خزمەتکردنی گەل بەکاردەهێنن''.