وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی رووسیا دەکات
باڵیۆزی ئێران لە رووسیا دەڵێت، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی سەردانی رووسیا دەکات؛ وەزیری دەرەوەی ئێرانیش گەیاندنی نامەی خامنەیی بە سەرۆککۆماری رووسیا وەک ئامانجی سەردانەکەی راگەیاندووە.
باڵیۆزی ئێران لە رووسیا دەڵێت، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی سەردانی رووسیا دەکات؛ وەزیری دەرەوەی ئێرانیش گەیاندنی نامەی خامنەیی بە سەرۆککۆماری رووسیا وەک ئامانجی سەردانەکەی راگەیاندووە.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاریس دەڵێت، فەرەنسا هەوڵی باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەدات؛ ئاماژە بەوەش دەکات: ''هەرێمی کوردستان بووەتە فاکتەرێکی سەرەکی بۆ سەقامگیریی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.''
دوو بەربژێری سەرکەوتووی هەڵبژاردنە نێوخۆییەکانی فینلاند باس لە کاریگەریی رووماڵی تۆڕی میدیایی رووداو لە سەرکەوتنی بەربژێرانی کورد دەکەن. یەکێکیان دەڵێت، "ئێستا کاتی ئەوەیە لەم وڵاتەدا گوێ لە کورد بگیرێت."
بریکارێکی سەرۆککۆماری ئێران بە سەردانێک گەیشتە پارێزگای کرماشان و دەڵێت، "بابەتێکی گرنگ کە پێویستە پلانێکی ستراتیژی بۆ دابنرێت، کەمکردنەوەی رێژەی بێکاریی پارێزگاکەیە کە لە ئاستێکی بەرزدایە."
گوتەبێژی یەکێتی دەڵێت، پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە قۆناخی کۆتایی. گوتیشی، پێویستە یەکێتی و پارتی ئاستی داواکارییەکانی خۆیان دابەزێنن، بۆ ئەوەی زووتر بگەنە رێککەوتن و لێکتێگەیشتن
سەرۆک بارزانی رۆڵی ئافرەتان لە کۆمەڵگەدا بە ''زۆر گرنگ'' ناودەبات و دەڵێت: ''دەبێت هەموو دەرگەیەک بۆ ئافرەتان بکرێتەوە بۆ ئەوەی بە باشی رۆڵی خۆیان ببینن. "من دەڵێم [ئافرەتان] بە تواناکانتان داهاتوو بنیات بنێن، ئێمەش پشتیوانتانین بە هەموو توانامانەوە.''
رەوەندی کوردی لە شاری ناشڤیڵی ویلایەتی تێنیسی ئەمریکا ئاهەنگێکی تایبەت بە نەورۆز بەڕێوەدەبات. سەرۆکی ئەنجوومەنی کوردی لە ناشڤیڵ هیوا دەخوازێت حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بۆ کوردانی نیشتەجێی شارەکە هەبێت
لەدوای فەرمانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ سەرجەم تیمەکانی بەرگریی شارستانی و فڕۆکەوانیی فریاگوزاریی هەولێر، گەڕان بەدوای ئاڤێستادا چڕتر بووەتەوە. باوکی ئاڤێستا سوپاسی سەرۆک بارزانی دەکات و دەڵێت، ''خەمخۆرە لە دۆخەکە.''
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گفتوگۆکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا بە ''ئەزموونێک بۆ هەڵسەنگاندنی نیاز و جیدیبوونی لایەنی بەرامبەر'' دەزانێت و دەڵێت: ''ئێمە بە نیەتێکی پاک و هۆشیارییەکی تەواوەوە دەرفەتێک بە دیپلۆماسی دەدەین.''
لە دێوڵانی سەر بە پارێزگای سنە، لە دوو رووداوی جیادا هەورەبرووسکە لە دوو هاونیشتمانی داوە و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
گوتەبێژی یەکێتی دەڵێت، هەفتەی داهاتوو یەکێتی و پارتی دەست بە کۆبوونەوەکانیان دەکەنەوە بۆ پێکهێنانی حکومەت. گوتیشی، ''پێویستە کاتێک پەرلەمان دەستبەکاربوو، سیاسەتی خۆمان بەرامبەر عێراق و وڵاتان دیاری بکەین، دەبێت هەرێمی کوردستان سیاسەتێکی دیاریکراوی هەبێت.''
جێگری پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، دووشەممەی داهاتوو، سەرجەم زیانلێکەوتووانی ئاگرکەوتنەوەکەی بازاڕی دارەسووتاوەکە قەرەبووەکانیان وەردەگرن. گوتیشی، دووکانەکان لە پاشماوەی ئاگرکەوتنەوەکە پاککراونەتەوە.
راوێژکارێکی سیاسیی رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێت: ''ئەگەر گوشارەکان بۆ سەر ئێران بەردەوام بن، بژاردەی دەرکردنی چاودێران و کۆتاییهێنان بە هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بەردەستە.''
وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و یۆنان پێشڤەچوونی باشیان هەبووە؛ گوتیشی، ''لە کۆڕبەندی ئابووریی دێلفی، بە فەرمی بانگهێشتی وەزیرانی گەشتوگوزار و کشتوکاڵی وڵاتەکەمان کردووە و ئەوانیش بەخۆشییەوە قبووڵیان کرد.''
گوتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، یەکشەممە لیستی مووچەی نیسان ئامادە دەبێت و شاندێکی تەکنیکی دەیباتە بەغدا؛ لەبارەی پێکهێنانی حکومەتیش گوتی، ''بڕیارە دوای 12 و 13ـی ئەم مانگە، یەکێتی و پارتی بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستەکان کۆببنەوە.''
دەیەمین کۆڕبەندی ئابووریی دێلفی لە یۆنان بەڕێودەچێت کە بە سەرۆکایەتیی جێگری سەرۆکی حکومەت، شاندێکی هەرێمی کوردستانیش تیێدا بەشدارە. جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت دەڵێت، ''لە پەراوێزی کۆڕبەندەکە دا ژمارەیەک دیداری گرنگمان دەبێت.''
پیاوێک لە شاری ئیلام، هاوژینەکەی و دوو منداڵی خۆی کوشت. بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ئیلام دەڵێت، دوای رووداوەکە، بکوژ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
حدکا قسەکانی پێشمەرگەیەکی دێرینی کۆمەڵە رەتدەکاتەوە کە لە بەرنامەی پەنجەمۆری تۆڕی میدیایی رووداودا، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران تۆمەتبار دەکات بەوەی کە دەستپێشخەری شەڕ لەگەڵ کۆمەڵە بووە و قسەکانی بە ''ناڕاست'' دەزانن.
دوای رۆژێک لە ئاگرکەوتنەوەکەی بازاڕی دارە سووتاوەکەی سلێمانی، دەست بە پاکردنەوەی بازاڕەکە نەکراوە؛ نوێنەری دووکاندارەکان دەڵێت، ''ئەمڕۆ لەگەڵ جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبینەوە.''
بارەگای مەکتەبی رێکخستنی کەرکووک-گەرمیانی پارتی کرایەوە. بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی جەخت لە پێویستی ''بەخۆداچوونەوە''ـی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکاتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، 05-04-2025 باڵی گردی زەرگەتەی بزووتنەوەی گۆڕان سێیەم کۆنفرانسی خۆی ببەستێت. یاسین حەمەعەلی، لێپرسراوی ژووری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان (گردی زەرگەتە) لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: ''کۆنفرانسەکە بەپێی یاسا بەرکارەکان و لەسەر بڕیاری فەرمانگەی پارت و رێکخراوە سیاسییەکان بە ژمارە 875 دەبەسترێت.''
باران لە پارێزگای دهۆک باری و لە هەندێک شوێن زیانی لێکەوتەوە. هاونیشتمانییەک لە سنووری قەزای سێمێل دەڵێت: ''ماڵمان پڕ بوو لە ئاو؛ تەنیا پێڕاگەیشتم خێزانەکەم دەرباز بکەم.''
بەڕێوەبەری گەشتوگوازری رواندز رایگەیاند، لە رۆژانی جەژن و دواتر گەشتیارێکی زۆر سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی شارەکەیان کردووە.
یەکەم فێستیڤاڵی کولتووری و هونەریی کاکەییەکان لە گوندی سفەیەی سەر بە قەزای خەبات بەڕێوەدەچێت، سەرپەرشتیاری گشتیی فێستیڤاڵەکە دەڵێت، چالاکییەکە رۆژێک دەخایێنێت و چەندین بەشی جیاوازی هونەری، کولتووری، تەندروستی و کاری دەستی لەخۆدەگرێت.
لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتی دەڵێت، تاوەکو ئێستا کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت ''ئەرێنی'' بوون؛ گوتیشی، لە کۆبوونەوەکانی داهاتوویاندا باس لە دابەشکردنی پۆستەکان دەکەن.
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی دەڵێت، دانوستاندنەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت قۆناخی باشیان بڕیوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات: ''بەم زووانە لەگەڵ پارتی دەست بە دانوستاندن دەکەینەوە.''
بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بارانبارین لە عێراق و هەرێمی کوردستان نەگەیشتووەتە ئاستی پێویست. بەڕێوەبەڕی گشتیی کشتوکاڵی دهۆکیش دەڵێت: ''ئەگەر لە رۆژانی داهاتوودا باران نەبارێت، 95٪ـی بەرهەمی گەنمی زەوییە دێمەکانی سێمێل مەترسیی لەنێوچوونیان لەسەر دەبێت.''
دوو ماتۆڕسوار لە هەولێر خۆیان بە دارێکدا کێشا و یەکێکیان گیانی لەدەستدا؛ پەیامنێری رووداو دەڵێت، ئەوەی دیکەیش بە سەختی بریندارە و لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکدایە.
پارێزگاری کەرکووک دەڵێت، لە یەکەم رۆژی دوای پشووەکانی جەژن سەردانی بەغدا دەکەن و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبنەوە، گوتیشی، هەر لەدوای جەژن، بەردی بناخەی کۆمەڵێک پڕۆژەی لە پارێزگاکە دادەنرێن.
بەرپرسی لقی کەرکووکی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان دەڵێت، جیاوازیی یەکەم رۆژی جەژن لەنێوان کەرکووک و هەرێمی کوردستان هیچ گرفتێکی شەرعی نییە؛ گوتیشی، ''بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن لە هەرێمی کوردستان، مانگ نەبینراوە.''
ئەو هاونیشتمانییە 13-04-2023، لە سنووری چاڵدێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرا و دۆسیەکەی پەیوەست بە ''بەشداریی لە تێکهەڵچوونە چەکدارییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان'' خرایە ژێر لێکۆڵینەوە.
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی دەڵێت، نەیارانی هەرێمی کوردستان و مادەی 140، لە بەغدا لە سەردەمی رژێمی بەعس زیاترن؛ گوتیشی، ''تەنیا چارەسەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەیاران، پێکەوەیی کوردە.''
بەڕێوەبەری گشتوگوزاری دووکان دەڵێت، ئامادەکاریی تەواویان بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیارانی رۆژانی جەژن کردووە؛ گوتیشی، ''سەرجەم پڕۆژە گەشتیارییەکان داواکاریی پێشوەختەیان لەسەرە.''
لە گوندێکی سەر بە ناحیەی بەحرکەی هەولێر ئاگر لە پەلەوەرخانەیەک کەوتەوە، خاوەن پڕۆژەکە دەڵێت، 100 هەزار جووجەڵە سووتاون و ئاگرکەوتنەوەکە زیانی زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلاری لێکەوتووەتەوە.
پارێزگاری هەولێر یەکەم رۆژی جەژن سەردانی خانەی منداڵانی هەولێری کرد و گوتی، نزیکەی 60 منداڵ لە خانەکەدا دەژین کە ''پەروەردەیەکی باشیان وەرگرتووە و ساڵانە قۆناخی باش لە خوێندن دەبڕن.''
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت، لێکنزیکبوونەوەی باش لەنێوان پارتی و یەکێتی هەیە بۆ پێکهێنانی حکومەت. گوتیشی، ''لە مانگی نیساندا شتی باش روودەدات، لە کاتێکی نزیکدا کابینەی دەیەمی حکومەت پێکدەهێندرێت.''
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی هەڵەبجە دەڵێت، لە چوارچێوەی پشکنین و چاودێریی بازاڕدا دەستیان بەسەر 200 کیلۆگرام قەیسیدا گرتووە کە شیاوی خواردن نەبووە. ئاماژە بەوەش دەکات، "لە هەر شوێنێک نرخی کیلۆیەک گۆشت لە 17 هەزار دینار تێپەڕێت، رێکاری یاسایی بەرامبەر گۆشتفرۆشەکە دەگیرێتەبەر."
بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی دەڵێت، ئەگەر ئەمڕۆ مانگ نەبیندرێت، سبەی تەواوکەری مانگی رەمەزان دەبێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات: ''بۆ راگەیاندنی جەژن، پشت بە بڕیاری وڵاتانی دراوسێ نابەسترێت، بەڵکو دەبێت لە هەرێمی کوردستان مانگ ببیندرێت''.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، ''مەبەستی ئەمریکا لە دانوستاندن زاڵبوونە بۆ لە چەکداماڵینمان''؛ گوتیشی، ''دەستدرێژی بکەنە سەر سنوورەکانمان، وەکو چەخماخەیەکی نێو کۆگەی بارووت، سەرجەم ناوچەکە دەتەقێتەوە، ئەوکات بنکەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانیشیان پارێزراو نابن.''
قایمقامی قەزای پشدەر دەڵێت، بەهۆی بۆشایی خاڵە سنوورییەکان، بازرگانانی مادەی هۆشبەر بە ئاسانی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان دەکەن؛ گوتیشی، ''پێچەوانەی بۆچوونی باو، ناوەندی شارە گەورەکان شوێنی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرە و ئالوودەبووانە، نەک ناوچە سنوورییەکان.''
لە ئاهەنگێکی بووکگواستنەوە لە خوڕەمئاوای پارێزگای لوڕستان، تەقەی خۆشی کرا و منداڵێک گیانی لەدەستدا؛ بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەکە دەڵێت، تەقەکەرەکە دەستگیرکراوە و دەستیش بەسەر چەکەکەیدا گیراوە.
تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک بەڵگەفیلمی ''هەڵۆی بادینان''ـی نمایش کرد کە باس لە ژیان و خەباتی پێشمەرگەیەکی شەهید دەکات؛ بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو دەڵێت، ''گەلی کوردستان قەرزداری بوێری و گیانفیدایی شەهیدانن''.
پیاوێک لە کەرکووک هێرش دەکاتە سەر خوشکەکەی و بە دەرنافیس هەردوو چاوی دەردەهێنێت؛ پەیامنێری رووداو دەڵێت، ئافرەتەکە هەردوو چاوی لەدەستداوە و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ براکەی دەرچووە.
لە شاری قوروەی سەر بە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، دەست بەسەر زیاتر لە 4 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا؛ جێگری فەرماندەی پۆلیسی شارەکە دەڵێت، کەسێکی پەیوەندیدار بەو بابەتە دەستگیرکراوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، سەبارەت بە پرسی ئەتۆمیی وڵاتەکەی و سزاکانی سەری، ئامادەن دانوستاندنی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا بکەن؛ گوتیشی، ''هەموو کات خۆمان لە جەنگ دەپارێزین، بەڵام ئامادەشین بۆی''.
ئاهەنگێکی گەورەی جەژنی نەورۆز بۆ دیاسپۆرای کوردی لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت. پەیامنێری رووداو دەڵێت، هاونیشتمانییان لە سەرانسەری ئەورووپاوە بۆ بەشداریکردن چوونەتە شارەکە.
سیاسەتڤانێکی کورد لە ئەڵمانیا دەڵێت: ''ئەزموونی یەکگرتوویی کوردمان لەکاتی نووسینەوەی دەستووری عێراق هەیە. بۆیە پێویستە کورد لە رۆژئاوای کوردستانیش بە یەکگرتوویی بچنە دیمەشق''؛ دەشڵێت، پاڵپشتیی دیاسپۆرا لە رۆژئاوای کوردستان گرنگە.
ئاهەنگی نەورۆزی ئەم ساڵ لە کۆڵن لەژێر دروشمی ''شان بە شان، پێکەوە، یەکگرتن بۆ پاڵپشتی لە رۆژئاوای کوردستان'' بەڕێوەدەچێت. شیفا بارزانی دەڵێت: ''ئەمە پەیامێکی روونە بۆ هەر کوردێکی دڵسۆز کە لەم کاتەدا بەهێزتر لە جاران پاڵپشتی لە رۆژئاوای کوردستان بکات.''
سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکەی، بازاڕی زێڕ زۆر کز بووە. ئاماژە بەوەش دەکات، گەنج هەبووە کاتی مارەبڕین تەنیا ئەڵقەیەکی بۆ هاوژینەکەی کڕیوە
بەڕێوەبەری ئاوی پارێزگای ورمێ دەڵێت، لە نەورۆزی 2024ەوە تاوەکو نەورۆزی 2025 زیاتر لە 1200 بیری نایاساییان بە مەبەستی پاراستنی ئاوی ژێر زەوی لە پارێزگاکەدا پڕکردووەتەوە
پەرلەمانتارێکی دەم پارتی دەڵێت، لە رۆژانی داهاتوودا شاند دەچێتەوە ئیمرالی بە مەبەستی دیداری عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، پێویستە دەستوورێک بۆ تورکیا بنووسرێتەوە کە تێیدا دان بە مافی هەموو گەلانی وڵاتەکەدا بنرێت.
رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێت، ''ئەگەر ئەمریکییەکان کردەوەیەکی نەشیاو بەرامبەر ئێران بکەن، زەبرێکی قورسیان بەردەکەوێت''؛ گوتیشی، لە پاڵپشتیی ''بەرەی موقاوەمە'' بەردەوام دەبن.
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ئاهەنگی نەورۆزی ئامەد بەشدارە و دەڵێت، ''جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە گرنگییەوە دەڕوانێتە پڕۆسەی ئاشتی" و جەخت لەوە دەکاتەوە ئامادەن بە هەموو تواناوە کار بۆ سەرخستنی پڕۆسەکە بکەن.
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی دەڵێت، ژمارەیەک چالاکی لەلایەن رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و رێکخراوە ناحکومییەکانەوە بە بۆنەی نەورۆزەوە بەڕێوەدەبرێن، بەڵام وەک کارگێڕیی سلێمانی هیچ چالاکییەکی فەرمییان نابێت.
بەڕێوەبەری دەروازەی سنووریی پەروێزخانی کرماشان دەڵێت، تاوەکو 25ـی ئادار، هاتووچۆی تانکەر و ترانزێتی سووتەمەنی لە رێگەی دەروازەکەوە قەدەخەیە؛ گوتیشی، ''بڕیارەکە بەمەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵخیی رێگەوبانە لە رۆژانی نەورۆزدا.''
بریکاری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رێگەوبان و گواستنەوەی پارێزگای ورمێ دەڵێت، لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 52 هەزار کەس بە دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاکەدا هاتووچۆیان کردووە؛ گوتیشی، ''زۆرترین هاتووچۆ بە دەروازەی سنووریی تەمرچین - حاجی ئۆمەراندا بووە.''
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی دەڵێت، بەمزووانە شاندی دانوستاندنکاری یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت کۆدەبنەوە. گوتیشی، ''پێموایە دوای کۆبوونەوەی سەرۆکی یەکێتی و سەرۆکی حکومەت، پێکهێنانی حکومەت ماوەیەکی زۆر ناخایێنێت.''
محەممەد ئەمین دەڵێت ''گوتەی خۆم پێشکێشی دادگە کردووە و بەریبوونی خۆم لە هەموو ئەو داوا و سکاڵایانەی کە پێی تۆمەتبار کرابووم، راگەیاند.''
بەڕێوەبەری گشتیی فریاکەوتنی خێرای پارێزگای ورمێ دەڵێت، لە نزیکەی مانگێکدا 42 کەس بە یارییە ئاگرینەکان برینداربوون و سێ کەسیش گیانیان لە دەستداوە.
یادی 37 ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە لە شاری هەڵەبجە کرایەوە. پارێزگاری هەڵەبجە بەوەکالەت داوا لە دەسەڵاتدارانی عێراق دەکات، هەرچی زووە کارەکانی تایبەت بە بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تەواو بکەن.
بەڕێوەبەری گشتیی دادپزیشکیی کرماشان دەڵێت، لە نەورۆزەوە تاوەکو 20ـی شوباتی 2025، لانیکەم 682 کرێکار بەهۆی رووداوەکانی کارەوە برینداربوون و 43ـیان گیانیان لەدەستداوە.
بەردی بناخەی پردی تەنگی سەیید محەممەد لە هەڵەبجە دانرا کە پارێزگاکە بە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانەوە دەبەستێتەوە. وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دەڵێت، گوژمەکەی زیاتر لە 26 ملیار دینارە و پێویستە بە کەمتر لە 900 رۆژ تەواو بکرێت.
دەزگای روانگە لە پارێزگای دهۆک سێ هەزار و 700 سەبەتەی خۆراک بەسەر خێزانە کەم دەرامەتەکاندا دابەش دەکات. بەرپرسی نووسینگەی دهۆکی دەزگاکە دەڵێت، کێشی هەر سەبەتەیەک 35 کیلۆگرامە و بەشەخۆراکی مانگێکە.
بەرپرسی بەشی دۆخی ژیان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری دهۆک دەڵێت، نەبوونی پڕۆژەی وەبەرهێنان لە پارێزگاکە هۆکارێکی سەرەکی بەرزیی رێژەی بێکارییە؛ ئاماژە بەوەش دەکات کە ''نائارامیی ناوچە سنوورییەکان و زۆریی ئاوارە و پەنابەران دوو هۆکاری دیکەن بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی هەژاری لە دهۆک.''
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سزا نوێیەکانی ئەمریکا بۆ سەر ژمارەیەک بەرپرس و کۆمپانیای ئێرانی سەرکۆنە دەکات و دەڵێت: ''ئەو سزایانە دژی سەرجەم پێوەرە یاسایی و نێودەوڵەتییەکانن.''
سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ورمێ دەڵێت، لە سەردەشتی سەر بە پارێزگاکە دەستیان بەسەر زیاتر لە 620 لیتر مادەی هۆشبەر لە جۆری شیشەی شلدا گرتووە و کەسێکیش دەستگیر کراوە.
سەرۆکی خۆجێیی ئەنەکەسە لە ناحیەیەکی عەفرین رایگەیاند، زۆربەی ئاوارە عەرەبەکان گەڕاونەتەوە لە بەرامبەریشدا تەنیا چەند خێزانی کوردی ئاوارە لە حەلەبەوە گەڕاونەتەوە سەر ماڵەکانی خۆیان.
بریکاری وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەو گرێبەستەی بۆ بەئەلیکترۆنیکردنی مامەڵەی خانووبەرە لەگەڵ کۆمپانیایەک کراوە ''نایاسایی''ـە. گوتیشی ''بەگوێرەی گرێبەستەکە؛ وەکو گوژمەی یەکەم دەبێت 14 ملیار و 350 ملیۆن دینار بدرێتە کۆمپانیاکە، پاشان تاوەکو 10 ساڵ، مانگانە ملیارێک و 300 ملیۆنی پێ بدرێت.''
لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە پارێزگاکانی کرماشان و سنە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و حەوتی دیکەش بریندار بوون.
ئەندامێکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەنەکە دەڵێت، پەکەکە چەکدانانی بە ئازادبوونی عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە گرێداوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ''پەیامی ئاگربەستی پەکەکە، پڕبوو لە بەرپرسیاریێتی و ئێستا نۆرەی تورکیایە هەنگاو بنێت.''
توێژەر و مافناسێک دەڵێت، پەکەکە لەسەر داوای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی، لە داهاتوویەکی ''زۆر نزیکدا'' کۆنگرەی خۆی دەبەستێت. کەسایەتییەکی ئەکادیمیش دەڵێت، ''پەیوەندیی نێوان رۆژئاوای کوردستان و تورکیا باش دەبێت''.
مامۆستایەکی زانکۆی تاران دەڵێت، دەبێت ئەو وڵاتانەی کورد بەسەریاندا دابەشکراون، دەستی کورد ''ماچ بکەن''، چونکە بە مافی ئۆتۆنۆمی رازین؛ گوتیشی، ''کورد یەک نەتەوەیە و مافی خۆیەتی وڵاتێکی سەربەخۆی هەبێت''.
بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، تاوەکو 2030، حکومەت 10 ملیار دۆلار لە کەرتی گازدا وەبەرهێنان دەکات. هەروەها دەڵێت هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکووک لە بەرژەوەندیی عێراقە، چونکە نەوتی کەرکووک لە برێنت باشترە و دوو دۆلار گرانتر دەفرۆشرێت.
130 سزادراوی ئێرانی لە رێگەی دەروازەی سنووریی میهرانەوە نێردرانەوە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان؛ جێگری وەزیری دادی ئێران دەڵێت: ''گەڕاندنەوەیان لە چوارچێوەی رێککەوتننامەی گۆڕینەوەی زیندانییانی نێوان هەردوو وڵاتە.''
سەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی بەرەی کوردستانیی سووریا دەڵێت، سیستمی فیدراڵی تەنیا رێگەیەکە بۆ دەستەبەرکردنی مافی کورد و هەموو پێکهاتەکان لە سووریا؛ گوتیشی، ئەگەر ئەنەکەسە و پەیەنەکە لە بەرژەوەندیی کورد کار بکەن، (دەبێت) دەست بە گفتوگۆ بکەن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، عێراق بەهۆی راگیرانی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان نزیکەی 20 ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە. گوتیشی، ''بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت هەموو شتێک ئامادەیە، تورکیا ئامادەیە، لایەنی عێراقیش ئامادەن، تەنیا هەندێک بابەتی تەکنیکی ماون''.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، عێراق بەهۆی راگیرانی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە، نزیکەی 20 ملیار دۆلار زەرەری بەرکەوتووە. گوتیشی، "بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت هەموو شتێک ئامادەیە. تورکیا ئامادەیە، لایەنی عێراق ئامادەن و تەنیا هەندێک بابەتی تەکنیکی ماون."
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای لوڕستان دەڵێت، لە 24 کاژێردا دەستیان بەسەر زیاتر لە 54 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گرتووە. گوتیشی، هەر لەو ماوەیەدا دەست بەسەر 54 چەکی جۆراوجۆر و 577 گولـلەدا گیراوە
جێگری سەرۆکی حکومەت دەڵێت، پێویستە یاسایەک بۆ پاراستنی داتاکان لە هەرێمی کوردستان هەبێت، "لەم سەردەمەدا حوکمڕانی بەبێ داتا، حوکمڕانییەکە لە تاریکیدا."
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ''لەوانەیە سەبارەت بە عێراق، ئێران و ناوچەکە لە بەردەم کۆمەڵێک بڕیاری گرنگی سیاسی و ئابووریی ئیدارەی نوێی سەرۆک ترەمپدا بین''؛ گوتیشی، ئەمریکییەکان بە گرنگییەوە دەڕواننە کەرکووک و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان.
پڵنگێک لە گوندێکی پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان چووە نێو گوندێک و چەند سەرێک مەڕی خنکاند و بریندار کرد. بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەکە دەڵێت، دانیشتووانی گوندەکە سەلامەتن
شارەزایەکی زمانی کوردی بە پێویستی دەزانێت هاونیشتمانییان لە ماڵەوە بە زمانی خۆیان قسە بکەن بۆ ئەوەی زمانەکە زیاتر ببوژێتەوە و هیچ مەترسییەک لەسەر لەنێوچوون و لاوازبوونی زاراوەکانی نەمێنێت. بەڕێوەبەری وەشانخانەیەکیش لە ئیستەنبووڵ دەڵێت: ''ئەو تواندنەوەیەی لە 30 ساڵی رابردوودا بەسەر زمانی کوردی هاتووە، لە 300 ساڵی رابردوودا وێنەی نەبووە''.
سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، لە سەرەتاوە لەگەڵ دانوستاندن بوون، "بەڵام ناچینە ژێرباری زۆرەملێ و گوشار''؛ لەبارەی گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکاش گوتی، ''ئەگەر بە رێزەوە هەنگاو بنێن، دانوستاندن دەکەین.''
لە سێ رووداوی هاتووچۆدا لە پارێزگاکانی ورمێ، کرماشان و ئیلام، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 17ـی دیکەیش بریندار بوون.
بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم دەڵێت، ''دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق ملیارێک و 200 ملیۆن دۆلار قەرزی بەسەردا سەپاندووین''؛ دڵنیاییش دەداتە بەشداربووان لە هەرێمی کوردستان، کە خزمەتگوزارییەکانی کۆڕەک بەبێ گرفت بەردەوام دەبن.
شرۆڤەکارێکی سیاسی دەڵێت، ئەگەر ئێران پێداگرانە دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا رەتبکاتەوە، لەدوای قوڕسترکردنی سزاکان، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشی دەکەنە سەر؛ گوتیشی، ''سەرۆککۆماری ئێران بە تەواوی لەگەڵ دانوستاندنە.''
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی حکومەت بەردەوامن و هەنگاوی باش نراوە. گوتیشی، لەگەڵ پارتی لەسەر بەشێکی بابەتەکان رێککەوتوون، لەسەر بەشێکیان خەریکە رێکدەکەون، بەشێکیشیان هێشتا وەک خۆیان ماونەتەوە.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا یاسای گەڕانەوەی زەویوزار دەخرێتە واری جێبەجێکردنەوە. گوتیشی، "ئەمریکا داوای هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی یان رێکخستنەوەی لە وەزارەتی بەرگریدا دەکات."
بەگوتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاکە، دوای بەدواداچوونی زۆر، تۆمەتبار لە سنووری پارێزگایەکی ئێران دەستگیرکراوە و لەکاتی لێکۆڵینەوەدا، دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە چەند هەفتەی رابردوودا دەستیان بەسەر 51 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گرتووە و 35 بازرگان و فرۆشیاری مادەکەش دەستگیرکراون.
سەرەڕای پەسندکردنی یاسای گەڕاندنەوەی زەوی بۆ خاوەنەکانیان لە پەرلەمان، دووبارە لە سنووری سەرگەڕانی کەرکووک رێگری لە کارکردنی جووتیاران دەکرێت. موختاری گوندی شەناغە دەڵێت، ''سوپا هێز دەنێرێت، بەڵام ئێمە بڕیاری خۆمان داوە و دەستبەکار دەبین.''
جێگری پارێزگاری ئیلام دەڵێت، سەرۆککۆماری ئێران لە سەرەتای نەورۆزدا سەردانی پارێزگاکە دەکات و چەند پڕۆژەیەکی گرنگ بەسەر دەکاتەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، قەبارەی ئاڵوگۆڕی ساڵانەی بازرگانیی نێوان عێراق و ئێران زیاتر لە 10 ملیار دۆلارە، کە 60٪ـی لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوەیە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، هەرێمی کوردستان نابێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و ئارامیی وڵاتانی دراوسێی.
سەرۆکی کۆمەڵەی رەوەندی کوردی لە ئەڵمانیا دەڵێت، لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن گرنگییەکی زۆر بە هەرێمی کوردستان دەدرێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات: ''ئەڵمانیا 7٪ـی پەناخواز و پەنابەرانی جیهانی لەخۆگرتووە و تەنیا لە بەرلین 100 هەزار کورد دەژین''.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاریس دەڵێت، هەرێمی کوردستان فاکتەری سەرەکیی سەقامگیرییە لە ناوچەکە. گوتیشی، "بەڕێز نێچیرڤان بارزانی دەتوانێت لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا بۆ گەڕاندنەوەی ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە، دیداری زۆر گرنگی هەبێت."
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەهۆی گرنگیی پێگەی هەرێمی کوردستان لە عێراق و ناوچەکەدا، لەسەر دۆخی سووریا راوێژیان پێدەکرێت؛ گوتیشی، ''خەڵکیش بە گرنگییەوە لە تێڕوانینەکانی جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڕوانن''.
لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیرانی بەرگریی ئەڵمانیا و ئیتاڵیا کۆبووەوە، پەیامنێری رووداو دەڵێت، ''وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا پێیڕاگەیاندین، هەرێمی کوردستان بۆ ئێمە زۆر گرنگە.''
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا رایگەیاند، بەشداریی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بۆ پێگەی دیپلۆماسیی هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە. گوتیشی، هەر لە پەراوێزی کۆنفرانسەکە لەگەڵ سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا و ژمارەیەک لە سەرکردەی وڵاتان کۆدەبێتەوە.
تەنیا 10 رۆژ ماوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا، کورد و کۆچبەران بەگشتی، ترسیان لە سەرکەوتنی پارتە دژە کۆچبەرەکان هەیە. پەرلەمانتارێکی پارتی کریستیان دیموکراتەکان دەڵێت، ''گرنگە هەر کۆچبەرێک پابەندی بنەما سەرەکییەکانی ئەڵمانیا بێت، لەوبارەوە لەگەڵ کوردەکان هیچ کێشەیەک نابینم، تەنیا دەبێت کۆتایی بە کۆچی نایاسایی بهێنرێت.''
پارێزگاری هەولێر دەڵێت، گرتنەبەری رێکارەکان بەرامبەر پاڵاوگە نایاساییەکان بەردەوام دەبێت و 18 خاوەن پاڵاوگە دەستگیرکراون. گوتیشی، رێژەی سەوزایی لە سنووری هەولێر نزیک بووەتەوە لە 20٪.
پارێزگاری کەرکووک دەڵێت، بەمزووانە دامەزراندنی 7 هەزار و 300 کەس لە سنوورەکە رادەگەیێندرێت. گوتیشی، ''توانیومانە بودجەی پترۆدۆلار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکان تەرخان بکەین.''
سەرۆکی دەستەی ژینگە دەڵێت، 15 پاڵاوگەی نایاسایی لە دهۆک و 59 پاڵاوگەش لە هەولێر داخراون کە پابەندی رێنماییەکانی ژینگەپارێزی نەبوون. گوتیشی، ''رەزامەندیمان لە ئەنجوومەنی وەزیران وەرگرتووە ئۆتۆمبێلی کارەبایی پارەی ژینگە نەدات.''
بەردی بناخەی کردنەوەی شەقامەکانی زۆنی (B)ـی گوندی کۆری دانرا. پارێزگاری هەولێر دەڵێت، درێژیی شەقامەکە 2.7 کیلۆمەترە و زیاتر لە 377 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە.
بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و کۆگەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سەرەڕای کەمیی بڕی باران، ئاستی ئاوی بەشێک لە بەنداوەکان بەرزبووەتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، حکومەتی فیدراڵی لەسەر پرسی بەردانەوەی ئاو، هیچ رێککەوتنێکی لەگەڵ تورکیا و ئێران نەکردووە
لیژنەیەکی پەرلەمانی عێراق سەردانی خێوەتی مانگرتووانی سلێمانیی کرد و بەشێک لە فراکسیۆنە کوردستانییەکانیش داوای کۆتاییهێنان بە مانگرتنەکە دەکەن، لە بەرامبەردا بەشێکیان دەڵێن، "مانگرتووان خۆیان بڕیار لە بەردەوامبوون یان شکاندنی مانگرتنەکە دەدەن."
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی کرماشان دەڵێت، لە 10 مانگدا بە بەهای زیاتر لە دوو ملیار و 853 ملیۆن دینار کەلوپەلیان هەناردە کردووە، گوتیشی، بەروارد بە هەمان کاتی پار، لەڕووی نرخەوە هەناردەیان 17٪ زیادیکردووە.
رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا رەتدەکاتەوە و دەڵێت، هیچ کاریگەرییەکی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵاتدا نابێت، گوتیشی، ''ئەگەر [ئەمریکییەکان] دەستدرێژی بکەنە سەر ئاسایشی گەلی ئێمە، بێگومان ئێمەش دەستدرێژی دەکەینە سەر ئاسایشی ئەوان.''
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پار هەزار و 666 سەرپێچیی ژینگەیی تۆمار کراون، گوتیشی، هەر لەو ماوەیەدا نزیکەی 956 هەزار و 300 دۆنم پووش و پاوان سووتاوە.
بەدواداچوونی رێکخراوێکی بەرگریکار لە مافی رۆژنامەڤانان دەریدەخات، ساڵی رابردوو لە ئەنجامی مامەڵەی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ رۆژنامەڤانان، 116 پێشێلکاری تۆمار کراوە؛ سەرۆکی رێکخراوەکە دەڵێت، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان باشترین مامەڵەی هەبووە و هیچ پێشێلکارییەکی نەکردووە.
لە شاری ئەلیگودەرزی پارێزگای لوڕستان، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێی دیکەیش بریندار بوون.
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی مانگرتن و بایکۆتی مامۆستایانی ناڕازییەوە دەڵێت، دەکرا مامۆستایان بێ داخرانی قوتابخانەکانیش مان بگرن و خۆپێشاندان بکەن.
جڤاتی نیشتمانیی (باڵی گردی زەرگەتە)ـی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، لەسەر داوای ئەوان، بەستنی کۆنفرانسی نیشتمانیی بزووتنەوەکە دواخراوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بۆ دیاریکردنی کاتی بەستنی کۆنفرانس داواکارییان پێشکێشی کۆمیسیۆن کردووە.
ئەندامێکی دەستەی مامۆستایان و خوێندنی کوردیی کەرکووک دەڵێت، بۆ گواستنەوەی راژەکانیان بۆ سەر حکومەتی عێراق، سەردانی بەغدایان کردووە؛ گوتیشی، وەزیری پەروەردەی فیدراڵی ئامادەیی خۆی بۆ گواستنەوەی راژەکانیان دەربڕیوە.
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەسەر پرسی مووچە، بودجە و هەناردەکردنەوەی نەوت لەهۆتێل بەغدا لە کۆبوونەوەدان، بەپێی زانیارییەکان تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقیش لە کۆبوونەوەکەدا بەشدارە.
دوای سێ رۆژ، تەرمی ئەو گەنجەی 27ـی کانوونی دووەمی 2025 لە رێگەی چوونی بۆ عومرە، لە سعودیە بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەست دا، گەڕێندرایەوە قەزای چەمچەماڵ و بەخاکسپێردرا.
ژنێک بە قایمقامی شاری پۆلدەشت دەستنیشانکرا. بەمەش دەبێتە یەکەم ژن لە ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەو پۆستە وەربگرێت.
بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبن، لەبارەی پێدانی سیستمی بەرگریی ئاسمانی بە پێشمەرگەیش گوتی: ''نەهاتوون، بەڵام دێن.''
دەرچووانی دانەمەزراوی ماستەر و دکتۆرا لە هەولێر گردبوونەتەوە و داوای دامەزراندن دەکەن. نوێنەرێکیان دەڵێت، ''بێگومان لە هەرێمی کوردستان بۆ دامەزراندنی ئێمە دەرفەت و بۆشایی هەیە، پێویستە بەر لە پەسندنکردنی بودجەی 2025 هەوڵی جیدیمان بۆ بدرێت.''
لە پارێزگای کرماشان دەست بەسەر 100 پارچەی شوێنەواریدا گیرا. بەرپرسانی پارێزگاکە دەڵێن، دوو کەس دەستگیر کراون
لە رێگەی گوێڕ-هەولێر، تانکییەکی نەوتی رەش گڕیگرت و تەقییەوە. پەیامنێری رووداو دەڵێت، ئاگرەکە کۆنترۆڵکرا و رووداوەکە زیانی گیانی نەبووە.
هاونیشتمانییەکی خەڵکی گوندی ماشکان بە رووداوی راگەیاند ''کاتێک جەوەر زانیویەتی کچەکەی پەیوەندیی خۆشەویستی لەگەڵ کەسێکدا هەیە، هەر لە ماڵەوە بە چەقۆ لێیداوە و برینداری کردووە.''
هاوسەرۆکی پەیەدە دەڵێت، چاویان لەوەیە باشووری کوردستان ئەنەکەسە بۆ گفتوگۆ هان بدات، چونکە ئەنەکەسە "نایەوێت" لەگەڵیان دەست بە دیالۆگی کوردی -کوردی بکات.
دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بایکۆتی راگەیاندەوە و داوا دەکات، بەر لە کۆتایی ئەم مانگە مووچەی کانوونی یەکەمی پار و کانوونی دووەمی ئەم ساڵ دابەش بکرێت
لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە سنووری شارەکانی تیکاب و کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، 14 کەس برینداربوون و کەسێکیش گیانی لەدەستدا
سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان دەڵێت، نزیکەی 260 هەزار هاونیشتمانیی خەڵکی رۆژئاوا و هاووڵاتیی خەڵکی سووریا لە هەرێمی کوردستان دەژین، کە 245 هەزاریان هاونیشتمانین. ئاماژە بەوەش دەکات، عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەڕانەوەیان هاوکار نین
بەرپرسانی سەرچاوەکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدەن لە دابەزینی ئاستی ئاوی ژێرزەوی و مەترسیی وشکەساڵی. بەرپرسانی راپەڕین و گەرمیان دەڵێن، دۆخی ئاو لە هەردوو ناوچەکە جێی نیگەرانییە. لە دهۆکیش، ئاستی ئاوی ژێرزەوی بۆ 33 مەتر دابەزیوە.
رووداوێکی هاتووچۆ لە رێگەی کۆیەشت-خوڕەمئاوای پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان گیانلەدەستدانی دوو کەس و برینداربوونی کەسێکی لێکەوتەوە.
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان سەبارەت بە دۆسیەی منداڵە ونبووەکان دەڵێت، کۆبوونەوەیەکی دیکە بە بەشداریی وەزارەتی دەرەوەی عێراق و لایەنی ئێرانی لە هەولێر دەکرێت. گوتیشی، ''دوای کۆبوونەوەکە شاندێکی هاوبەش پێکدەهێنین و سەردانی ئێران دەکەین''.
وەزیری کشتوکاڵ دەڵێت، وەک پاڵپشتییەک بۆ جووتیارانی عێراق و هەرێمی کوردستان، لە چەند رۆژی داهاتوودا هاوردەکردنی تەماتە لە دەرەوەی وڵات قەدەخە دەکرێت. گوتیشی، ''دەمانەوێت لە سەرانسەری عێراق رۆژژمێرێکی کشتوکاڵیی یەکگرتوو هەبێت.''
سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتیی مامۆستایان دەڵێت، بە بڕیارە نوێیەکەی وەزارەتی دارایی لەبارەی تەمەنی خانەشینبوون، نزیکەی 7 هەزار مامۆستا خانەنشین دەبن؛ پێشنیازیش دەکات خانەنشینبوونی ئەو مامۆستایانە بۆ دوای تەواوبوونی ساڵی خوێندن دوابخرێت.
گوتەبێژی یەکێتی دەڵێت، بە لەبەرچاوگرتنی هەستیاریی دۆخی ناوچەکە، یەکڕیزی و رێککەوتنی لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان باشترین بژارەیە
لە 24 کاژێردا 16 کەس لە پارێزگاکانی ورمێ و کرماشان ژەهراوی بوون و بۆ نەخۆشخانە گوێزراونەتەوە
فەرماندەی گشتیی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران، ئاگربەستی غەززە بە ''گەورەترین'' شکستی ئیسرائیل ناودەبات و دەڵێت: ''لەوپەڕی بێچارەییدا ناچار بە پەسندکردنی بوو''.
بەشێکی کارمەندانی خۆبەخشی نەخۆشخانەی هیوا گردبوونەوە و داوای دامەزراندنی هەمیشەیی دەکەن؛ دەشڵێن ''بە مافی سەرەتایی خۆمانی دەزانین ساڵانی خۆبەخشیمان بە خزمەت هەژمار بکرێت.''
بەرپرسی ئەنجوومەنی خۆجێیی ئەنەکەسە لە کۆبانێ، دڵنیایی دەداتە هاونیشتمانییان کە لە داهاتوویەکی نزیکدا دیالۆگی کوردی - کوردی دەستپێدەکات و ئەنجامی باشیشی دەبێت. گوتیشی، ''جارێکی دیکە سەرۆک بارزانی سەلماندی کە خەمخۆری دۆزی کوردە.''
پەرلەمانتارێکی عێراق دەڵێت، هەولێر و بەغدا سەبارەت بە کاری کارگەکانی هەرێمی کوردستان کۆنووسێکیان ئامادە کردووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات کە ''ئەگەر واژۆ لەسەر کۆنووسەکە نەکرێت، دەبێت چاوەڕێی داخستنی سەتان کارگەی دیکە لە هەرێمی کوردستان بکەین".
هاووڵاتییەک لە شاری بروجێردی پارێزگای لوڕستان سێ خوشکی خۆی کوشت. قایمقامی شارەکە دەڵێت، رووداوەکە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە بووە
سکرتێری ئەلپارتی دەڵێت، گەشبینە "لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا" ئەنەکەسە و پەیەنەکە کۆببنەوە. گوتیشی، پەیەنەکە بە فەرمی داوای پێشکێشکردووە شاندێکیان سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆببێتەوە.
نوێنەری کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان دەڵێت، رێککەوتنی بەغدا و لەندەن بۆ رێگری لە کۆچی نایاسایی، مەترسی دەخاتە سەر هەموو ئەو پەنابەرانەی لە ساڵانی رابردوودا چوونەتە بەریتانیا، گوتیشی، مافی پەنابەریی 11 هەزار هاونیشتمانیی باشووری کوردستان لەو وڵاتە رەتکراوەتەوە.
لە دەروازەی سنووریی پەروێزخانی ناحیەی قەسری شیرینی پارێزگای کرماشان، دەست بەسەر بڕێکی زۆر سووتەمەنیدا گیرا. بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەکە دەڵێت، بەهای سووتەمەنییە قاچاخەکە نزیکەی 27 هەزار دۆلارە.
خوێندن لە بەشێکی پارێزگاکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی سەرماوە کرایە ئۆنلاین و بەشی زۆری دامەزراوە حکومییەکانیش بەشێوەی دوورکار کار دەکەن
محەممەد تەها ئاکرەیی، تووشی رووداوێکی هاتووچۆ بووە و ئێستا لە نەخۆشخانەیە؛ سەرۆکی لقی دهۆکی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان دەڵێت، بەهۆی رووداوەکەوە قاچ و دەستێکی شکاوە و لە ژێر چاودێریی پزیشکیدایە.
دوو تانکەر لەسەر رێگەی پێنجوێن پێکیاندادا و بەهۆیەوە جگە لە خۆیان، تانکەرێکی دیکەیش گڕی گرت؛ شاهێدحاڵەکان دەڵێن، نەیانتوانیوە شۆفێری یەکێک لە تانکەرەکان رزگار بکەن و گیانی لەدەستداوە.
لە شاری بیجاڕی سەر بە پارێزگای سنە چوار ئەندامی خێزانێک بەهۆی گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆنەوە ژەهراوی بوون؛ بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای پارێزگاکە دەڵێت، سێیانیان گیانیان لەدەستداوە.
گەیشتوونەتە ئەو بڕیارەی کە ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە رابردوودا دەستیان بەسەردا گیراوە، ئەگەر تاوانیان پێنەکرابێت، پێویستە بگەڕێندرێنەوە بۆ خاوەنەکانیان
شرۆڤەکارێکی سیاسی دەڵێت، سوودانی دەیەوێت ئێران بۆ هەبوونی حەشدی شەعبی وەکو هێزێکی چەکداری سەربەخۆ لە عێراق پێداگری نەکات؛ گوتیشی، ''ئێران هیوادارە نائارامی لە سووریا رووبدات و کێشە بۆ حکومەتی نوێ دروست ببێت''.
رێبەری ئێران دەڵێت، پاراستنی ئاسایش و ئاوەدانیی عێراق لە بەرژەوەندیی کۆماری ئیسلامیی ئێراندایە، گوتیشی، ''حەشدی شەعبی پێکهاتەیەکی گرنگی هێزە لە عێراق و دەبێت بۆ پاراستن و بەهێزکردنی، زیاتر لە جاران گرنگی پێبدرێت.''
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ساڵی رابردوو 3705 مۆڵەتی هاوردەکردنیان بە بازرگانان داوە، کە 924یان بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بوون. راشیگەیاند، لەو ماوەیەدا زیاتر لە 171 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردە کراون
سەرۆکی گشتیی پارتی سۆسیالیستی کوردستان دەڵێت، چەکدانانی پەکەکە دەستکەوتێکە بۆ تورکیا و لەبەرژەوەندیی کوردیشە. گوتیشی ''پرسی کورد، تەنیا پەکەکە و تیرۆر نییە، بۆیە بە بانگەوازی ئۆجەلان دەست لە مافەکانی خۆیان هەڵناگرن.''
زیاتر لە 8 مانگە پرۆژەیاسای گەڕاندنەوەی ماڵ و موڵکی کورد و تورکمان لە کەرکووک کە لە سەردەمی رژێمی بەعسدا لێیان سەندرابوو، لە پەرلەمانی عێراقە، بەڵام تاوەکو ئێستا لایەنە سیاسییەکان لەسەری رێکنەکەوتوون و دەنگی لەسەر نەدراوە.
جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سنە دەڵێت، لە کامیارانی سەر بە پارێزگاکە، دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر حەبی هۆشبەردا گرتووە. پەیوەست بە دۆسیەکەش دوو کەس دەستگیر کراون.
هاونیشتمانییەک لە چیای زۆزک، لە بەرزایی زیاتر لە هەزار و 500 مەتر هەڵدێرا و گیانی لەدەستدا. بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران دەڵێت، ''شوێنی هەڵدێرانەکەی سەخەتە و 7 تیممان سەرقاڵی هێنانە خوارەوەی تەرمی هاونیشتمانییەکەن.''
سەرۆکی کۆمەڵەی کۆمپانیا گەشتیارییەکانی سلێمانی دەڵێت، دابەشنەکردنی مووچەی مانگی 12 لە عێراق هۆکار بووە بۆ کەمبوونەوەی رێژەی گەشتیارانی سەری ساڵ؛ گوتیشی، دابەزینی نرخی تمەن و لیرە هاتنی گەشتیارانی ئێرانی و تورکی کەم کردووەتەوە.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ''بڕیار بوو ئەمڕۆ تەواوکاری مووچەی مانگی تشرینی دووەمی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت''، گوتیشی، ''عێراق کێشەی نەختینەی هەیە.''
گەنجێکی نیڤشکانی خەڵکی هەڵەبجە لەڕێگەی پرۆگرامی چیڤنینگەوە بڕوانامەی ماستەر لە زانستی کۆمپیوتەر لە بەریتانیا بەدەست دەهێنێت و دەڵێت: ''لە بەریتانیا هەموو پێداویستییەک بۆ خوێندنی نیڤشکان دابینکراوە.''
وەزیری دەرەوەی ئێران بەبێ ئاماژەدان بە ناوی هیچ وڵاتێک بۆ ''داگیرکردن''ـی سووریا ئەوەشی خستەڕوو کە ''هەڵوێستی ئێمە لەگەڵ عومان زۆر لە یەکدی نزیکە، جگە لە پاراستنی ئاسایشی سووریا، خوازیاری کۆتاییهاتنی داگیرکارین لە خاکی وڵاتەکەدا''.
لە دەروازەی سنووریی پەروێزخانی ناحیەی قەسری شیرینی پارێزگای کرماشان، دەست بەسەر بڕێک سووتەمەنیدا گیرا. بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاکە دەڵێت، بەهای سووتەمەنییە قاچاخەکە نزیکەی 30 هەزار دۆلارە.
رابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان دەڵێت، ''بەهارێکی ئازادی لە سووریاوە دەستیپێکردووە و هەموو وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەگرێتەوە''، گوتیشی، پەیوەندییەکانیان بەکارهێناوە بۆ ئەوەی پرسی کورد لە سووریا لە چوارچێوەی دەستووردا چارەسەر بکرێت.
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکگرتوو دەڵێت، دەسەڵاتی ئۆرگانەکان و سەرکردایەتی لە کۆنگرەی نۆیەمدا زیاتر کراوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، سەرکردایەتیی نوێ پابەندی بڕیاری پێشووی حیزب بۆ بەشدارینەکردن لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.
گوتەبێژی کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ئەنجامی هەڵبژاردنی پۆستی ئەمینداری گشتی، ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای بەدواداچوون و چاودێری، ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی حیزبەکەی راگەیاند.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمیتەی ئاوارەکانی سەرێکانی دەڵێت، بەهۆی بەردەوامیی هێرشەکانیی تورکیاوە هاونیشتمانییانی ئاوارە ناتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان؛ ئاماژە بەوەش دەکات: ''لە سەرێکانی تەنیا نزیکەی 45 کورد ماون''.
ئەندامێکی کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتوو دەڵێت، هەمواری هەڵبژاردنەوەی ئەمینداری گشتی بۆ زیاتر لە دوو خول، لە کۆنگرەدا دەنگی لەسەر دەدرێت. گوتیشی، لە کۆنگرەی نۆیەمی حیزبەکەدا زیاتر جەخت لە پەروەردە دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ یەکگرتووی ئیسلامی کۆنگرە دەبەستێت؛ سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتوو رایگەیاند، نازانن لە کۆنگرەدا کەس خۆی بەربژێر دەکات یان نا؛ بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ تاکە بەربژێر بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی تەنیا سەڵاحەدین بەهائەدینە.
پەرلەمانتارێکی دەم پارتی دەڵێت، تاوەکو ئێستا حکومەتی تورکیا هیچ رێکەوتێکی بۆ بینینی عەبدوڵڵا ئۆجەلان رانەگەیاندووە، گوتیشی، ''ئەگەر دەیانەوێت شاندی دەم پارتی سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بکات، پێوستە بە روونی رێککەوتێک دیاری بکەن.''
سەرۆکی پارتی لیبراڵی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ گرووپە چەکدارەکان بە رۆکێت هێرشیان کردووەتە سەر بەنداوی تشرین، گوتیشی: ''نامانەوێت بەبێ ئەنەکەسە بچینە شام، بەڵام ناتوانین هەر چاوەڕێ بین، پێویستە هەڵوێستی خۆیان روون بکەنەوە.''
لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتی دەڵێت، دوای سەری ساڵ لیژنە هاوبەشەکەی نێوان یەکێتی و پارتی یەکەم کۆبوونەوەی خۆی دەکات''، گوتیشی بۆ پێکهێنانی حکومەت، لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان هەردوو حیزبەکەدا هەیە.
پارێزگاری هەولێر دەڵێت، رۆژانە نزیکەی حەوت هەزار گەشتیار بەبۆنەی جەژنی کریسمس و سەری ساڵی زایینی، سەردانی پارێزگاکەیان کردووە. گوتیشی، پێشبینی دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا گەشتیاری زیاتر روو لە شارەکە بکەن.
پارێزگاری کەرکووک لە بەغدایە و دەڵێت، هەردوو سەرۆکەکانی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا و پارتی تەقەدووم جەختیان لە پاڵپشتیی حکومەتی خۆجێیی پارێزگاکە کردووەتەوە. گوتیشی، ''هیچ مەترسییەک لەئارادا نییە کە داعش لە کەرکووک سەرهەڵبداتەوە.''
جێگری سەرۆکی هاوپەیمانیی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دەڵێت، ''تاوەکو دەستی قەندیل لە رۆژئاوای کوردستان هەبێت، کێشەکان چارەسەر نابن''؛ گوتیشی، ئەحمەد شەرع قبووڵی ناکات هەسەدە و هیچ لایەنێکی دیکە چەکدار بمێننەوە.
ئەنگوستیلەیەکی ئەمینداری گشتیی پێشووی حیزبوڵڵای لوبنان لە ئێران بە نزیکەی 10 هەزار دۆلار (680 ملیۆن تمەن) فرۆشرا، خاوەنی ئەنگوستیلەکە دەڵێت: ''ئەمە دیاری بوو، بەڵام پارەکەی بۆ هاوکاریی خەڵکی ستەملێکراوی لوبنان دەنێردرێت.''
ئەمڕۆ یەکشەممە، کارگەیەکی بەرهەمهێنانی قیر لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران داخرا.
ژمارەی ئەوانەی بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لە لوڕستان گیانیان لەدەست دا بەرزبووەوە و گەیشتە 9 کەس. بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی قەیرانی پارێزگاکە دەڵێت، 22 کەسیش بریندار بوون.
نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست دەڵێت، ''دەبێت وەزارەتەکانی پەروەردە و دارایی روونکردنەوە بدەن کە بۆچی ئەمڕۆ مووچەمان دابەشنەکرا؟''؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ''نابێت دابەشکردنی مووچەمان یەک کاژێر لە لیستی مووچەی وەزارەتی پەروەردە دوابکەوێت.''
بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو داوا لە مەرجەعییەتی نەجەف دەکات کە بە بڕیارێکی ''هەقپەرستی'' کەرکووک بگەڕێننەوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ''کورد گەورەترین نەتەوەی جیهانە کە تاوەکو ئێستاش لەسەر خاکی هەزاران ساڵەی دەچەوسێندرێتەوە''.
نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە پاریس دەڵێت، پێویستە هاوکاریی وڵاتانی بۆ هەتەشە، ببەسترێتەوە بە پێکهێنانی حکومەتێکی دیموکرات لە سووریا، گوتیشی، ''سیستمی ناناوەندی لەسەر بنەمای جوگرافیا، باشترین بژاردەیە بۆ داهاتووی سووریا".
رووداوێکی هاتووچۆ لە رێگەی بەدرە - ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان گیانلەدەستدانی دوو کەسی لێکەوتەوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ئیلام دەڵێت، هۆکاری رووداوەکە تیژڕۆیی بووە.
مامۆستایەکی ئایینیی رۆژئاوای کوردستان دەڵێت، دەبێت تۆڵەی هەموو ''شەهیدان'' و زیندانییانی کوردی ژێر دەسەڵاتی رژێمی رووخێنراوی بەشار ئەسەد بکرێتەوە. گوتیشی، ''کاتێک تۆڵە دەکرێتەوە کە مافی کورد لە حکومەتی نوێی سووریا وەربگیرێت.''
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت، کلیلی پاراستنی پێگەی کورد لە رۆژئاوای کوردستان، پچڕانی پەیوەندیی ''پەیەدە''ـیە لەگەڵ پەکەکە، گوتیشی ''دەبێت بە فەرمی رایبگەیێنن کە هێزێکی کوردیی رۆژئاوای کوردستانن لە چوارچێوەی سووریادا.''
گوتەبێژی یەکێتی دەڵێت، سبەی "لەوانەیە" یەکێتی و پارتی لە پیرمام کۆببنەوە، گوتیشی: ''پرسی سەرەکیی کۆبوونەوەکە پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان دەبێت و دۆخی سووریا و رۆژئاوای کوردستانیش تاوتوێ دەکرێت.''
دوو رۆژە لە بەشێکی پارێزگەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی سەرما و سۆڵەوە پشوو رادەگەیێنرێت. بەرپرسان دەڵێن، ''بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی گاز و کارەبایە، بۆ گەرمکردنەوەی شوێنە گشتییەکان.''
نوێنەری ئەنەکەسە لە هاوپەیمانیی ئۆپۆزیسیۆنی سووریادا دەڵێت، "حەز دەکەین کورد بە یەکگرتوویی بچێتە دیمەشق، بەڵام پێویستە پەیەدە لە پەکەکە دووربکەوێتەوە''. گوتیشی، لە هەتەشەدا ئەنجوومەنێکی کوردی پێکهێنراوە و هەوڵی دروستکردنی دیالۆگ بۆ دەستەبەرکردنی مافی کورد دەدات.
کارگێڕێکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی لە سلێمانی دەڵێت، لە سەرجەم ناوەندەکانی تەندروستی بایکۆتمان راگەیاندووە، جیا لە شوێنە هەستیارەکان''؛ گوتیشی، داواکارییەکانیان وەرگرتنی مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و دیاریکردنی چارەنووسی مووچەی مانگی 12ـیە.
ئەمڕۆ شەممە، لە زانکۆ، قوتابخانە و دامەزراوە حکومییەکان لە پارێزگاکانی سنە، کرماشان و ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان کراوەتە پشوو. لە سەرجەم دامەزراوە حکومییەکانی پارێزگای ئیلامیش دەوام کاژێرێک درەنگتر دەستپێدەکات.
ئەو دایک و منداڵەی کە مانگی رابردوو لە دەریای ئیجەدا خنکان، تەرمەکانیان گەڕێندرایەوە هەرێمی کوردستان و بڕیارە لە سەروچاوەی رانیە بەخاکبسپێردرێن.
ئەمڕۆ شەممە 14-12-2024، فەیسەڵ یوسف، گوتەبێژی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) لەکاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی کاژێر 11:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو کە دڵدار هەرکی پێشکێشیکرد رایگەیاند: ''تاوەکو ئەوکاتەی داهاتووی سووریا دیاری دەکرێت، ئێمە گرنگییەکی تایبەت بە پرسی یەک هەڵوێستیی کورد دەدەین، بەڵام ئەو یەک هەڵوێستییەش دەبێت رێککەوتنی لەسەر بکرێت.''
شێفێک لە حاجیاوا ''گەورەترین'' پیتزا لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان دروست دەکات و دەڵێت، درێژیی پیتزاکە زیاتر لە حەوت مەترە.
لە پارێزگاکانی ورمێ و سنە بەفر باریوە و بووەتە هۆی داخرانی بەشێک لە قوتابخانەکان. بەڕێوەبەری مانگی سووری شاری تیکابی ورمێ دەڵێت، زیاتر لە 20 ئۆتۆمبێل کە لە بەفردا گیریان خواردبوو دەرهێندراون.
پارێزگاری هەولێر بە سەردانێکی فەرمی لە ئیستەنبووڵە و دەڵێت، لە داهاتوویەکی نزیکدا سەرۆک شارەوانیی شارەکەش سەردانی هەولێر دەکات.
سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) لەگەڵ شاندێکی فەرەنسی سەبارەت بە دیالۆگی کوردی - کوردی لە کۆبوونەوەدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی خۆجێیی لە تربەسپی دەڵێت، "ئێمە ئامادەین لەگەڵ پەیەنەکە دەست بە گفتوگۆ بکەینەوە، بەڵام دەمانەوێت پەکەکە ناوچەکە جێبهێڵێت".
شاندێکی فەرەنسی - ئەمریکی لە رۆژئاوای کوردستانن؛ کەسایەتییەکی ئەکادیمی دەڵێت، ''داوا دەکەن شاندێکی زۆرینە کورد پێکبهێنریت کە نوێنەرانی پێکهاتەکانی دیکەشی تێدا بەشدار بن و بۆ گفتوگۆ لەسەر داهاتووی ناوچەکە بچنە دیمەشق".
بەڕێوەبەری رێکخراوی کشتوکاڵی شاری ورمێ دەڵێت، ئەم ساڵ 450 هەزار تۆن بەرهەمی سێویان هەبووە؛ گوتیشی، شارەکە لە ئاستی ئێراندا بۆ بەرهەمهێنانی سێو، یەکەمە.
دیوانی باڵای دادوەریی ئێران سزای لەسێدارەدانی ئەو هاووڵاتییەی رەتکردەوە کە پێشتر لە کاتی خۆپێشاندانەکانی ساڵی 2022، بە تۆمەتی تەقەکردن و کوشتنی منداڵێک لە خوزستان دەستگیرکرا.
شاندێکی فەرەنسی - ئەمریکی بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ ئەنەکەسە و پەیەنەکە لە رۆژئاوای کوردستانن، کەسایەتییەکی ئەکادیمی دەڵێت ''داوا دەکەن لە هەفتەیەکدا شاندێکی یەکگرتووی کوردی پێکبهێنرێت، بۆ ئەوەی بچنە دیمەشق.''
لە گەڕەکی قەڵاتی نوێی هەولێر ئێسک و پرووسکی کەسێک لە زەوییەکدا دۆزرایەوە، پەیامنێری رووداو دەڵێت، ''دیار نییە ژن بووە یان پیاو، چونکە گۆشتی پێوە نەماوە و تەنیا کەلەسەر، بڕبڕەی پشت و هەردوو قاچەکانی مرۆڤێکن.''
تەرمی هاونیشتمانییەک لەسەر رێگەی عەربەت - سلێمانی، کەسوکارەکەی دەڵێن، ئاسەواری گوللە بە جەستەیەوە دیارە و لە سندووقی ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە.
جێگری سکرتێری پارتی دیموکراتی پێشڤەرۆ لە سووریا دەڵێت، ''گرنگە کۆنگرەیەکی کوردی سازبکرێت و سەرجەم لایەنە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان تێیدا بەشدار بن.'' گوتیشی، "بۆ دیاریکردنی داهاتووی سیاسی، دەبێت بەیەکگرتوویی بەرەو دیمەشق بچن."
رووداوێکی هاتووچۆ لە نزیک شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە هۆی گیانلەدەستدانی سێکەس و برینداربوونی دوو کەسی دیکە.
رێکخەری دەستپێشخەریی گرووپی هەڤرا بۆ هاوکاریی پەنابەران دەڵێت: ''دۆخی ئاوارەکانی عەفرین کە لە شەهباوە هاتوونەتە قامشلۆ و حەسەکە، زۆر خراپە و بەشێکیان لە شەقامەکان دەمێننەوە''. گوتیشی، بەگشتی نزیکەی شەش هەزار خێزان دەبن.
سەرۆکی ئینستیتیووتی کورد لە فەرەنسا دەڵێت، بانگهێشتکردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کردنەوەی کاتێرداڵی نۆتەردام شانازییەکی گەورەیە بۆ کورد؛ چالاکڤانێکی سیاسیش دەڵێت، لەوێ نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکی وڵاتان، باس لە مەترسییەکانی سەر کوردستان دەکات.
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، لەگەڵ عێراق بەردەوام دەبن لە گفتوگۆ و راوێژکردن لەسەر دۆخی سووریا. گوتیشی: ''ئامادەین بۆ هەموو جۆرە پاڵپشتییەکی سووریا، بەو رادەیەی کە داوامان لێ بکرێت".
گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئێزدیانی سووریا دەڵێت، نزیکەی 32 خێزانی ئێزدی لە شەهبا و حەلەبەوە ئاوارەی حەسەکە بوون گوتیشی، ''هیچ دەستدرێژییەک نەکراوەتە سەر ئێزدیان، بەڵام لە دۆخێکی مەترسیداردان.''
دیلان غەفوور، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی سەردانەکەی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و بەسام سەباغ، وەزیرى دەرەوەى سووریا بۆ بەغدا بە رووداوی گوت، ''جگە لە کۆبوونەوە سێقۆڵییەکەیان لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، سەردانی پەرلەمانیش دەکەن".
ئاگر لە پەلەوەرخانەیەکی میراوای سەر بە پارێزگای ورمێ کەوتەوە، قایمقامی شارەکە دەڵێت، بەهۆیەوە هەشت هەزار مریشک لەنێوچوون.
دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی داوا دەکات 7ـی کانوونی یەکەم سەرجەم مووچەخۆرانی سلێمانی دژی دواکەوتنی مووچەکانیان خۆپێشاندان بکەن، دەشڵێت، بۆ تەوتین سەردانی بەغدا دەکەن.
ئەندامێکی ئەنجوومەنی خۆجێیی عەفرین دەڵێت، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 45 هەزار کوردی عەفرین کە پێشتر ئاوارە ببوون، لە شەهبا گەڕاونەتەوە شارەکە. داوا لە ئاوارەکانیش دەکات بگەڕێنەوە عەفرین، "کۆچبەری نەما و دۆسیەی سووریا بەرەو چارەسەرکردن دەڕوات.''
بەڕێوەبەری گومرکی پارێزگای ئیلام دەڵێت، لە هەشت مانگدا، بایی زیاتر لە یەک ملیار و 50 ملیۆن دۆلار کاڵا، لە دەروازەی سنووریی مێهرانەوە هەناردە کراوە. گوتیشی، رۆژانە لە دەروازە سنوورییەکەوە، 600 بارهەڵگری شتومەک، بەرەو عێراق دەچن.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، هۆڵی پەرلەمان بۆ دانیشتنی سبەی ئامادە کراوە و سەرجەم ئامادەکارییەکانی دیکەش تەواو کراون. پێشبینیش دەکات سەرجەم لایەنەکان لە دانیشتنی یەکەمدا بەشدار بن.
یاریدەدەری سەرۆکی ژووری ئۆپەراسیۆنی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان داوا دەکات، ئەو هاونیشتمانییانەی لە ناوچە کێشە لەسەرەکان سەرژمێرییان کردووە، بۆ قۆناخی کۆتاییش بگەڕێنەوە ئەو ناوچانە. دەشڵێت، ''ئەگەر نەگەڕێنەوە، دوور نییە سەرژمێرییەکە بە ناڕاست و ناتەواو هەژمار بکرێت.''
سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەورووپا دەڵێت، ئەم ساڵ زیاتر لە هەشت هەزار کەس لە هەرێمی کوردستانەوە بەرەو ئەورووپا کۆچیان کردووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ''لەو ژمارەیە 46 هاونیشتمانی گیانیان لەدەستداوە''.
شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی پارێزگای وان لە هەولێرە. سەرۆکی ژووری بازرگانییەکە دەڵێت، شاندەکە لە 50 بازرگان و کارساز پێکهاتوون، گوتیشی، لە مانگی شوبات یان ئاداری ساڵی داهاتوو، فێستیڤاڵی ''رۆژی وان'' لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.
وەزیری تەندروستیی ئێران دەڵێت، ساڵانە بەهۆی پیسبوونی هەواوە 40 هەزار کەس لە وڵاتەکە گیان لەدەستدەدەن، دەشڵێت: ''ئەگەر رێڕەوی دابەزینی گەشەی دانیشتووان راست نەکرێتەوە، 20 بۆ 25 ساڵی دیکە، دەبینە بەساڵاچووترین وڵاتی ناوچەکە.''
جارێکی دیکە سوپای عێراقی لە کەرکووک، هێزی بردەوە سەر زەویوزاری جووتیارانی کوردی سەرگەڕان؛ جووتیارێک دەڵێت، ''سیستمی ئاودێریی زەوییەکانیان شێواندووە، بەڵام پارێزگار هاتە سەر هێڵ و هێزەکەیان کشاندەوە".
بەڕێوەبەری گومرگی شاری پۆلدەشتی پارێزگای ورمێ دەڵێت، لە سەرەتای نەورۆزەوە، دەستیان بەسەر زیاتر لە هەزار و 340 تۆن کاڵای قاچاخدا گرتووە. گوتیشی، بەگشتی بەهاکەیان دەگاتە نزیکەی 100 هەزار دۆلار.
وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە وەزیری ناوخۆی بەریتانیا کرد و جەختیان لەوە کردەوە پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا مێژووییە و لێکتێگەیشتنی باشیان لە نێواندا هەیە.
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، دوێنێ بەڕێوەبەرایەتیی ژمێرکاریی وەزارەتی دارایی فیدراڵ گوتوویەتی لە دوو رۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆران دەنێرن، گوتیشی، ''وەزارەتی دارایی بەپێی خەرجیی فیعلی مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات".
ژمارەیەک لە خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکیی شوشتەری سەر بە پارێزگای خوزستانی ئێران ژەهراوی بوون. بریکاری کۆلێژەکە بۆ کاروباری دەرمان دەڵێت، ''خوێندکارەکان دوای خواردنی ژەمی ئێوارەی دوێنێ ژەهراوی بوون، بەڵام ئێستا تەندروستییان جێگیرە.''
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان دەڵێت، 86٪ـی پڕۆژەی رێگەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل-سحێلا تەواوکراوە.
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی دەڵێت، حیزبەکەی هەوڵێکی جیدی دەدات بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان. گوتیشی، ''یەکێتی بۆ پێکهێنانی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان، دانوستاندن لەگەڵ هەموو لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن دەکات.''
فەرماندەی هێزی ئێزیدخان دەڵێت، ''بەشێکی گرووپە چەکدارە عێراقییەکان هەوڵدەدەن چیای شنگال بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بەکاربهێنن''؛ گوتیشی، مەترسیش هەیە ئیسرائیل لە وەڵامدا هێرش بکاتە سەر شنگال.
بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە خانەقین بە گومانـەوە لە بەڕێوەچوونی سەرژمێری و ئەنجامەکەی دەڕوانێت. دەڵێت، ''پێویستە لایەنە کوردستانییەکان پلانێکی هاوبەشیان لە سنووری مادەی 140 هەبێت و پێکەوە وەکو کورد سیاسەت بکەن".
سەرۆککۆماری عێراق داوا لە لایەنە سیاسییە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات لە پێکهێنانی حکومەتدا پەلە بکەن. دەشڵێت، "لە ململانێی سیاسیدا تەنیا خەڵکی وڵاتەکەمان باجەکەی دەدات."
پڕۆسەی تۆماری خێزانەکان لە سەرژمێریدا بەردەوامە، بەڕێوەبەری ئاماری دهۆک دەڵێت: ''ئەمڕۆ پڕۆسەکە تەواو دەبێت و ئەگەر تاوەکو نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بژمێرەکان سەردانی خێزانێکیان نەکرد، پێویستە پەیوەندیمان پێوە بکەن".
سەرۆک مەسعود بارزانی دەڵێت، گەرەنتی دراوە سەرژمێری هیچ مەبەستێکی سیاسیی لە پشت نابێت و کاریگەری لەسەر ناوچەکانی مادەی 140 دانانێت؛ گوتیشی: ''لایەنەکان گفتوگۆ دەکەن بۆ ئەوەی بەزووترین کات پەرلەمان دەستبەکار بێت و هەنگاوی دیکەش بەدوایدا بێن.''
دەروازەی سنووریی مێهران لە پارێزگای ئیلام کە دوو رۆژ بوو داخرابوو، ئەمڕۆ کرایەوە؛ قایمقامی شاری مێهران دەڵێت، ''هاتووچۆی بازرگانی و گەشتیاری تێیدا ئاسایی دەبێتەوە".
قایمقامی مەخموور دەڵێت، ئەگەرچی لە ناوەندی قەزاکەی 100٪ـی تۆماری خێزانەکان تەواو بووە، بەڵام لە بەشێکی ناحیەکانی گوێڕ و کەندێناوە پڕۆسەکە بەردەوامە.
سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان دەڵێت، تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ، دەردەکەوێت تۆمارکردنی خێزانەکان کەی تەواو دەبێت، گوتیشی، ''ئەگەر ئێمە و دەستەی ئاماری عێراق، کارەکانی سەرژمێریمان تاوەکو 12:00ـی شەو بەڕێژەی 100٪ تەواو نەکرد، رێکدەکەوین کە چۆن تەواوی بکەین.''
جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی رەسەن لەسەر چیاکانی زاگرۆس نەکراوە، گوتیشی، ''لە کۆپ29 داوامان لە چەند زانکۆی نێودەوڵەتی کردووە، سەردانی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر چیاکانی زاگرۆس بکەن.''
چەند کاژێرێک ماوە قۆناخی سێیەمی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان تەواو بێت، پارێزگاری کەرکووکیش داوا لە هاونیشتمانییان دەکات لە ماڵەکانیان بمێننەوە بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەکە، کە بە گوتەی ئەو دەبێتە هۆی زیادبوونی بەشەبودجەی پارێزگاکەی.
پارێزگاری دهۆک بەشداریکردنی هاونیشتمانییان لە سەرژمێریی گشتی بە ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوەیی دەزانێت، دەشڵێت ''پێچەوانەی هەڵبژاردن، سەرژمێری بابەتێکی ئارەزوومەندانە نییە و، پێویستە هەموو کەس تێیدا بەشدار بێت.''
بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە خانەقین دەڵێت، تائێستا پڕۆسەی سەرژمێری لە سنوورەکە بە باشی بەڕێوەدەچێت. دەشڵێت، شوێنی مانەوە بۆ ئەو خێزانانە دابین دەکەن کە 20 و 21ـی مانگ دەگەڕێنەوە ناوچەکانیان.
سەرپەرشتیاری میحوەری 6ی پێشمەرگە دەڵێت، هێشتا جووڵەی چەکدارانی داعش بە شێوەی هێزی بچووک بچووک دەبیندرێت. ئاماژە بەوەش دەکات، "پێویستمان بە هاوکاریی زیاتری هێزەکانی هاوپەیمانانە."
سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکاران دەڵێت، چەندین گرێبەست لەگەڵ بازرگانانی هەمەدان واژۆ دەکرێن، ئەوەش بە مەبەستی کردنەوەی کارگەی ئێران لە هەرێمی کوردستان. سەرۆکی ژووری بازرگانیی هەمەدانیش دەڵێت، لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان بازرگانانی هەردوولادا هەیە
بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر دەڵێت، پێویستە هاونیشتمانییانی خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بە زووترین کات بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان و لەوێ ناویان لە سەرژمێری تۆماربکرێت.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، ''ئێوارەی ئەمڕۆ، راهێنانی 21 هەزار بژمێر بۆ سەرژمێری تەواو دەبێت.'' گوتیشی، سبەی بژمێرەکان دەست بە سەردانی خێزانەکان دەکەن.
بەگوێرەی راپرسییەکی (رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان)، مامەڵەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ رۆژنامەڤانان بەراورد بە سەرۆکایەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان، باشتر بووە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە قەڵاچوالان-ی سنووری پارێزگای سلێمانی بەشداریکرد لە خولی چوارەمی پێگەیاندنی ئەفسەران داوای لە لایەنە سیاسییەکان کرد گفتوگۆیەکی بەرپرسیارانە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی کارا بکەن کە وەڵامگۆی داخوازییەکانی خەڵک بێت.
وەزیری پێشمەرگە دەڵێت، بەشێکی زۆری پڕۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پیشمەرگە جێبەجێ کراوە. ئاماژە بەوەش دەکات، "پێویستە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 پڕۆسەکە تەواو بکرێت و سەرجەم هێزەکان یەکبخرێنەوە."
جێگری وەزیری کولتوور، گەشتوگوزار و پیشە دەستییەکانی ئێران دەڵێت، ئەم ساڵ لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە دوو ملیۆن و 700 هەزار گەشتیار چوونەتە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران.
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە دەڵێت، "نەدەبووایە حکومەت رازی بێت هەڵەبجە بۆ سەرژمێری وەکو قەزا هەژمار بکرێت." گوتیشی، هۆکاری تەواونەکردنی رێکارەکانی بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە لە بەغدا "سیاسییە."
ئەندامێکی مەکتەبی جێبەجێکاری یەکێتیی جووتیارانی کوردستان دەڵێت، گرنگە سەرجەم جووتیارانی کورد لە مەخموور، لە زێدی خۆیان بەشداریی سەرژمێری بکەن؛ گوتیشی، ''بەهۆی ژمارەیەک رۆتینەوە، بەڕێوەبەریی ناحیەکانی قەزاکە، بۆ ئاوەدانکردنەوەی گوندەکانی کورد هاوکار نین".
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی سنە - کامیارانی رۆژهەڵاتی کوردستان، چوار کەس گیانیان لەدەست دا و سێ دیکەش بریندار بوون
کۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی دەڵێت، ژمارەیەک کۆمپانیای ئێرانی لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی گەشتوگوزاری سلێمانیدا بەشدارن.
لە حەوتەم دانیشتنی دادگەی مێردین لەسەر دۆسیەی کوشتنی پێنج هاونیشتمانیی دهۆک، سزای پێنج جار بەندکرانی تاهەتایی بۆ دوو تۆمەتباری سەرەکیی دۆسیەکە دەرکرا، بەڵام کەسوکاری کوژراوان، داوای سزای لەسێدارەدانیان دەکەن.
عەلی حەمە ساڵح گوتیشی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێی راگەیاندوون هەموو هەوڵێک دەدات مووچەی مانگەکانی 10، 11 و 12ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەفەوتێت.
سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، ''بۆ پێکهێنانی حکومەت پڕۆژەکەمان ئەوەیە یان سەرۆکوەزیران لە پشکی ئێمە بێت، یان ئەو لایەنەی پۆستی سەرۆکوەزیرانی هەیە، دەستبەرداری سەرجەم پۆستەکانی دیکە ببێت." گوتیشی، هیچ کام لە لایەنەکان رەتیان نەکردووەتەوە.
سەرپەرشتیارێکی خوێندنی کوردی لە کەرکووک دەڵێت، پرۆگرامی خوێندنی کوردی لە شارەکە وەڵامدەرەوەی خواستی خەڵک نییە؛ ئاماژە بەوەش دەکات کە ''وەزارەتی پەروەردەی بەغدا بایەخ بە خوێندنەکە نادات''.
جێگری سەرۆککۆماری ئێران بە سەردانێک گەیشتە ریاز و بڕیارە لە کۆبوونەوەی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی دا بەشدار بێت. دەشڵێت، "ئامانجی سەرەکی چەسپاندنی ئاگربەستە لە ناوچەکە."
وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندیی نێوان وڵاتەکەی و عێراق بە گرنگ ناودەبات و دەڵێت، "ئاسایشی عێراق ئاسایشی ئێمەیە. پەیوەندییەکانمان ستراتیژی و نایابن."
وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، کارکردن لە دووسایدی دەربەندیخان-کەلار بەردەوامە و 92٪ـی پڕۆژەکە تەواو کراوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ''تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ 99٪ـی کارەکانی تەواو دەکرێن''.
سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان دەڵێت، لە سەرژمێریدا ژمارەیەک مەترسی بۆ کورد لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان هەن؛ ئاماژە بەوەش دەکات، 600 هەزار عەرەب براونەتە کەرکووک و 62 هەزار خێزانی کوردی ئێزدیش لە دەرەوەی شنگال دەژین.
بڕیارە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کۆنگرە ببەستێت. بەربژێرێکی کۆنگرەی هەشتەمی حیزبەکە بۆ پۆستی ئەمینداریی گشتی دەڵێت، تاوەکو ئێستا خۆی یەکلایی نەکردوەتەوە کە ئایا خۆی بۆ پۆستی ئەمینداری ئەو حیزبە بەربژێر دەکاتەوە یان نا.
لە شاری خۆی سەر بە پارێزگای ورمێ، دەست بەسەر بڕێکی زۆر کەلوپەلی جۆراوجۆری قاچاخدا گیرا، بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەکە دەڵێت، بەهاکەیان دەگاتە زیاتر لە 290 هەزار دۆلار
شەڕی لوبنان دۆخی پەنابەرانی کوردی لەو وڵاتە سەختتر کردووە، سەرۆکی کۆمەڵەی خێرخوازیی کوردانی لوبنان دەڵێت، بەهۆی شەڕەوە نزیکەی 80 هەزار کورد لە لوبنان ئاوارە بوون و بەشێکیان لەسەر شەقامەکان دەمێننەوە
وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هۆکاری رشانەوە و سکچوونی دانیشتووانی شارەزوور، پیسبوونی ئاوی خواردنەوەی قەزاکە بووە، بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی گشتیی شەهید رەئووف بەگیش دەڵێت، هەر ئەمڕۆ زیاتر لە 150 نەخۆش سەردانیان کردوون.
بەهۆی جەنگ و ئاڵۆزییەکانی لوبنان هەزاران هاونیشتمانی کە پێشتر لە رۆژئاوای کوردستانەوە ئاوارەی لوبنان ببوون، جارێکی دیکە لەو وڵاتە ئاوارە دەبنەوە.
میری ئێزدییان کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان و رێککەوتن لەسەر دۆخی هەرێمی کوردستان بە پێویست دەزانێت و دەڵێت: "دەبێ بەرژەوەندیی کوردستان لەبەرچاو بگیرێت و لە سەرووی بەرژەوەندیی حیزبییەوە بێت."
لە بنەسڵاوەی هەولێر تەرمی ژنێک لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە، پەیامنێری رووداو دەڵێت، بە رەچەڵەک عەرەبە و تاوەکو ئێستا هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی نازانرێت.
رووداو بەدواداچوون بۆ دۆخی کوردانی نیشتەجێی لوبنان دەکات؛ ژمارەیەک کورد، کە بەهۆی شەڕ لە رۆژئاوای کوردستان ئاوارەی لوبنان بوون، دیسانەوە بوونەتە قوربانیی شەڕ و هەر لەو وڵاتە دووبارە ئاوارەبوون، ئەوە جگە لەوەی لە بۆردوومانەکاندا ژمارەیەکیان گیانیان لەدەستداوە، یان بریندار بوون.
ئەندامێکی کارگێڕی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەڵێت، لەگەڵ ئەوەدان حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان بە زووترین کات پێکبهێنرێت. ئاماژە بەوەش دەکات، ''بڕیاری یەکلاییکەرەوەی خۆمان داوە و بەشداریی حکومەت ناکەین''.
جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە دەڵێت، وڵاتان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بە بایەخەوە دەڕواننە هەرێمی کوردستان
لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک لە کرماشان و روودانی رووداوێکی دیکەی هاتووچۆ لە پارێزگای لوڕستان 19 کەس بریندار بوون
لەسەر شەقامی 120 مەتریی هەولێر، رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک روویدا، بەهۆیەوە دوو کرێکاری پاککەرەوە بریندار بوون.
فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران لەبارەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر چەند ناوچەیەکی ئێران دەڵێت، ''دەستدرێژیتان کرد و وەڵام دەدرێنەوە''، گوتیشی، ''وڵامێک کە لە خەیاڵی کەسدا ناگونجێت.''
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی هەڵەبجە دەڵێت، لە فێستیڤاڵی هەنار، دەستیان بەسەر زیاتر لە 250 کیلۆگرام خۆراکی نەشیاو و رێگەپێنەدراودا گرتووە؛ گوتیشی، ''رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو فرۆشیارانە دەگیرێتەبەر کە نرخی کەلوپەلەکانیان بە نایاسایی بەرز دەکەنەوە''
لە 24 کاژێری رابردوودا لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لانیکەم چوار رووداوی هاتووچۆ روویانداوە و بەهۆیانەوە 15 کەس بریندار بوون و دوو کەسیش گیانیان لەدەستدا.
ئەندامێکی ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری دەڵێت، تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هیچ کاریگەرییەکی نابێت. گوتیشی، ''ساختەکارییەکە ئەوەندە بە فراوانی کراوە، ژمارەی دەنگی هیچ بەربژێرێکی دەرچوو و دەرنەچوو، راستەقینە نییە.''
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان کراون؛ گوتیشی، ''بۆ پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەى خانوو و زەوی بۆ خاوەنەکانیان لەگەڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگی کۆبووینەتەوە، وەکو یەکەم بڕگەی دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان دەمێنێتەوە و تێشدەپەڕێندرێت.''
رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ''لە رووی سیاسییەوە، ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پاڵپشتییەکی نێودەوڵەتیی تەواویان لێکراوە''؛ گوتیشی، رێژەی بەشداریی دەنگدەران لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە لای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە گرنگ بوو.
میان خەیری گوتی: ''دوای 10 ساڵ لە جینۆسایدەکە، رزگاربووانی دەستی داعش کێشە و گلەیی زۆریان هەیە، بە دروستی ئاوڕیان لێنەدراوەتەوە، پێویستە لەبواری دەروونییەوە چاکسازییان بۆ بکرێت، بۆ ئەوەی بتوانن دووبارە تێکەڵ بە کۆمەڵگە ببنەوە.''
لە سلێمانی شۆفێری بارهەڵگرێک بە گوللە کوژرا، پەیامنێری رووداو دەڵێت، کاتی هاتووچۆی لە نزیک چەمی چەقچەق تەپوتۆز دروست بووە و لە ئەنجامی دەمەقاڵێیدا لەگەڵ خاوەن باخێکدا شۆفێرەکە کوژراوە.
نوێنەرێکی خاوەن موەلیدە تایبەتەکانی هەولێر دەڵێت، ئەگەر کارەبای نیشتمانی بکرێتە 24 کاژێری، زیاتر لە 10 هەزار کەس بێکار دەبن؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ''داوا دەکەین لانیکەم خشتەیەکی چەند کاژێری بۆ کارپێکردنی موەلیدە تایبەتەکان دیاری بکرێت.''
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، "بێگومان وەڵامی هێرشەکەی رژێمی زایۆنی لە کات و شوێنی گونجاودا دەدرێتەوە." ئاماژە بەوەش دەکات، "دیپلۆماسیی نێوان وڵاتانی ناوچەکە رێگەیەکی کاریگەرە بۆ رێگریکردن لە زیادبوونی گرژییەکان."
بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری خوڕەمئاوای پارێزگای لوڕستان دەڵێت، دەستیان بەسەر زیاتر لە دوو کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گرتووە کە کریستاڵ، هیرۆیین و تریاکن و سێ کەسیش دەستگیر کراون
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک داوا لەو هاونیشتمانییانە دەکات کەرکووکیی رەسەنن و لە شارەکانی دیکە دەژین، کاتی سەرژمێری بگەڕێنەوە پارێزگاکە، دەشڵێت، ''بە گەڕانەوەیان خاوەنماڵبوونی خۆیان دەسەلمێنن.''
وەزیری دارایی تورکیا دەڵێت، نابێ رێگە بدرێت بەربەست بۆ بەرەوپێشچوونی پڕۆسەی ئاشتی دروست بکرێت، گوتیشی، ''وەک تیمێک هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی بگەڕێینەوە سەر داڕشتنی سیاسەتەکان لەسەر بنەمای یاسا و بەگوێرەی بنەما نێودەوڵەتییەکان.''
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، وەڵامی هێرشەکەی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی وڵاتەکە دەدرێتەوە؛ هۆشداریش دەداتە ئەمریکا بۆ ئەوەی کۆتایی بە ''کوشتار''ـی خەڵک لە غەززە و لوبنان بهێندرێت.
سوهراب کەمەری گوتی، ساڵی رابردوو (هەتاوی) هەناردەی دەروازەکە زیاتر لە 3 ملیۆن و 220 هەزار تۆن کەلوپەل بووە و بایی زیاتر لە یەک ملیار و 811 ملیۆن دۆلار بووە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، هەر دەستدرێژییەکی ''رژێمی زایۆنی'' بە هەموو هێزەوە وەڵام دەدرێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 26-10-2024 سوپای ئێران راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا کوژرانی دوو لە ئەندامانی راگەیاند
گوتەبێژی حکومەتی ئێران دەڵێت، زیانی هێرشەکەی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی کەم بووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، دۆخی وڵات ئاسایی بووەتەوە.
گوتەبێژێکی سوپای ئیسرائیل دەڵێت، لە هێرشەکەی ئەمڕۆدا دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانی مووشەک و سیستمی بەرگریی مووشەکیی زەوی بە ئاسمانیی ئێرانیان کردووەتە ئامانج و ئامانجەکانیان بە وردی پێکاون
گوتەبێژی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئێران دەڵێت، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی وڵاتەکە لە کاژێر 09:00ی بەیانییەوە دەستیان پێکردووەتەوە
گوتەبێژی پاڵاوگەی نەوتی تاران دەڵێت، پاڵاوگەکە لە کارکردنی ئاسایی بەردەوامە و هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەری
جێگری سەرۆککۆماری ئێران پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "هێز و دەسەڵاتی ئێران دووژمنانی نیشتمانمان پەست و داماو دەکات."
گوتەبێژی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئێران دەڵێت، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی وڵاتەکە هەڵوەشێندرانەوە. گوتیشی، دەستپێکردنەوەی گەشتەکان لەلایەن کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانییەوە رادەگەیێندرێن.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە، 26-10-2024، بەشی راگەیاندنی بەرگریی ئاسمانیی پارێزگای تاران لەبارەی دەنگی چەند تەقنینەوەیەکی بەهێز کە لە چەند ناوچەیەکی پارێزگاکە بیسترا، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، ''دەنگی تەقینەوەکان لە دەوروبەری تاران کاردانەوەی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پارێزگاکە بوون بەرامبەر هەوڵی رژێمی زایۆنی بۆ هێرشکردنە سەر سێ خاڵ لە دەرەوەی تاران''.
میدیای ئێرانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەکانی سوپای پاسداران لە تاران رەتدەکاتەوە و دەڵێت، ''سەرچاوەیەکی باڵای سوپا پێی راگەیاندووین، بنکەکانمان لە رۆژئاوا و باشووری رۆژئاوای تاران بە مووشەک نەکراونەتە ئامانج.''
سەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراسیی کوردستان دەڵێت، لە ئەنجامی بۆردوومانەکانی تورکیا بۆسەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە، 15 کەسی سڤیل و سێ ئەندامی ئاسایش لە سنووری شاری قامشلۆ کوژراون. ئاماژە بەوەش دەکات، "زیاتر لە 80%ی ئەو شوێنانەی کراوونەتە ئامانج، خەڵکی سڤیلیان تێدا بووە."
سەرۆکی گشتیی هاکپار دەڵێت، چەکداماڵینی گەریلاکان تەنیا لە دەستی تورکیا و پەکەکەدا نییە، گوتیشی، ''چەندین لایەنی دیکەی وەکو ئێران و ئەمریکا کاریگەرییان لەسەر هەیە و دەبێ رێککەوتنی لەسەر بکرێت.''
چوار شاخەوان لە چیای کێلەشینی شاری شنۆی سەر بە پارێزگای ورمێ بێسەروشوێن بوون؛ بەڕێوەبەری مانگی سووری شارەکە دەڵێت، تائێستا بە دیاریکراوی شوێنی بێسەروشوێنبوونیان نەدۆزراوەتەوە.
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ دەڵێت، ''ئەم ساڵ بە بەرهەمهێنانی 26 هەزار تۆن هەنگوین، پلەی یەکەممان لەسەر ئاستی پارێزگاکانی ئێران بەدەستهێناوە''؛ گوتیشی، 22٪ی کۆی بەرهەمی هەنگوینی ئێران لە ورمێ بەرهەم دێت.
لە پارێزگای لوڕستان دەست بەسەر هەشت پارچە شوێنەوار دا گیرا کە مێژووی بەشێکیان بۆ چاخی ئاسنین دەگەڕێتەوە؛ پەیوەست بە دۆسیەکەش کەسێک دەستگیر کراوە.
سەرۆکی دامەزراوەی پەی دەڵێت، ئەگەر یەکێتی و پارتی لە حکومەتدا نەبن، قەوارەی هەرێمی کوردستان "دەکەوێتە مەترسییەوە." بەرپرسی پێشووی دەزگای هەڵبژاردنی پارتیش دەڵێت، "لەوانەیە ئەمجارە پێکهێنانی حکومەت دوابکەوێت."
چوار ئۆتۆمبێل لە پارێزگای ورمێ پێکیاندادا. بەڕێوەبەری گشتیی فریاکەوتنی خێرای پارێزگاکە دەڵێت، لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان گلەیی لە شێوازی بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت هەیە و دەڵێت، سکاڵا تۆمار دەکەن؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ''دەنگدانی گشتی بە باشی بەڕێوەدەچێت، بەڵام داواکارین [ئەنجامی] دەنگدانی تایبەت لە هەڵەبجە هەڵبوەشێنرێتەوە''.
سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، ئەمڕۆ رۆژێکی چارەنووسسازە و پێویستە دەنگدەران ئەم دەرفەتە لە دەستنەدەن؛ داوا لە ژنانیش دەکات، بەشداریی چالاکیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا هەبێت و لە ماڵەوە نەمێننەوە.
سەرۆکی رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی دەڵێت، لە دەنگدانی تایبەتدا هیچ بەهایەک بۆ هەڵبژاردن نەما و دەنگدەران بە دڵخوازی خۆیان دەنگیان نەدا؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ''ئەمڕۆ بەراورد بە 18ـی مانگ، دۆخەکە باشترە و پێشبینی دەکەم خەڵکێکی زۆر بەشداری هەڵبژاردن بکەن''.
دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت. بەرپرسی رێکخستنی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، "پێویستە دوای هەڵبژاردن حکومەتێکی بەهێز پێکبهێندرێت و بە شێوەی یەکسان خزمەتگوزاری بگەیێندرێتە سەرجەم ناوچەکان."
بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، ''ئەوانەی بۆ هەڵبژاردن دروشمی زبر بەکاردەهێنن، دواتر لە ئۆپۆزیسیۆن بن یان حکومەت، هەر دەبێت پێکەوە مامەڵە بکەین''. گوتیشی، ''ئێمە هەر لە حکومەت دەمێنینەوە، ئینشائەڵڵا.''
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، ''لە کاتێکی هەستیارداین و هەڵبژاردنی پەرلەمان بە گرنگ دەزانین''. گوتیشی، پارتی وەکو هەمیشە بە حیزبی ''یەکەم و بێڕکابەر'' دەمێنێتەوە.
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەڵێت، "پێویستە بە دەنگدان جارێکی دیکە رەوایەتی بگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان، حکومەت و قەبارەی سیاسیی هەرێمی کوردستان." گوتیشی، "پێویستمان بە پەرلەمانە، چونکە لە هەرێمی کوردستان دایکی هەموو بڕیارەکانە."
پارێزگاری هەولێر دەڵێت، ژمارەیەک یەکەی نیشتەجێبوون لە سنووری پارێزگاکە دروست دەکرێن، کە کەمدەرامەت و کرێنشینانی سنوورەکە لێیان سوودمەند دەبن
لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، منداڵێک لەدایکبوو کە کێشی زیاتر لە 5.5 کیلۆگرامە. بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی بێعسەتی شارەکە دەڵێت، "منداڵەکە لەژێر چاودێریی چڕدایە."
سەرۆکی دەسەڵاتی دادی پارێزگای ورمێ دەڵێت، لە سەرەتای نەورۆزەوە دەست بەسەر پێنج تۆن مادەی هۆشبەردا گیراوە، گوتیشی: ''لە چوارچێوەی نەهێشتنی تاواندا دەستمان بەسەر زیاتر لە هەزار ملیار تمەن دارایی و کەلوپەلی قاچاخچییاندا گرتووە.''
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ زیاتر لە 15 هەزار پارچە زەویی بەسەر فەرمانبەران، زیندانیان و کەسوکاری شەهیدان لە سلێمانی و هەولێر و گەرمیان دابەش دەکرێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ''هێشتا داعش مەترسییەکی جددییە بۆ سەر ئاسایش و ئارامیی عێراق و ناوچەکە''؛ گوتیشی، ''دۆستان و هاوپەیمانان دڵنیادەکەینەوە ئیرادە و پێداگریی جددیمان بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە هەیە.''
درێژیی شەقامەکان 11 کیلۆمەترە و گوژمەی 500 ملیۆن و 775 هەزار دیناری بۆ تەرخان کراوە.
لە پارێزگای لوڕستان دەست بەسەر 11 پارچە شوێنەواردا گیرا کە مێژووی بەشێکیان بۆ 1000 ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە؛ پەیوەست بە دۆسیەکە کەسێک دەستگیر کراوە.
تاوەکو کۆتاییهاتنی رێکارە کارگێڕییەکانی پەسندکردنی دەستلەکارکێشانەوەیان، سێ وەزیرەکەی بزووتنەوەی گۆڕان کە دەستیان لە کار کێشاوەتەوە، لە کارکردن بەردەوام دەبن؛ جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەکەش دەڵێت، هەر وەزیرێکیان بڕیاری کشانەوە لە پۆستی وەزاری نەدات، پەیوەندیی رێکخراوەیی بە گۆڕانەوە نامێنێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، 14-10-2024، فەتحوڵڵا عومەر، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی پێشمەرگە لەکاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی کاژێر 10:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو کە ئارێز خالید پێشکێشی کرد، رایگەیاند: ''هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە لەگەڵ خانەنشینی هێزی عێراقی کۆمەڵێک رێکاری کارگێڕی و تەکنیکیی زۆر وردی پێویستە".
سەرپەرشتیاری چاودێریی گومرگەکانی پارێزگای ورمێ دەڵێت، لە شەش مانگدا هەناردەی بەرهەم و کاڵا لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاکەیەوە گەیشتووەتە 830 ملیۆن دۆلار.
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، سوپاسی حکومەتی عێراق دەکەن کە رێگە نادات ئاسمانەکەی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاربهێنرێت. دەشڵێت، دەبێ بەزووترین کات رێگری لە هێرشەکانی ''رژێمی زایۆنی'' بۆ سەر غەززە و لوبنان بکرێت.
وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەو کابینەیەی حکومەتدا رێگەی زیاتر لە 285 گوند قیرتاو کراون. گوتیشی، تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ ژمارەی ئەو گوندانەی رێگەکانیان قیرتاو دەکرێت، بۆ 300 گوند بەرز دەبێتەوە
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بۆ دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی، تەنیا پابەندی بڕیاری جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان دەبێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ''دیاریکردنی دانا ئەحمەد مەجید وەک رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان نایاسایی و نادەستوورییە.''
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، "لە هەموو دۆخێکدا لەگەڵ خەڵک و دەوڵەتی لوبنان دەمێنینەوە." ئاماژە بەوەش دەکات، پێویستە وڵاتانی ئیسلامی هێرشەکانی "رژێمی زایۆنی" بۆ سەر لوبنان سەرکۆنە بکەن و گەیاندنی هاوکاری بە خەڵکەکەی کاری لەپێشیەیان بێت
سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، لەگەڵ رووسیا پەیوەندیی ستراتیژییان هەیە. گوتیشی، "وڵاتانی ئەورووپا و ئەمریکا حەز ناکەن ناوچەکە ئارام بێت، بۆئەوەی نەتوانین پەیوەندییەکانمان لەگەڵ رووسیا لە کەشێکی ئارامدا بەرەو پێشەوە ببەین."
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای کرماشان دەڵێت، لە شەش مانگدا دەستیان بەسەر زیاتر لە هەزار و 100 پارچە چەکی نایاساییدا گرتووە، گوتیشی، هەر لەو ماوەیەدا دەستیان بەسەر 315 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گرتووە.
سەرۆکی رێکخراوی مانگی سووری ئێران دەڵێت، ئەو نەخۆشخانە گەڕۆکەی لەسەر سنووری لوبنان و سووریا بۆ هاوکاریکردنی برینداران کرابووەوە، لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردوومان کرا. گوتیشی، ''بەهۆی بۆردوومانەکەوە بە تەواوی سووتا و کۆگەیەکی دەرمانیش لەنێوچوو".
لە زاخۆ لەسەر رێگەی سحێلا بارهەڵگرێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا. پەیامنێری رووداو دەڵێت، هەردوو کەسەکە خەڵکی باکووری کوردستانن.
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو کۆتایی هەفتە دەست بە کارکردن لە قۆناخی دووەمی رێگەی دووکان-چوارقوڕنە دەکرێتەوە. گوتیشی، هۆکاری سەرەکیی دواکەوتنی پڕۆژەکان، یەکنەخستنەوەی کەرتی سەربازی و داراییە لە هەرێمی کوردستان.
فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران دەڵێت، "ئەگەر زایۆنییەکان لە بەرامبەر وەڵامی ئێمەدا دەست بۆ هەر تاوانێک ببەن، وەڵامێکی وێرانکەرتر وەردەگرن." ئاماژە بەوەش دەکات، لە داهاتوویەکی نزیکدا "زایۆنییەکان" باجێکی قورس دەدەن، ئەوەش بەهۆی کوشتنی حەسەن نەسروڵڵاوە
بریکاری وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، نزیکەی 100 هاونیشتمانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و هاووڵاتیی عێراقی لە تونس دەستگیرکراون یان گیریان خواردووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بەشێکیان لەسەر ساختەکردن و مادەی هۆشبەر بوون.
گومرگی عێراق دەڵێت، ئەو بازرگانانەی کاڵا هاوردە دەکەن، دەبێت لە 72 کاژێردا کاڵاکان بگەیێننە نێوەڕاست و خوارووی عێراق. سەرۆکی ژووری بازرگانیی دهۆک دەڵێت، ''لەوە زیاتر بخایێنێت، بەڵگەنامەی کاڵاکان پەسند ناکەن''.
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت، 100 حوکمدراو لە چاکسازییەکاندا دەستنیشانکراون بۆ ئەوەی لێبووردنیان بۆ دەربکرێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێکی فەرمی لە سووریایە و بڕیارە لەبارەی دۆخی ناوچەکە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە
لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە نزیک شاری شابادی پارێزگای کرماشان 11 کەس بریندار بوون. بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای پارێزگاکە دەڵێت، سەرجەم بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە گوێزراونەتەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەیرووتی پایتەختی لوبنانەوە هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات و دەڵێت، "ئەگەر ئیسرائیل هەر جۆرە چالاکییەک دژی ئێران بکات، ئەوا کاردانەوەمان (لە چالاکییەکەی ئەوان) تووندتر دەبێت."
رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێت، فەلەستین و لوبنان مافی یاسایی خۆیانە بەرامبەر ئیسرائیل بەرگری لە خۆیان بکەن، گوتیشی: ''ئەو هێرشەی هێزە چەکدارەکانی ئێمە کردیان، کەمترین سزا بوو بۆ رژێمی داگیرکەری زایۆنی".
سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، نوێژی هەینی بە گوتاری رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران نیشاندەری ''هێز و یەکگرتوویی'' وڵاتەکەیە، گوتیشی، ''بێگومان منیش تێیدا بەشدار دەبم".
ئەمڕۆ هەینی وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەیرووت و بڕیارە سەبارەت بە گرژییەکانی ناوچەکە و دۆخی ئەمدواییانەی لوبنان، لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکە کۆببێتەوە.
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی شاری کرماشان دەڵێت، لە شەش مانگدا لانیکەم 2,417 رووداوی هاتووچۆ، ئاگرکەوتنەوە، خنکان، هەڵدێران و رووداوی دیکەی هاوشێوە تۆمارکراون، کە 30 کەس بەهۆیانەوە گیانیان لەدەستداوە.
بڕیارە سبەی لە تاران نوێژی هەینی بە گوتارخوێنیی رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بکرێت، چاوەڕوان دەکرێت خامنەیی لە گوتارەکەیدا تیشک بخاتە سەر گرژییەکانی ناوچەکە و کوژرانی ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان.
لە گوندێکی هەولێر کێشەی زەویوزار و زێدەڕۆیی، شەڕەتەقەی لێکەوتەوە، گەنجێک بەهۆیەوە کوژرا.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان بەپێی خشتەی کاری ئەمڕۆ دەبێت، گوتیشی، ''سەرجەم ئەندامانی لیژنەی یاسایی پەرلەمان دەنگیان لەسەر پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەى خانوو و زەوی بۆ خاوەنەکانیان داوە.''
سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، ئەوان بەدوای شەڕەوە نین و تەنیا دژکردەوەیان بۆ ''کوشتار''ـی ئیسرائیل هەیە، گوتیشی، ئەگەر ئیسرائیل وەڵامی هێرشە مووشەکییەکەی ئێوارەی سێشەممە بداتەوە، تووندتر هێرشی دەکەنەوە سەر.
ئەمڕۆ دووشەممە، 30-09-2024، هۆشیار ئیسماعیل، کارگێڕی مەڵبەندی خانەقینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەکاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی کاژێر 13:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو کە هەوار جەلالەدین پێشکێشیکرد، رایگەیاند: ''زیاتر لە حەوت هەزار هاونیشتمانیی نیشتەجێی ناوچە کوردنشینەکانی پارێزگای دیالە کۆچیان کردووە بۆ شارەکانی هەرێمی کوردستان.''
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، ''لە بەرامبەر هەر هەنگاوێکدا بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکەمان دەوەستینەوە''؛ ئاماژە بەوەش دەکات، نابێت ''هیچ کەس گومانی لە توانامان بۆ وەڵامدانەوەی رژێمی داگیرکەری زایۆنی هەبێت".
سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیێندراوێکدا کوژرانی عەباس نیلفرووشانی لە بەیرووت پشتڕاست کردەوە، کە فەرماندەی گشتیی هێزەکە بوو لە لوبنان. ئاماژە بەوەش دەکات، "تاوانەکانی رژێمی زایۆنی لە لوبنان بە تووندی سەرکۆنە دەکەین."
وەزیری دەرەوەی ئێران داوا لە رێكخراوی هاریکاریی ئیسلامی دەکات بەپەلە سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستین و لوبنان کۆببێتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، "بەکارهێنانی بۆمبی حەشارشکێن لە بەیرووت دەرخەری تاوانی دژە مرۆیی رژێمی زایۆنییە."
سەرۆکی ئەنجوومەنی بەرهەمهێنەرانی شیرەمەنیی ئێران دەڵێت، نرخی شیرەمەنییەکان 14% گران دەکرێت، هۆکارەکەشی بۆ بەرزبوونەوەی نرخی شیر دەگەڕێنێتەوە
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی شاری سنە دەڵێت، لە شەش مانگدا لانیکەم هەزار و 440 رووداوی هاتووچۆ، ئاگرکەوتنەوە، خنکان، هەڵدێران و رووداوی دیکەی هاوشێوە تۆمارکراون، کە 16 کەس بەهۆیانەوە گیانیان لەدەستداوە.
راوێژکارێکی رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێت، ئیسرائیل خەریکە هێڵە سوورەکانی ئێران دەبەزێنێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات، "نەتەنیاهوو گەیشتووەتەوە ئەو ئاستەی بەرامبەر ئێرانیش زماندرێژی دەکات."
رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبارەی گرژییەکانی نێوان حیزبوڵڵای لوبنان و ئیسرائیل ئەوەشی خستووەتەڕوو، "تاوانکارانی زایۆنی بزانن زۆر بچووکترن لەوەی کە بتوانن زیانێکی ئەوتۆ بە ژێرخانی پتەوی حیزبوڵڵای لوبنان بگەیێنن. سەرجەم هێزەکانی مقاومەی ناوچەکە لەگەڵ حیزبوڵڵان و پشتیوانی لێ دەکەن.''
ئەندامێکی ئەنجوومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێت، "ئەگەر رێگری لە نەتەنیاهوو نەکرێت، دوای لوبنان هێرش دەکاتە سەر دیمەشق، بەغدا و لەوانەیە ئێرانیش." ئاماژە بەوەش دەکات، پێویستە هەر سێ وڵات بە زووترین کات بڕیار بدەن
بەڕێوەبەری گومرگی خۆی لە پارێزگای ورمێ دەڵێت، "هەناردەی کاڵامان لە 6 مانگدا گەیشتووەتە 14 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار." بەڕێوەبەری دەروازەی سنووریی رازیش لە سنووری هەمان شار دەڵێت، بە بەهای 81 ملیۆن دۆلار کاڵایان ترانزێت کردووە
ئەمڕۆ هەینی، 27-09-2024، نزار مووسا، سەرۆکی ناوەندی کوردی لە ڤیەننا لەکاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی کاژێر 09:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو کە سیما ئابخێزر پێشکێشیکرد، رایگەیاند: ''ژمارەیەک کورد خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی نەمسا بەربژێر کردووە و ئێمە پشتگیریی ئەو بەربژێرانە دەکەین، کە نوێنەری رەوەندی کوردین.''
ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، 26-09-2024، لە نزیک شاری ئەلیگودەرزی پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆری سەمەند و بارهەڵگرێکی بچووک، 9 کەس بریندار بوون.
لە یەکى ئەیلوولى ئەم ساڵەوە پرۆسەى گەمارۆسازى و ژمارەلێدانى باڵەخانەکان لە عێراق دەستیپێکرد، کە یەکەم قۆناخى کرداریی سەرژمێرى گشتى دانیشتووانە. گۆهدار محەممەد گوتی: ''لە قۆناخی گەمارۆسازی و ژمارەلێدان، ئێمە وەکو دەستەی ئامار بە هەموو تیمەکانمانەوە سەردانی گشت شوێن، گەڕەک و گوندەکان دەکەین و سەرجەم ئەو بینایانەی کە هەن، بەپێی ئەو سیستمەی کە هەیە، ژمارەیان بۆ دادەندرێت.''
لە یادی رۆژی گشتپرسیی هەرێمی کوردستان، لە شارە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک چالاکی بەڕێوەچوو؛ پەیامنێری رووداو دەڵێت، ''لە شەقڵاوە ئاڵایەک لەسەر شان و دەستی پێشمەرگە گەڕێندرا کە درێژییەکەی 70 مەتر بوو''.
نوێنەری کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان دەڵێت، زانیارییەکان دەریدەخەن 33 کۆچبەرەکەی نێو بەلەمە نقوومبووەکەی دەریاچەی ئیجە، خەڵکی فەلەستین، سووریا و کوێتن. گوتیشی، '"زۆر جار هاونیشتمانییانی رۆژئاوای کوردستانیش لە ترسی دیپۆرتکردنەوەیان، خۆیان بە فەلەستینی دەناسێنن".
سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر گردبوونەوە و داوای دامەزراندن دەکەن. یەکێک لە نوێنەرانیان دەڵێت، ''پڕۆسەی دامەزراندنمان سستییەکی زۆری پێوە دیارە و تەنیا لەسەر واژۆیەک وەستاوە".
بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک دەڵێت، لەگەڵ ئەوەدان سەرژمێریی گشتی بکرێت، بەڵام دەبوایە سەرەتا مادەی 140ی دەستوور جێبەجێ بکرێت. ئاماژە بەوەش دەکات، "پێویستە ئەو هاونیشتمانییانەی بە هەر هۆکارێک لە کەرکووک نەماون، بۆ پڕۆسەی گەمارۆسازی و ژمارەکردن بگەڕێنەوە پارێزگاکە."
دوو قوتابی لە قەزای ناوەندی پارێزگای ورمێ، بەهۆی رووخانی بنمیچی پۆلەکەیانەوە بریندار بوون. ناوەندی راگەیاندنی پەروەردەی پارێزگاکە بڵاویکردووەتەوە، دوای وەرگرتنی چارەسەر، رەوانەی ماڵەوە کراونەوە
تەقینەوە لە کانێکی خەڵووز لە تەبەسی پارێزگای خوڕاسانی باشووری ئێران روویدا، بەڕێوەبەری گشتیی کۆنترۆڵی قەیرانەکانی پارێزگاکە دەڵێت، لانیکەم 51 کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەک کرێکاریش لە کانەکەدا گیریان خواردووە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە باڵەخانەی پارێزگای هەولێر و بڕیارە لەگەڵ پارێزگار و بەرپرسانی کارگێڕیی پارێزگاکە کۆببێتەوە
لە شاری مهابادی سەر بە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، کرێکارێک لەکاتی کارکردندا بۆ تێکردنی کۆنکرێتی سەقفی باڵەخانەیەک، کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا
پارێزگاری دهۆک دەڵێت، لە ماوەی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتدا زیاتر لە 1370 پڕۆژە لەلایەن حکومەت و کەرتی تایبەتەوە لە سنووری پارێزگاکە جێبەجێ کراون، کە گوژمەکەیان دەگاتە زیاتر لە سێ تریلیۆن دینار
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیی عێراق لەسەر هێڵن. ئاماژە بەوەش دەکات، "تەنیا رێگەی ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچەکە، جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگالە."
سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای پاراستنی منداڵان دەڵێت، منداڵان لە رێگەی ئۆنلاین و سۆشیال میدیاوە، نەک تەنیا تووندوتیژی، بەڵکو بازرگانیشیان پێوە دەکرێت. گوتیشی، لە کۆنفرانسێکی تایبەتدا 27 توێژینەوە بۆ پاراستنی منداڵان دەخرێنەڕوو
لەسەر رێگەی ورمێ-سەڵماسی سەر بە پارێزگای ورمێ 10 کەس بە رووداوی هاتووچۆ بریندار بوون؛ بەڕێوەبەری گشتیی خاچی سووری پارێزگاکە دەڵێت، رووداوەکان بەهۆی بارانبارینەوە بوون.
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی پارێزگای کرماشان دەڵێت، لە پێنج مانگدا بە بەهای زیاتر لە دوو ملیار و 680 ملیۆن دۆلار کاڵایان هەناردەی عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە کە لە رێگەی زیاتر لە 179 هەزار بارهەڵگرەوە گواستراونەتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان دەڵێت، چەندین پڕۆژە خراونەتەڕوو بۆ برەوەدان بە کەرتی گواستنەوەی گشتی، گوتیشی، پڕۆژەی تەکسیی میتەر لە زووترین کاتدا جێبەجێ دەکرێت.
وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دەڵێت، کابینەی نۆیەمی حکومەت لە ماوەی کارکردنیدا 10 بەنداوی دروستکردووە کە کۆتایی ئەم ساڵ بڕی ئاوی گلدراوە لە هەرێمی کوردستان دەگاتە 10 ملیار و 122 ملیۆن مەتر سێجا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کە هاوکات جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە، لە ئاکرێیە و لەگەڵ بەرپرسە حیزبی و حکومییەکانی ناوچەکە کۆدەبێتەوە
بەردی بناخەی بەنداوی دوین لە سنووری پارێزگای هەولێر دانرا، سەرۆکی حکومەت دەڵێت، "گلدانەوەی ئاوی باران و کانیاوەکانمان لە سەرەکیترین رێکارەکانمانن بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا."
بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و سەرچاوە سرووشییەکانی لوڕستان دەڵێت، هۆکاری 95%ی سووتانی دارستانەکان مرۆیین. گوتیشی، لە نزیکەی چوار مانگی رابردوودا 4700 هێکتار دارستان و پاوەنی سنوورەکە سووتاون
لە شارە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان یادی رۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د. خ.) دەکرێتەوە، پەیامنێری رووداو لە دهۆک دەڵێت: ''بەو بۆنەیەوە خواردن بۆ زیاتر لە 23 هەزار کەس ئامادە دەکرێت.''
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، 'دوای هاتنی شاندە ئابوورییەکەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان "روونە کە مووچە دەدرێت''، گوتیشی، کێشەی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان لە بەغدایە نەک هەولێر.
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی پارێزگای کرماشان دەڵێت، لە پێنج مانگدا بە بەهای زیاتر لە 447 ملیۆن دۆلار کەلوپەل لە رێگەی دەروازەی سنووریی سوماری پارێزگاکەوە هەناردەی عێراق کراوە.
بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی شانۆگەریی 'داستانی کوردستان' گوتی، شانۆکە "بێوێنە" بوو. دەشڵێت، "خەڵکی دهۆک و کورد بەگشتی دەبێت سەرفراز بین کە کەسانی لەم شێوەیەمان هەیە."
بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ دەڵیت، بۆ ئەم ساڵی خوێندن پێویستییان بە 10 قوتابخانەی نوێ هەیە. گوتیشی، نزیکەی 38 قوتابخانە پێویستییان بە نۆژەنکردنەوەیە
سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە دەڵێت، قوتابخانەی 42 گوندی سنوورەکە پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە. گوتیشی، زۆربەی قوتابخانەکان لە هەڵەبجە دوو دەوامین
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێویستە زیاتر پاڵپشتیی لە دروستکردنی شانۆ و فیلم بکرێت،
پزیشکیان لە بەشێکی قسەکانیدا ئاماژەی بە شێوازی بەڕێوەبردنی یەکێتیی ئەورووپا کرد و گوتی: ''ئەورووپییەکان سەتان ساڵ پێکەوە شەڕیان کرد، بەڵام ئێستا رێککەوتوون و رێگەکانیان پێکەوە بەستووەتەوە و دراوی هاوبەشیان هەیە. بۆچی نابێ موسڵمانانیش بتوانن لە وڵاتانی ئیسلامیدا وەکو پاکستان و ئەفغانستان، سواری شەمەندەفەر بن و بچنە ئێران، نەجەف، کەربەلا، بەسرە، مەدینە یان مەککە؛ بۆچی نابێ ئێمە بتوانین کارێکی وا بکەین.''
پویا شەهسەواری، بەڕێوەبەری بازرگانیی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە 21-03-2024ـوە تاوەکو 21-08-2024، نزیکەی 222 هەزار تۆن بەروبوومی کشتوکاڵی لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانەوە هەناردە کراون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12-09-2024، رۆمیۆ هەکاری، سکرتێری گشتیی پارتی دیموکراتی بێت نەهرێن لەکاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی کاژێر 20:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو کە شاهۆ ئەمین پێشکێشیکرد، لەبارەی سەردانەکەی سەرۆککۆماری ئێران بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق رایگەیاند، ''سەردانەکەی سەرۆککۆماری ئێران کاریگەرییەکی ئەرێنی دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێریش لەگەڵ بەغدا. من پێموایە دوای ئەو سەردانە ئاسۆیەکی روونمان لەپێشە.''
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12-09-2024، فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی سەردانەکەی مەسعود پزیشکیان بۆ هەرێمی کوردستان قسەی بۆ هۆرڤان رەفعەت، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو کرد و رایگەیاند، بەرپرسانی هەرێمـی کوردستان و سەرۆککۆماری ئێران تاوتوێی بابەتە ئابوورییەکان، بابەتی ئەمنی، دۆخی نێوخۆی هەرێمی کوردستان و سەقامگیریی سنوورەکان و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کراوە.
لێدوانی سەرۆککۆماری ئێران بۆ پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو بە کوردی، کاردانەوەیەکی بەهێزی لە میدیاکانی ئێراندا لێکەوتەوە، زۆربەی ماڵپەڕ و ئاژانسەکانی هەواڵ دەقی لێدوانەکەی پزیشکیانیان بە ئاماژەدان بە ناوی رووداو، بە فارسی بڵاوکردووەتەوە.
سەرۆک بارزانی دەڵێت، ئومێدەوارە هەموو لایەنەکان و خەڵکی کوردستان بگەڕێنەوە بۆ رۆحیەتی سەردەمی شۆڕشی ئەیلوول و راپەڕینی ساڵی 1991. گوتیشی: "ئێمە پێکەوە دەتوانین زۆر دەستکەوتی گەورە بەدەستبهێنین".
سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، تاران وەکو پایتەختی وڵاتەکە تووشی کۆمەڵێک گرفت بووە کە تەنیا بە گواستنەوەی ناوەندی سیاسی و ئابووری، چارەسەر دەکرێن.
تەرمی منداڵێکی تەمەن چوار ساڵانی پارێزگای لوڕستان کە لە دوێنێ بەیانییەوە بێسەروشوێن ببوو، دۆزرایەوە. داواکاری گشتیی کۆیەشت دەڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری گیانلەدەستدانی کراوەتەوە.
سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی دەڵێت، حکومەتی عێراق داوا دەکات گومرگی هەرێمی کوردستان بە شێوەی ئەلیکترۆنی بە گومرگی حکومەتی ناوەندییەوە ببەسترێتەوە. گوتیشی، "رێگری لە ناردنی بەرهەمی کارگەکانی هەرێمی کوردستان بۆ نێوەڕاست و خوارووی عێراق کارێکی یاسایی نییە."
بەڕێوەبەری کۆمپانیای هێمن گرووپ دەڵێت، پڕۆژەی فریاگوزاریی هەولێر بۆ چارەسەری کێشەی ئاو، ئاوی خواردنەوە بۆ یەک ملیۆن و 500 هەزار کەس دابین دەکات، گوتیشی ''بە سێ شیفت کاری تێدا دەکرێت، بۆ ئەوەی بەزووترین کات بخرێتە خزمەت خەڵکەوە.''
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە هەولێرەوە دەستپێکردنی کاری لە پرۆژەیەک راگەیاند، کە بەهۆیەوە "هەولێر لە کەمئاوی رزگاری دەبێت" و، "تاوەکو 30 ساڵی دیکە کێشەی کەمئاویی نامێنێت."
مامۆستایەکی زمانی کوردی لە شنگال دەڵێت، گرفتی دانەمەزراندن و کەمیی قوتابخانەکان لە سنوورەکە، بوونەتەوە هۆی ئەوەی بەشێک لە قوتابیان داوای گواستنەوە بۆ خوێندنی عەرەبی بکەن، گوتیشی ''لە هەندێ قوتابخانە، ناوی قوتابیی پۆلی یەک تۆمار نەکراوە.''
کامەران عەلی گوتی ''هەفتەی رابردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی یەک ملیۆن کتێبی بۆ ساڵی نوێی خوێندن بۆ شاری کەرکووک نارد. ئەم هەفتەیەش نزیکەی هەزار و 100 مامۆستای وانەبێژمان بۆ دامەزراوە.''
ناوەندی تەشکیلاتی حدکا سەبارەت بە رادەستکردنەوەی یەکێک لە ئەندامەکانی لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە بە ئێران دەڵیت، "بێهزاد خوسرەوی لەگەڵ دایک و خوشکی زیاتر لە 10 ساڵە لە شاری سلێمانی دەژین و بەپێچەوانەی راگەیێندراوی ئاسایشی سلێمانی، مانەوەیان لەو شارە یاسایی بووە."
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان زانکۆی نێودەوڵەتیی بەریتانی لە هەولێر کردەوە و گوتی، "ئەم هەنگاوە کاریگەری بەرچاوی لە پێشخستنی ئاستی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان دەبێت."
نوێنەری کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان دەڵێت، ئەم ساڵ بەگشتی 900 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە کە 46ـیان کورد بوون، هۆشدارییش دەداتە هاونیشتمانییان کە "بەریتانیا و ئەڵمانیا پلانیان بەدەستەوەیە بە هەزاران کۆچبەر دیپۆرت بکەنەوە."
لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە پارێزگای ورمێ، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و حەوت کەسی دیکە بریندار بوون. بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پارێزگاکە دەڵێت، یەکێک لەوانەی گیانی لەدەستداوە، منداڵێکی تەمەن چوار ساڵە
سەرۆکی کۆمەڵەی کوردی بەریتانیا دەڵێت، پێشتر لە بەریتانیا رێزێکی تایبەت لە پەناخوازان و کۆچبەران دەگیرا، بەڵام ئێستا وەکو پێشوو نییە. دەشڵێت: ''کۆچبەر هەیە ساڵێک و شەش مانگە هاتووە، بەڵام هێشتا چاوپێکەوتنی لەگەڵ نەکراوە.''
لە بازگەیەکی نێوان پارێزگای لوڕستان و پارێزگای ئیسفەهانی ئێران، دەست بەسەر 170 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری تریاکدا گیرا، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاکە دەڵێت، پەیوەست بە دۆسیەکە کەسێک دەستگیر کراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 05-09-2024، ئومێد خۆشناو لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی قەرەبووی ئەو دووکاندارانەی بەهۆی ئاگرکەوتنەوەی بازاڕی قەیسەری زەرەرمەند بوون رایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک بڕیاری نوێی لە بەرژەوەندیی زیانلێکەوتووان دەرکردووە.
جێگری سەرۆکی هوداپار دەڵێت: پێویستە لە دەستووری نوێی تورکیادا، کوردی بکرێتە زمانی فەرمی. گوتیشی "ئەو کەسەی لە ئیستەنبووڵ هاونیشتمانییەکەی خەڵکی دهۆکی کوشت، کوردە و خەڵکی باتمانی باکووری کوردستانە."
وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان بەردی بناخەی پڕۆژەیەکی رێگەوبانی بۆ 17 گوندی ناوچەی مەنگوڕایەتیی سنووری ئیدارەی سەبەخۆی راپەڕین دانا کە تێچووەکەی زیاتر لە دوو ملیار و 220 ملیۆن دینارە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 01-09-2024، نووسینگەی راگەیاندنی باڵیۆزخانەی ئێران لە عێراق راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، محەممەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەبارەت بە ''پێشوازیکردن لە زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێن و پێشکێشکردنی خزمەتگوزاریی بەرفراوان بۆیان''، سوپاسی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 01-09-2024، بەشێک لە نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ نوێنەرانی جووتیاران سەردانی وەزارەتی بازرگانیی عێراقیان کرد بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ ئەسیر غرێری، وەزیری بازرگانی، ئەوەش بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ پارەی گەنمی جووتیاران.
لە سنووری شاری سایین قەڵای سەر بە پارێزگای ورمێ، منداڵێکی تەمەن 13 ساڵ لە ئاودا خنکا، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای پارێزگاکە دەڵێت، دوای چەند کاژێر توانراوە تەرمەکەی بدۆزرێتەوە
ئەمڕۆ شەممە 31-08-2024، زەردەشت رەفیق، بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانیی سلێمانی لەکاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی کاژێر 10:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو کە ئارێز خالید پێشکێشیکرد، رایگەیاند، لیژنەیەک لە شارەوانی پێکهێندراوە بۆ ئەوەی بە زووترین کات رێکارە یاساییەکانی پەیوەست بە دابەشکردنی زەویی فەرمانبەران تەواو بکرێن.
لە رۆژهەڵاتی کوردستان 4 کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا و 6 کەسی دیکەش بریندار بوون.
سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە دەڵێت، لە سنووری پارێزگاکەدا 337 بێسەروشوێنبوو هەن کە 185ـیان منداڵن.
بەرپرسی بەشی راگەیاندنی لقی عێراقی رێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی دەڵیت، ئەم ساڵ ناوی 600 بێسەروشوێنبوویان لە عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمار کردووە.
منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵی خەڵکی مهابادی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، لەکاتی یاریکردندا لە نهۆمی سێیەمی باڵەخانەیەکەوە کەوتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بوو.
ئەمڕۆ هەینی، 30-08-2024، رەزا قوربانی، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی دەروازەی سنووریی پەروێزخانی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە نەورۆزی ئەم ساڵەوە تاوەکو 21-08-2024، یەک ملیۆن و 50 هەزار تۆن کەلوپەل لە رێگەی دەروازەکەوە هەناردەی عێراق و هەرێمی کوردستان کراوە کە بایی 496 ملیۆن دۆلار بووە.
زریان عەبدوڵڵا، نەوێنەری جووتیارانی کەرتی بۆسکین و سەیداوەی شارەکە، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: ''ئێمە نزیکەی 300 جووتیارین کە خاوەنی هەزار و 500 بۆ دوو هەزار دۆنم زەویی کشتوکاڵیی بەراوی بەپیت و نایابین.''
ئەو گەنجەی بەشداری گەشتەکەی دامەزراوەی رۆساتۆمی رووسی بۆ جەمسەری باکوور کرد، دەڵێت، دامەزراوەکە پلانی هەیە بۆ توێژینەوەی زانستی بێتە هەرێمی کوردستان و عێراق؛ ئاماژە بەوەش دەکات، لە گەشتەکەدا هیچ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی و ئینتەرنێتییان بە جیهانەوە نەمابوو.
لە بنکەیەکی پێشمەرگە لە میحوەری تلسقۆف بەهۆی تەقینەوەی نارنجۆک هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا و دووی دیکە بریندار بوون. بەرپرسی میحوەرەکە دەڵێت، دوو بریندارەکە پێشمەرگەن و لە نەخۆشخانەی فریاگوزاریی دهۆک چارەسەر دەکرێن.
ئاژانسێکی راپرسی لە هەرێمی کوردستان، خەڵاتی 'پڕبینەرترین کەناڵی هەواڵ و پڕبینەرترین پرۆگرامی بۆ بەرنامەی ''لەگەڵ رەنج'' بە تۆڕی میدیایی رووداو بەخشی.
پارێزگاری کەرکووک دەڵێت، لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگاوە نووسراو ئاراستەی لایەنە ناڕازییەکان کراوە بۆ ئەوەی بەشداری کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەن بن.
سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان دەڵێت، بۆ ئەم ساڵی خوێندن چوار بەشی زانستیی ''نوێ و دەگمەن'' لە زانکۆکە کراونەتەوە کە خوێندکاران لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و ناوچە دابڕێنراوەکانیشەوە دەتوانن داوکاری پێشکێش بکەن.
کۆنسووڵی ئێران لە هەولێر پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا سوپاسی خەڵک و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەکات کە ئاسانکارییان کردووە زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێن لە رێگەی کوردستانەوە بچنە کەربەلا.
وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ''ئەگەر دامەزراوەیەکی دارایی یەکگرتوومان هەبووایە، زۆربەی گرفتەکانی بەردەم پڕۆژەکانی رێگەوبان چارەسەر دەبوون. گوتیشی: گرفتی سەرەکیی بەردەم دەستپێکردنەوەی پڕۆژەی رێگەی دووکان-چوارقوڕنە، دابینکردنی پارەی کاشە.
ژمارەیەک لە زیانلێکەوتووانی بۆردوومانەکەی سەیرانگەی پەرەخی ناحیەی دەرکاری زاخۆ، سکاڵایان لەسەر تورکیا تۆمار کردووە. پارێزەری دۆسیەکە دەڵێت، ''بەپێی یاسا مەرج نییە ئەو کەسەی داوای قەرەبوو دەکاتەوە تەنیا خەڵکی تورکیا بێت''.
یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەڵیت، ''ئەگەر بۆ وانەگوتنەوە پێویستیمان بە کەسی نوێ هەبێت، مامۆستا بە شێوەی وانەبێژ وەردەگیرین''؛ ئاماژە بەوەش دەکات، سەرجەم قوتابخانەکانی سنووری پارێزگاکە یەک دەوامی و دوو دەوامین.
لە دەڤەری بەرواری باڵا ئاگرێکی بەهێز کەوتووەتەوە و گەیشتووەتە نێو گوندی ئەلکیشکێ، هاونیشتمانییانی خەڵکی ناوچەکە دەڵێن، سەرەتا دەنگی تەقینەوەی بەهێز هاتووە، دواتر ئاگرەکە کەوتووەتەوە و داوای بەهاناوەچوون دەکەن.
بەرپرسێکی پێشمەرگە لە شوێنەکە بە هونەر حەمید، پەیامنێری رووداوی رووداوی راگەیاند، کەسێک بە ناوی سەید تاڵیب، بەرپرسی ئاسایشی گشتیی حەشدی شەعبی هاتووە و گوتوویەتی کە قسەی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردووە بۆ ئەوەی ئۆپەراسیۆن لە دژی داعش بکەن و "بە ئێمەیان گوتووە ئێوە برای ئێمەن، تەنیا ئەم سێ رۆژە مۆڵەتمان بدەن."
پارتی سۆسیالیست لە گوڵەخانە دیدارێکی تایبەت بە پرسی کورد لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بەناوی (ستراتیژ و گوتاری نەتەوەیی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم) بەڕێوەدەبات.
ئەمڕۆ شەممە، 24-08-2024، کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، دوای 3 رۆژ لە هەوڵدانی بەردەوامی تیمەکانیان، ئاگرەکەی چیای زۆزک کۆنترۆڵکرا.
رووداوەکە ئێوارەی دوێنێ هەینی، 23-08-2024، روویدا. حەسەن حوسێنی، بەپرسی ناوەندی فریاگوزاریی ساتیار لەوبارەوە رایگەیاند، ئەو هاونیشتمانییە کە بۆ مەلەکردن لە نزیک گوندی قەلەندەری سەر بە بۆکان چووەتە نێو ئاو، بەهۆی نەزانینی مەلەکردنەوە خنکاوە و تەرمەکەی لەلایەن هاونیشتمانییانەوە دەرهێنراوەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی، 23-08-2024، ئەسکەندەر موئمینی، وەزیری ناوخۆی ئێران لەکاتی سەردانی بۆ دەروازەی سنووریی خوسرەوی لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە میدیای فەرمیی وڵاتەکەی راگەیاند، تاوەکو ئێستا نزیکەی سێ ملیۆن و 500 هەزار زیارەتکاری چلەی ئیمام حوسێن، لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی ئەو وڵاتەوە چوونەتە شوێنە پیرۆزەکانی عێراق.
پارێزگاری ئیلام دەڵێت، لە 6ـی ئابەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن و 100 هەزار زیارەتکاری شوێنە پیرۆزەکانی عێراق لە دەروازەی سنووریی مێهرانەوە هاتووچۆیان کردووە.
ژمارەیەک لە رێکخراو و چالاکڤانانی خورماڵ داوای دادگاییکردنی ئەو کەسانە دەکەن کە تەقەیان لە کۆڵبەرەکەی ناوچەی هەورامان کردووە و دەڵێن، ''ئەگەر سزا نەدرێن، هەڵوێستی دیکەی مەدەنیمان دەبێت.''
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، ''ئەگەر ئەمریکا ئیرادەیەکی جیددی بۆ ئاگربەست هەبووایە، تاوانەکانی رژێمی زایۆنی دەوەستاند''، گوتیشی، بۆ ئاگربەست تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئەمریکا و ئیسرائیلدایە و ئەوە ''رژێمی زایۆنی''ـیە کە نایەوێت ئاگربەست بکرێت.
کەسوکاری یەکێک لە قوربانیانی رووداوە هاتووچۆیەکەی رێگەی شنگال-تەلەعفەر دەڵێت، لە ئەنجامی ئەو رووداوە 5 کەس گیانیان لەدەستداوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، سەرجەمیان دانیشتووی شنگال بوون و بە سەردان چووبوونە دهۆک.
سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ساڵانە نزیکەی 230 دۆسیەی گەندەڵی یەکلایی دەکەنەوە و کەسانی تۆمەتبار دەدرێنە دادگە. ئاماژە بەوەش دەکات، لانیکەم 100 بەرپرسی باڵا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە
ئەمڕۆ هەینی، 16-08-2024، حەسەن بەهرامنیا، پارێزگاری ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان بە میدیای فەرمیی وڵاتەکەی راگەیاند، لە 6ـی ئابەوە زیاتر لە 900 هەزار زیارەتکاری ئێرانی و بیانی بە دەروازەی سنووریی مێهرانی سەر بە پارێزگاکەدا هاتووچۆیان کردووە.
ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، 15-08-2024، بەهۆی پێکدادانی بارهەڵگرێک و دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لەسەر رێگەی زانووگە-ئیسلامئاوای سەر بە پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان، کە دەکەوێتە سنووری شاری کۆهدەشت، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
پارێزگاری هەولێر دەڵێت، لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا بۆ چارەسەرکردنی کەمئاویی پارێزگاکە، پڕۆژەیەکی ستراتیژی رادەگەیێنرێت، گوتیشی، داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان بەردەوام دەبێت تاوەکو ئەو کاتەی بە یاسایی دەکرێن و دەگوێزرێنەوە بۆ شوێنێکی دوور لە ئاوەدانی.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، ئامانجی تاقیکردنەوەی ئامێرەکانی دەنگدان گەیشتنە بە بەرزترین ئاستی ئامادەبوون بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. گوتیشی، "پێداگرین لەسەر جێبەجێکردنی سەرجەم بڕگەکانی زەمەنیی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا".
بەڕێوەبەری نووسینگەی دهۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، دابەشکردنی کارتی بایۆمەتریی دەنگدان تاوەکو 17ـی تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات، نزیکەی 94٪ـی دەنگدەرانی پارێزگاکە کارتیان وەرگرتووەتەوە.
کارمەندانی پاککەرەوەی نەخۆشخانەکانی گەرمیان گردبوونەوە و دەڵێن، مانگانە 40٪ـی مووچەکانیان بە پاساوی خانەنشینی و پاشەکەوت لێدەبڕدرێت و تەنیا 232 هەزار دیناریان بۆ دەمێنێتەوە.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ''پیشەییانە و بێلایەنانە'' بەڕێوەدەبردرێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات، سبەی تیروپشک بۆ هەڵبژاردنی کارمەندانی سەر سندووقەکانی دەنگدان دەکرێت.
فەرهاد پیرباڵ دەڵێت، ''بچمە پەرلەمان ئەرکم زۆر قورس دەبێت، بەڵام پلانی تایبەت بە خۆم هەیە".
فێستیڤاڵی جیلۆ و ساتێ لە پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان بەڕێوەدەچێت. پەیامنێری رووداو دەڵێت، وەزیری ناوخۆی تورکیاش بەشدار دەبێت و گوتارێک پێشکێش دەکات.
قایمقامی قەرەداخ دەڵێت، پێش تەقەکردنەکە لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە لە هەبوونی ژمارەیەک چەکداری نەناسراو لە ناوچەکەدا ئاگادارکراونەتەوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، لە شوێنەکەدا ژمارەیەک ئامێر جێهێڵدراون کە پێدەچیت مەبەست لێیان بەکارهێنانیان بووبێت بە مەبەستی دزینی شوێنەواری نەرامسین.
سەرۆکی پێشووی شارەوانیی ورمێ دەستگیرکرا. سەرۆکی دەسەڵاتی دادی پارێزگاکە دەڵێت، لە "یەکێک لە شارەکانی باکووری ئێران خۆی شاردبووەوە."
لە سنووری هەنگەژاڵی بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە تەقەی لێکرا و بریندار بوو.
جێگری گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، بەهۆی گرژییەکانەوە پردەکانی سەر رووباری فورات لە سووریا داخراون و دانیشتووانی دێرەزووریش بێ ئاو و سووتەمەنی ماونەتەوە. داواش لە هەموو لایەنەکان دەکات، پابەند بن بە یاسا نێودەوڵەتییەکان.
لە سێ رۆژی رابردوودا زیاتر لە 77 هەزار زیارەتکاری ئێرانی لە دەروازەی سنووریی مێهرانی پارێزگای ئیلامەوە بۆ بەشداریکردن لە چلەی ئیمام حوسێن هاتوونەتە عێراق. پارێزگاری ئیلام دەڵێت، سەرجەم خزمەتگوزارییەکان بۆ هاتووچۆی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێن دابینکراون.
بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 08-08-2024، دەزگای روانگە بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی دارایی، ژمارەیەک بزنسی بچووک لە شاری سۆرانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ گەنجان دابین بکات. گۆڤار حارس، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەزگاکە لە بەرنامەی نووڕۆژی تۆڕی میدیایی رووداو کە زانا کایانی و نالین حەسەن پێشکێشیان کرد، رایگەیاند: ''ناوی پڕۆژەکە 'وەرچەرخان'ـە و لەسەر بنەمای هاوکاریکردن و دامەزراندنی 50 بزنسی بچووکە بۆ 50 خێزانی کەمدەرامەت.''
"بەشێکی کۆچکردنی گەنجان چاولێکەرییە، ئەگینا ئەورووپا ئەو بەهەشتە نییە بیری لێدەکەنەوە "
ئەنجوومەنی رووحانیی ئێزدییان و یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلام جەخت لە پێکەوەژیانی ئایینی دەکەنەوە، بابەشێخی ئێزدیان دەڵێت: ''رێز لە سەرجەم پێغەمبەرانی خودا دەگرین، چونکە رێز لە ئایینی خۆمان دەگرین.''
بەهۆی پێکدادانی دوو بنەماڵە لە خوڕەمئاوای لوڕستان، کەسێک کوژرا و رووبەرێکی بەرفراوانی دارستانەکانیش سووتا. بەڕێوەبەری سەرچاوە سروشتییەکان و ئاوی شارەکە دەڵێت، بە ئەنقەست ئاگر لە زەویوزاری بکوژ بەردراوە کە تەشەنەی کردووە بۆ نێو دارستانەکان.
سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، رێککەوتن کراوە بڕیاری حکومەتی فیدراڵی بۆ خاڵە گومرگییەکان تاوەکو 1ـی ئەیلوول رابگیرێت.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی سەبارەت بە کوژرانی ئیسماعیل هەنییە لە جەددەی سعودیە کۆببنەوە. گوتیشی، ''سەقامگیریی ناوچەکە تەنیا بە سزادانی رژێمی زایۆنی دەستەبەر دەبێت''.
سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان دەڵێت، "لە 1ـی ئابەوە رێگری لە ناردنی بەرهەمە خۆماڵییەکانمان بۆ نێوەڕاست و خوارووی عێراق دەکرێت"؛ ئاماژە بەوەش دەکات، "پاساویان ئەوەیە کارگەکان مۆڵەتیان لە عێراق وەرنەگرتووە.''
ئەمڕۆ یەکشەممە، 04-08-2024، نەسرین ئەحمەد عەلی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی دانەوێڵەی سلێمانی لەبارەی بڕی وەرگیراوی گەنمی جووتیاران لە سنوورەکە بە رووداوی راگەیاند: ''ئەم ساڵ 277 هەزار و 500 تۆن گەنممان لە جووتیارانی سنوورەکە وەرگرتووە.''
لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق هەندێک خاڵی گومرگی داندراون کە ئەمەش گرفت بۆ هەناردەکردنی کاڵا لەلایەن بازرگانانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ شارەکانی نێوەڕاست و خوارووی عێراق دروست دەکات. ساماڵ عەبدولڕەحمان دەڵێت: "خاڵە گومرگییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بە فەرمانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵییەوە دانراون."
پارێزگاری هەولێر دەڵێت، سەرجەم پاڵاوگە نایاساییەکانی هەولێر بۆ پاراستنی ژینگەی پارێزگاکە دادەخرێن؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ''لە ئەمڕۆوە بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت و خاوەنی هەر پاڵاوگەیەکی نایاسایی سەرپێچی لە بڕیارەکە بکات، دەستگیر دەکرێت''.
دوای حەوت ساڵ لە هێرشەکانی 16ـی ئۆکتۆبەر، جارێکی دیکە هێزێکی سەربازیی ئەمریکی لە کەرکووک جێگیر کرا، پەیامنێری رووداو دەڵێت، بە 13 هەمەر و باجەر 60 سەربازیان هێناوەتە سەربازگەی کەی وەن.
لە گەڕەکی دیزلئاوای ناوەندی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، تانکییەکی سووتەمەنی تەقییەوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.
لە 10 ساڵی رابردوودا زیاتر لە 125 هەزار کوردی ئێزدی داوای مافی پەنابەریێتییان لە ئەڵمانیا کردووە. فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی ئەڵمانیا دەڵێت، ژمارەکە ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە بە ڤیزەی فەرمی چوونەتە ئەو وڵاتە.
بەپێی راگەیێندراوەکە، ئیسماعیل هەنییە لە رێگەی مووشەکێکی کورتمەودا کراوەتە ئامانج کە هەڵگری کڵاوەی مووشەکیی 7 کیلۆگرامی بووە و تەقینەوەیەکی بەهێزی لێکەوتووەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، 03-08-2024، لە زانکۆی کوردستان لە هەولێر رێوڕەسمی یادی 10 ساڵەی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی بەڕێوەچوو و تێیدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتارێکی پێشکێش کرد.
دوو رۆژە ئاگر لە دارستانەکانی ناوچەی وانیسەری سەلاسی باواجانیی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتووەتەوە، بەڕێوەبەری گشتیی کۆنترۆڵی قەیرانەکانی پارێزگاکە دەڵێت، هێشتا کۆنترۆڵ نەکراوە و پێدەچێت تاوەکو کۆتایی ئەمشەو بەردەوام بێت
جەعفەر ئەڵڵاهوێردیها رایگەیاند، لە بەرنامەیاندایە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی داهاتوو دوو هێندەی دیکە زیاد بکەن. "ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بەراورد بە پار، حەوت هێندە زیادیکردووە." هۆکارەکەشی بۆ بەهێزی پەیوەندیی کولتووری نێوانیان و زیادبوونی رێژەی دانیشتووان و داواکارییەکان گەڕاندەوە و گوتی: "هەموو ئەمانە هانمان دەدات بتوانین قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی زیاد بکەین. ئەگەر یاساکان رێگە بدەن و ئاسانکاری زیاتر بکرێت، ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوانمان بۆ چەند هێندەی دیکە زیاد دەکەین."
تەرمی گەنجێکی دانیشتووی قەزای دەربەندیخان دوای 22 رۆژ لە گیانلەدەستدانی لە ئیتاڵیا بەهۆی ئەوەی کەوتبووە ژێر شەمەندەفەر، گەڕێندرایەوە هەرێمی کوردستان و بەخاک سپێردرا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تاران لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێران کۆبووەوە، سەرۆککۆماری وڵاتەکە دەستخۆشی لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەکات و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان دەکاتەوە
لە دووەم رۆژی سەردانەکەی بۆ تاران، سەرۆکی هەرێمی کوردستان چەندین دیدار و چاوپێکەوتنی گرنگی لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەبوو کە تێیاندا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان و هەوڵدان بۆ پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە کرایەوە.
لە دەروازەی سنووریی باشماخی سنە، دەست بەسەر 90 تۆن مریشکی بەستووی بەرازیلی دا گیرا. بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگاکە دەڵێت، بەهاکەی دەگاتە نزیکەی 69 هەزار دۆلار.
بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک دەڵیت، تەقەکردنی شەوی رابردوو لە بارەگاکەیان بە ئامانجی سیاسی و بۆ تیرۆرکردن بووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ''لە دوو شوێنەوە لە پشتەوەی بارەگای لق تەقە کراوە و پێشمەرگەکان بە باشی وەڵامیان داونەتەوە''.
بەپێی رێنوێنییە تەندروستییەکان لە کاتی بەرکەوتن بە تیشکی خۆر، سەرەتا جەستە بڕێکی زۆر ئاو لە رێگەی ئارەقکردنەوە لەدەست دەدات، لەگەڵ ئەوەی پێویستە بەرکەوتن لەگەڵ تیشکی خۆر کەم بکرێتەوە، دەبێ بڕی پێویست لە شلەمەنییەکانیش وەربگیرێت کە هاوسەنگیی پرۆسەی ئارەقکردنەوە و لەدەستدانی ئاوی جەستەدا رابگرێت، بەشێوەیەک لەکاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، زیان بە کۆئەندام، خانە و شانەکانی جەستە نەگات.
لە سەربانی ماڵێک لە دهۆک تانکی گاز تەقییەوە و دوو منداڵ بریندار بوون، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک دەڵێت، یەکێکیان 90٪ و ئەوەی دیکەش 25٪ـی جەستەی سووتاوە.
بەگوتەی رەوەند هاودیانی، ئەو کەسانە مەبەستیان بووە بە خێرایی کارەکە بکەن، بۆ ئەوەی رێگر بن لە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە و زۆرترین زیان بە ژینگە بگەیێنن: ''بەڵام زیاتر لە 14 تیمی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، دوو تیمی پۆلیسی دارستان و هاونیشتمانییانی خۆبەخش، بە خێرایی رێگرییان لە تەشەنەسەندنی کرد.''
هاونیشتمانییەکی خەڵکی شاری مهابادی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتی دەستگیرکردنیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە کوژرا.
سکرتێری پارتی چەپی کورد لە سووریا دەڵێت، ئەو کەسانەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەرەوە ئازاد کراون، هێشتا بیری داعش لە مێشکیاندا ماوە و مەترسین، گوتیشی، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بۆ ئازادکردنیان راوێژی بە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و ئەمریکا کردووە.
لەبارەی هۆکاری راگرتنەکەوە تورکیا دەڵێت، پەکەکە لە سلێمانی چڕبووەتەوە و ئەو رێکخراوە "دزەیکردووەتە نێو فڕۆکەخانە و ئەوەش هەڕەشەیە لە ئاسایشی گەشتە ئاسمانییەکانیان."
یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەڵێت، تاوەکو 25ـی تەممووز، دەرگەی قوتابخانەکان بۆ وەرگرتنی پەڵپی قوتابیانی 12ـی ئامادەیی لە نمرەکانیان کراوە دەبێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قوتابیان دەتوانن لە نمرەی هەر وانەیەک بیانەوێت، پەڵپ بگرن.
بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت، "ئەم ساڵ 500 هەزار پەنجە ماسییان بەرهەمهێناوە" و 200 هەزار پەنجەماسیش خراونەتە نێو بەنداوی دووکانەوە.
بەرپرسی مەڵبەندی کەرکووکی کۆمەڵی دادگەری دەڵێت، بڕیارە ئەمڕۆ سەرجەم لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان لە کەرکووک کۆببنەوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، "داوا لە یەکێتی و پارتی دەکەین بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی یەکگرتوو بن."
شاندێکی بازرگانانی باکووری کوردستان و تورکیا بە مەبەستی پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانییان کرد. شاندەکە لە نوێنەرانی نزیکەی 20 کۆمپانیا پێکهاتووە
بەڕێوەبەری گشتیی دادپزیشکیی پارێزگای لوڕستان هۆکاری خنکانی ئەو هاونیشتمانییانەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە لە شوێنی رێگەپێنەدراو مەلەیان کردووە.
بەڕێوەبەری سایلۆی شێخان دەڵێت، نزیکەی 94٪ـی ئەو گەنمەیان وەرگرتووە کە بۆ سایلۆکە دیاریکراوە. گوتیشی، تاوەکو کاژێر 12ـی شەو لە وەرگرتنی گەنم بەردەوام دەبن.
سەرۆکی رێکخراوی جووتیارانی سەردەم دەڵێت، دەبێ کۆمپانیاکانی قەیوان و خۆشناو لانیکەم 200 هەزار تۆن گەنمی جووتیاران بە نرخی عێراق وەربگرن؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ''هێشتا بە سەتان بارهەڵگر گەنمی جووتیاران وەرنەگیراوە یان رەتکراوەتەوە".
ژنێک لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە چەقۆ کوژرا و دواتر بکوژیش هەوڵی دا خۆی بکوژێت
دەرهێنەری بەڵگەفیلمی شاردنەوەی سەدام حوسێن دەڵێت، لە ساڵی 2012وە کاری لەسەر بەڵگەفیلمەکە کردووە و گوتیشی، "پێویستە هەموو خەڵک و سەرکردە سیاسییەکان بیبینن، هەر کەسێک دەتوانێت بە شێوەیەکی جیاواز شتێکی لێ فێرببێت."
بەڕێوەبەری کۆمپانیای فلای ئەربیل دەڵێت، بەهۆی ئەو کێشە تەکنیکیییەی بۆ زۆربەی فڕۆکەخانەکانی جیهان دروسبووە، هیچ زیانمەند نەبوون و گەشتەکانیان لە کاتی خۆیدا دەکرێن، ''تەنیا لە فڕۆکەخانەی لەندن و ئەمستردام کە تووشی گرفت بوون، لەوانەیە گەشتەکان بۆ هەولێر دوابخرێن''.
چالاکڤانێکی کورد دەڵێت، زیاتر لە 120 هەزار کوردی رۆژئاوای کوردستان لە باشووری لوبنان دەژین، رەوشی ژیانیان خراپە و ناچارن لە کاتی بۆردوومانکردنی ناوچەکەش لەلایەن ئیسرائیلەوە، لەسەر زەوییەکان کار بکەن.
ئەمڕۆ وادەی پێشکێشکردنی لیستی بەربژێرانی هاوپەیمانی، پارت و بەربژێرانی تاکەکەسی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت. سەرۆکی لقی هەولێری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، هێشتا نازانرێت وادەکە درێژدەکرێتەوە یان نا
لە رێگەی شنۆ - پیرانشاری سەر بە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێلەوە، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 8 کەسی دیکەش بریندار بوون. بەڕێوەبەری تەندروستیی شنۆ دەڵێت، دۆخی تەندروستیی دوو لە بریندارەکان ناجێگیرە
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، جموجۆڵی داعش زیادی کردووە و ''بۆ بەرەنگاربوونەوەی، دەبێ لیوا هاوبەشەکانی نێوان هێزە ئەمنییەکانی هەردوو حکومەت بە زووترین کات بخرێنە ئەرکەوە و ژمارەیان زیاد بکرێن."
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، پێشبینی دەکەن ئەم هەفتەیە بەغدا مووچەی مانگەکانی ئایار و حوزەیرانی هێزە ئەمنییەکان بنێرێت. گوتیشی، "بۆ چارەسەرکردنی گرفتی مووچە، دەبێت لەگەڵ رێکارە ئیداری و داراییەکانی حکومەتی فیدراڵی بسازێین."
لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە سلێمانی، کرێکارێک لە نهۆمی 40ـی باڵەخانەیەک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا؛ سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازیی پارێزگاکە دەڵێت، خاوەن پڕۆژەکە رێرگری لێ کردوون سەردانی شوێنی رووداوەکە بکەن.
هاونیشتمانییەک لە کاتی مەلەکردندا لە بەنداوی دەربەندیخان خنکا. قایمقامی قەزاکە دەڵێت، تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبان و گواستنەوەی پارێزگای ئیلام دەڵێت، لە 24 کاژێری رابردوودا زیاتر لە 17 هەزار کەس لە دەروازەی سنووریی میهرانەوە بۆ زیارەتکردن چوونەتە عێراق. ئاماژە بەوەش دەکات، زیاتر لە 4000 کەسیان بیانی بوون
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای کرماشان دەڵێت، لە 21ـی ئاداری ئەمساڵەوە، دەستیان بەسەر زیاتر لە 910 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گرتووە. گوتیشی، ئەندامانی هەشت باندی گەورەی بازرگانی بە مادەی هۆشبەریش دەستگیرکراون.
قایمقامی قەزای سیدەکان دەڵێت، لە ساڵی 2017ـوە بەهۆی جموجۆڵی پەکەکە، نزیکەی 46٪ـی رووبەری قەزاکە کەوتووەتە ژێر کۆنترۆڵی سوپای تورکیا. دەشڵێت: ''ئێستا بە قووڵایی 30 کیلۆمەتر لە سنووری ناوچەکەوە هاتووەتە نێو خاکی هەرێمی کوردستان.''
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێت، رێکاری یاسایی بەرامبەر پارێزگاری پێشووی کەرکووک بەوەکالەت دەگیرێتەبەر کە دوای سوێندخواردنی یاساییش لە پۆستی پارێزگاردا دەوامی کردووە.
تاوەکو ئیستا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەستیپێنەکردووە، پەیامنێری رووداو دەڵێت، یەکێتی ترسی لە رێککەوتنی ژێربەژێری لایەنەکان لە دژی خۆی هەیە.
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ لێکنزیکبوونەوەیەک لەنێوان لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگادا نییە. دەشڵێت سوورن لەسەر ئەوەی پۆستی پارێزگار بۆ یەکێتی بێت.
بەرپرسی وزە نوێبووەوەکان لە وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان دەڵێت، نزیکەی 20٪ـی کارەبا لە رێگەی وزەی پاکەوە بەرهەم دەهێنرێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بۆ دابینکردنی کارەبا هەوڵی پەرەپێدانی سیستمی سۆلار دەدەن.
وەزیری کارەبای عێراق بەوەکالەت دەڵێت، کۆتایی مانگی تەممووز بەشێک لە وێستگەی کارەبای دوبز دەکەوێتە کار کە لە قۆناخی یەکەمدا توانای بەرهەمهێنانی 340 مێگاوات کارەبای دەبێت.
میانڕۆکان بە سەرکردایەتیی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا لەگەڵ چەپەکان، رێککەوتوون کە هەر یەکەیان لە هەندێ بازنەی دیاریکراو بەربژێرەکانی خۆیان لە بەرژەوەندیی ئەوەی دیکەیان کشاندووەتەوە بۆ ئەوەی دەنگی دژە راستڕۆ تووندڕۆکان پەرت نەبێت. سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵەی کوردییەکان لە فەرەنسا گوتی: "هەژەندی هەڵبژاردن یەکگرتنی چەپەکان و ماکرۆنە."
وەزیری ناوخۆی ئێران سەرکەوتنی مەسعود پزیشکیانی لە 14یەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری وڵاتەکەدا راگەیاند و گوتیشی، "هەرچی بەر لە هەڵبژاردن لە ئارادا بوو، ئەمڕۆ دەبێتە هاوڕێیەتی و هاوکاری بۆ گەیشتن بە سەرکەوتن."
بەپێی ئەنجامی کۆتایی گەڕی دووەمی 14یەمین خوولی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی ئێران، مەسعود پزیشکیان وەکو نۆیەمین سەرۆککۆماری وڵاتەکە هەڵبژێردرا
"خەڵک دەبێ زیاتر هەوڵ بدەن بۆ تەواوکردنی پرۆسەکە بۆ ئەوەی سبەی سەرۆککۆمارمان هەبێت"
رووداوەکە هیچ گیانلەدەستدانێکی لێنەکەوەتووەتەوە، سەرجەم بریندارەکان گەیێندراونەتە نەخۆشخانە و تەندروستیشیان جێگیرە.
باڵیۆزی چەند وڵاتێک لە بەغدا سەردانی سەرۆک بارزانیان کرد و پاڵپشتیی خۆیان بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق دەربڕی.
میوانی دیبەیتێکی رووداو: هاتنەسەرکاری راستڕۆ تووندڕۆکان کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر فەرەنسا نابێت
فەرماندەی پاسەوانی سنووری عێراق لە قەسری شیرینی رۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەکاریی هاتووچۆی زیارەتکارانی ئێرانیی چلەی ئیمام حوسێن و پاراستنی ئاسایشیان لە سنوورەکان تاوتوێ کرا
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ''نابێ وەزارەتەکان لە ئامادەکردنی لیستی مووچە دوا بکەون و بیانوو بدەنە دەست حکومەتی عێراق". گوتیشی، "پۆستی پارێزگاری کەرکووک مافی یەکێتییە و داوای دەکات."
بەڕێوەبەری گشتیی سامانە سرووشتییەکانی لوڕستان دەڵێت، لە سێ مانگی رابردوودا زیاتر لە 20 هەزار دۆنم دارستان و پاوانی سنووری پارێزگاکە سووتاوە، کە ''بەشێک لە ئاگرکەوتنەوەکان بەئەنقەست بوون."
بەرپرسی لقی حەوتی پارتی لە ئەمریکا دەڵێت: دەنگی کورد لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتەدا کاریگەرییەکی ئەوتۆی نابێت. گوتیشی ''ترەمپ سیاسی نییە، بەڵکو بازرگانە و تەنیا بەرژەوەندیی خۆی لەبەرچاوە.''
وەزیری ناوخۆی ئێران دەڵێت، سبەی بانگەشەی گەڕی دووەمی 14ـەیەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری وڵات دەستپێدەکات و تاوەکو چوارشەممە بەردەوام دەبێت.
14یەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران چووە گەڕی دووەم کە بڕیارە رۆژی 5ـی تەممووز بکرێت
بەگوێرەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێران، تاوەکو ئێستا دەنگی 47 هەزار و 604 سندووقی دەنگدان لە کۆی 58 هەزار و 640 سندووق جیاکراونەتەوە
ئەنجامی دەنگی زیاتر لە 37 هەزار سندووقی دەنگدانی 14یەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران راگەیێندرا و مەسعود پزیشکیان یەکەم و سەعید جەلیلی دووەم دەنگی بەدەستهێناوە
پارێزگاری هەڵەبجە دەڵێت، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ دانانی بەردی بناخەی پڕۆژەی سایلۆی هەڵەبجە، سەردانی پارێزگاکە دەکات
وەزیری بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 250 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە. گوتیشی، ''ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان لەگەڵ وڵاتان لە ئاستێکی زۆر باشدایە".
بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی خوێنبایی (دیە - ئاشتەوایی)ـی پارێزگای لوڕستان دەڵێت، بە بۆنەی هاتنی جەژنی غەدیر 40 بەندکراو لە زیندانەکانی ئەو پارێزگایە ئازاد کران.
گوتەبێژی یەکێتی دەڵێت، بە ئامادەییەوە بەرەوپیری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەچن، دەشڵێت، هەموو سیناریۆکان بۆ نەکردنی هەڵبژاردن لەو وادەیەی دیاریکراوە، رەتدەکەنەوە.
بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی کۆمەڵی دادگەری دەڵێت، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پەیوەندیی بە سەرجەم لایەنە سیاسییەکانەوە کردووە بۆ ئەوەی بۆچوونیان لەبارەی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمان وەربگرێت؛ 'چاوەڕوانیش دەکرێت لەم هەفتەیەدا رۆژێک بۆ هەڵبژاردن دیاری بکرێت."
لە 24 کاژێری رابردوودا لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، لانیکەم شەش رووداوی هاتووچۆ روویانداوە و بەهۆیانەوە 15 کەس بریندار بوون و دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە
پشتیوان سادق رایگەیاند نزیکەی 30 حاجی لەوانەی گیانیان لەدەستداوە خەڵکی هەرێمی کوردستانن، کە 29ـیان ئەوانە بوون بە ڤیزەی گەشتیاری چووبوون و تەنیا یەک کەسیان بە فەرمی و لە رێگەی وەزارەتەوە چووەتە سعودیە.
سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، داوامان لە باڵیۆزی سعودیە کردووە رۆڵی خۆی بگێڕێت بۆ ئەوەی وڵاتەکەی بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ حاجیانی عێراق نەکات.
پارێزگاری هەولێر دەڵێت، لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەی بازاڕی قەیسەری بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکرێت. راشیگەیاند، کەسێک وەکو ئەنجامدەری سەرەکیی ئاگرکەوتنەوەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بە سەرجەم بەشەکانییەوە دەستیان پێکرد. وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، رێکاری یاسایی تووند بەرامبەر ئەو قوتابیانە دەگیرێتەبەر، کە ئامێری ئەلیکترۆنی دەبەنە نێو هۆڵەکانی تاقیکردنەوە.
رۆژی یەکشەممە 23ی حوزەیران تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 دەستپێدەکەن. بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەڵیت، تاوەکو کاژێر 07:30 لە پرسیارەکانی تاقیکردنەوەکانی 12ی ئامادەیی بەرپرسن
بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی دەڵێت، نزیکەی 139 هەزار گەشتیار لە رۆژانی پشووی جەژندا سەردانی پارێزگای سلێمانییان کردووە. گوتیشی، زیاتر لە 85%یان گەشتیارانی نێوەڕاست و خوارووی عێراقن
سەرۆکی ئینستیتیوتی کوردی لە رۆما دەڵێت، ژمارەیەک یاسا لە ئیتاڵیا دەرکراون کە تاڕادەیەک کۆچی نایاسایی کەم دەکاتەوە، دەشڵێت: ''ئەوانەی بە نایاسایی دەگەنە وڵاتەکە، بەشێکی زۆریان دەبرێنە ئەلبانیا و لەوێش 18 مانگ زیندانی دەکرێن.''
کەسوکارێکی ئەو کۆچبەرانەی بەهۆی تێکشکانی بەلەمێکەوە لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا گیانیان لەدەستدا دەڵێت، بڕیار بوو بە فڕۆکە بڕۆن، بەڵام قاچاخچییەکان بە بەلەم رەوانەیان کردوون، گوتیشی، تەندروستیی رزگاربووانیش ناجێگیرە و لە نەخۆشخانە خەوێندراون.
دوو برای خەڵکی شاری ئەیوانی سەر بە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان کێشە لەنێوانیان دروستبوو و یەکێکیان ئەوی دیکەی کوشت. بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەکە دەڵیت، بکوژ خۆی رادەستکردووە.
بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی هەڵەبجە دەڵێت، لە پێنج یان شەش رۆژی داهاتوودا ئەو حاجییانەی لە رێگەی وشکانییەوە چوونەتە سعودیە دەگەڕێنەوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، لیژنەی باڵای فەتوا داوای لە حاجییان کردووە لە شوێنی خۆیان قوربانی بکەن.
بەڕێوەبەری سەربڕخانەی هاوچەرخی هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا بەراورد بە جەژنی قوربانی پار، کەمتر ئاژەڵ سەربڕدراوە. دەشڵێت، شەش رێکخراوی خێرخوازیی نێوخۆیی، ژمارەیەک رێکخراوی دەرەکی و عێراقیش بۆ سەربڕینی ئاژەڵەکانیان پەیوەندییان پێوە کردوون
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمیتەی بەهاناوەچوونی پارێزگای ئیلام دەڵێت، پێشبینی دەکرێت بۆ جەژن، 1000 سەر ئاژەڵ لە پارێزگاکە بکرێنە قوربانی، ئەمەش بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادیکردووە
پارێزگاری هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێوارەی دوێنێ شەممە، نزیکەی 100 هەزار گەشتیار تەنیا لە رێگەی بازگەی شێراوەوە گەیشتوونەتە پارێزگاکە. گوتیشی، "رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە پابەندی رێنوێنییەکانی سەربڕینی ئاژەڵ نابن."
وەزیری ئەوقافی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ژمارەی ئەوانەی بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج بە ڤیزەی گەشتیاری چوونەتە سعودیە، نزیکەی 7000 کەس دەبن، گوتیشی، "هەوڵمان داوە رێگری لە حەجکردنیان نەکرێت، بەڵام سعودیە رەزامەندیی دەرنەبڕیوە."
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەگەڵ سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسیان لە باشترکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان و سەقامگیریی ناوچەکە کردووە. لای خۆیەوە، باقری باسی لە گرنگیی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و تارانی کرد.
بەڕێوەبەری نووسینگەی دهۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، تاوەکو ئێستا 9 لایەنی سیاسی و 17 بەربژێری سەربەخۆ ناویان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کردووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، لە رۆژانی پشوو و جەژنیشدا دەرگەی نووسینگە کراوە دەبێت.
لەو شەوی رابردووەوە دووکەڵی ئاگرێکێکی گەورە، بەشێکی ئاسمانی گوێڕی داپۆشیوە، بەهۆی سووتانی سێ کۆگەی قیری شل و زیاتر لە 50 تانکەری نەفتا.
بازرگانێکی نەوت و جۆرەکانی سووتەمەنی دەڵێت، ئەو شوێنەی ئاگرکەوتنەوەکە تێیدا روویداوە، کۆگەی فلۆرینە، نزیکەی 17 هەزار تۆن لە مادەکە سووتاوە. گوتیشی، بەگشتی رووداوەکە زیاتر لە پێنج ملیۆن دۆلار زیانی هەبووە.
سەرپەرشتیاری کاروباری وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، ستراتیژیی وڵاتەکەی، پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هاوکاریی هەمەلایەنەیە لەگەڵ عێراق، گوتیشی: ''لەگەڵ عێراق هاوڕاین کە لە غەززە خەریکە کۆمەڵکوژیی روودەدات و دەبێ بەبێ هیچ مەرجێک کۆتایی پێبێت.''
ئاگرێکی گەورە لەسەر رێگەی هەولێر-گوێر، کەوتووەتەوە، 35 تیمی بەرگریی شارستانی و خەڵک سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنین. پەیامنێری رووداو دەڵێت، چەند کەسێک لە کارمەندانی بەرگریی شارستانی تووشی هەناسەتووندی بوون.
لەسەر رێگەی هەولێر-گوێر، ئاگرێکی گەورە لە پاڵاوگەیەک کەوتووەتەوە، پەیامنێری رووداو دەڵێت، کۆگەیەکی قیرە و زیاتر لە 10 تیمی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.
وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کابینەی نۆیەمی حکومەت لە ماوەی کارکردنیدا، بە گوژمەی زیاتر لە 900 ملیار دینار پڕۆژەی رێگەوبانی جێبەجێ کردوون، کە زیاتر لە 240 پڕۆژەن ستراتیژی و بچووکن.
سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "حکومەتەکانی عێراق ویستی چارەسەرکردنی کێشەی یەک دۆنم زەویی جووتیارانی کەرکووکیشیان نییە." بە گوتەی ئەو بەرپرسە، کێشەکان لە کەرکووک سیاسین و یاسایی نین
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، چارەسەرکردنی کێشەی مووچە لەنێوان بەغدا و هەولێر، کێشەی پەیوەندیدار بە مووچەخۆران چارەسەر دەکات. گوتیشی، "بێگومان ئەم ساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت."
بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان دەڵێت، لە سەرجەم شارەوانییەکانی گەرمیاندا زەوی بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەراندا ئامادەکراوە. ئاماژە بەوەش دەکات، جۆرەکانیان کشتوکاڵی و ناکشتوکاڵین
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەنزیک گوندی باڵانیشی سەر بە ناوەندی پارێزگای ورمێ، چوار کەس گیانیان لەدەستدا
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، ''فێڵباز"ـێکیان دەستگیرکردووە 130 ملیار تمەن (زیاتر لە 2.2 ملیۆن دۆلار)ی خەڵکی بردووە.
ئاگر لە سنووری شارباژێر لە پارێزگای سلێمانی و پردێ لە سنووری کەرکووک کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی و هاونیشتمانییان لە هەوڵی کوژاندنەوەیاندان.
جێگری سەرۆکی حکومەت دەڵێت، تاوەکو سبەی ناو و لیستی مووچەی پێشمەرگە و هێزە سەربازییەکان دەنێردرێتە بەغدا، دەشڵێت، ''گەشبینم هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە داهاتوویەکی نزیکدا دەستپێبکاتەوە.''
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ بەغدا گەیشتوونەتە قۆناخی کۆتایی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە. دەشڵێت "خۆڕاگریی مووچەخۆران رێگر بووە لە پیلانی هەندێک کەس و لایەن کە بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان، ویستیان هەرێمی کوردستان لاواز بکەن."
ئەمڕۆ، کۆمیسیۆن دەرگای تۆمارکردنی لیست، هاوپەیمانی و بەربژێرانی تاک و سەربەخۆی لە هەرێمی کوردستان کردەوە
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڵێنی قەرەبووکردنەوەی بەو دووکاندارانە داوە کە لە ئاگرکەوتنەوەکەدا زیانیان بەرکەوتووە.
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، رێککەوتن لەگەڵ بەغدا کراوە کە بۆ ناردنی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان، ناوەکانیان بۆ بنێرن. ئاماژە بەوەش دەکات، پرسی نەوت لەسەر رێککەوتنی بەغدا و کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان وەستاوە
پۆلیسی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستی بەسەر 55 کیلۆگرام مادەی هۆشبەری جۆرەکانی کریستاڵ و هیرۆیندا گرت
سەرۆکی ئەنجوومەنی راوێژکاریی ئێزدی لە ئەڵمانیا دەڵێت، کاتێک ئێزدییەکان خۆیان بە کورد دەزانن، ئیدی کەس مافی ئەوەی نییە لەبری ئەوان بڕیار بدات؛ ئاماژە بەوەش دەکات، پێشنیازی ''نەتەوەی ئێزدی'' لە بەرژەوەندیی ئەوان نییە.
پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە، راوێژکارێکی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەپێی ئەو گرێبەستەی کە هەیە، 500 هەزار تۆن گەنمی جووتیاران بە کەرتی تایبەت دەفرۆشرێت.
گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئێزدیانی سووریا دەڵێت، پێشنیازی ''نەتەوەی ئێزدی'' کە لە پەرلەمانی عێراق پێشکێشکراوە، "نایاساییە" و رەتیدەکەنەوە.
هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەورووپا دەستیانپێکردووە. سیاسەتڤانێکی چەپ لە ئەڵمانیا دەڵێت، بەپێی راپرسییەکان زیاتر لە 40٪ـی خەڵکی وڵاتەکە حەز ناکەن بەشداری هەڵبژاردن بکەن. ئەندامێکی سۆسیال دیموکراتی سوێدیش دەڵێت: ''پێویستە دانیشتووانی کوردی ئەورووپاش بەشدار بن.''
وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: ''شەش ملیار دینار وەکو پارەی گەنمی جووتیاران هاتووە و لە رۆژانی داهاتووشدا 20 ملیار دیناری دیکەش دەگات.''
پەرتووکی ''نوانەسازی و ئاماژەپێوی لە نووسینی ئەکادیمیکی کوردی'' لە نووسینی د. بەختیار سەجادی بڵاوکرایەوە؛ نووسەرەکەی دەڵێت، ''ئەم پەرتووکە، رێنماییە بۆ نووسینی توێژینەوەی زانستی و باس لە کێشەکانی زمان دەکات و چارەسەر دەخاتەڕوو.''
کۆنسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر رایگەیاند، ئامانج لە سەردانی پارێزگارە سنوورییەکانی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانە؛ دەڵێت، پێشبینی دەکەن ئەم ساڵ زیارەتکارێکی زیاتر لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە سەردانی عێراق بکەن.
شاندێکی بازرگانانی هیندستان بە مەبەستی پەرەپێدانی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانییان کرد، کۆنسوڵی هیندستان لە هەولێر دەڵێت، شاندەکە لە 22 کۆمپانیا پێکهاتووە.
پارێزگاری ورمێ بە یاوەریی شاندێک سەردانی دەروازەی حاجی ئۆمەرانی کرد و لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کۆبووەوە. سەرپەرشتیاریی ئیدارەکە دەڵێت، سبەی پارێزگارەکانی ورمێ، سنە و کرماشان سەردانی هەولێر دەکەن و لەگەڵ وەزیری ناوخۆ کۆدەبنەوە.
لە دووەم ساڵیادی کۆچی دوایی عەزیز گەردی، نووسەر و وەرگێڕی کورد، کۆنفرانسێکی زانستی بۆ زیاتر ناساندنی بیر و بەرهەمەکانی لە زانکۆی سەلاحەدین بە 18 توێژینەوەوە بەڕێوەچوو
بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای سنە دەڵێت، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی پارێزگاکە 33% زیادیکردووە، لە دوو مانگیشدا بە بەهای زیاتر لە 687 ملیۆن دۆلار کاڵا لە رێگەی دەروازەی سنووریی باشماخەوە ترانزێت کراوە
میوانێکی مێزی بودجەی رووداو دەڵێت، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هیچ مەترسییەکی لەسەر نەماوە. پەرلەمانتارێکی پێشووی پەرلەمانی عێراقیش ئاماژە بەوە دەکات کە "بەغدا لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوتی هەرێمی کوردستان نەرمی نواندووە".
بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی دهۆک دەڵێت، دروستکردنی دوو پارکی نوێ لە دهۆک دەبێتە هۆی دروستبوونی گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە رووبەری سەوزاییدا؛ ئاماژە بەوەش دەکات، کافتریا، رێستورانت و هۆتێل لەو پارکانەدا دەبن.
بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، لە عێراق بابەتی بودجە بووەتە ''موزایدە''ـی سیاسی؛ پەرلەمانتارێکی پێشووی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت ''تاوەکو ئێستا دیار نییە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە خەرجیی فیعلی دەرهێنراوە یان نا.''
لێپرسراوی مەڵبەندی 1ی یەکێتی لە سلێمانی دەڵیت، دەبێت هەوڵ بدرێت "بە زووترین کات" وادەیەک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری بکرێت. بەرپرسی لقی چواری پارتیش گوتی، بەپێی ئەو گۆڕانکارییانەی روویانداوە، لە هەڵبژاردندا بەشدار دەبن
لە ماوەی مانگێکدا هەشت کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و هەرێمی کوردستان بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون و پێنجی دیکەش بریندار بوون
سەرۆکی شارەوانیی وان دەڵیت، باکووری کوردستان بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت و پێویستی بە هاوکاریی هاونیشتمانییانی باشوورە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، "دەمانەوێت خوشک و برای ئێمە لە باشوور، وڵاتی ئێمە بناسن."
لە سنووری پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان، چوار بەنداو دروست دەکرێن. بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی پارێزگاکە دەڵێت، یەکێک لە بەنداوەکان 77%ی کارەکانی تەواو بوون
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە پشکی یەکێتی دەڵێت، تورکمان و عەرەب هۆکارن بۆ کۆنەبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا. دەشڵێت، "پارتی بۆ پۆستی پارێزگار دەبێت سەرەتا لەگەڵ یەکێتی رێکبکەوێت، دواتر لەگەڵ لایەنەکانی دیکە."
لە ناوەندی پارێزگای کرماشان، منداڵێکی 18 مانگ بەهۆی بڵاوبوونەوەی گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش ژەهراوی بوو
جێبەجێکاری سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، 7000 کەس لە پڕۆسەی گەمارۆسازی و ژمارەدانان بۆ سەرژمێریی گشتی بەشدار دەبن. گوتیشی، "دەبێت دڵنیا ببینەوە کادرەکانمان لە ئاستی عێراقدا بە تەواوی راهێندراون یان نا."
بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، 463 هەزار کارتی بایۆمەتری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئامادەن و داوا لە خاوەنەکانیان دەکات وەریانبگرنەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی دهۆک دەڵێت: لە ساڵی 2007ـوە مۆڵەتیان بە 202 پڕۆژە لە کەرتی جیاجیا داوە. گوتیشی، پڕۆژەیەکی بەخێوکردنی مانگا و کارگەی بەرهەمە شیرەمەنییەکانی سنووری پارێزگاکە، لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست یەکەمە.
بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک دەڵێت: زیاتر لە 25 هەزار خێزان لە کامپی ئاوارەکاندا ماون کە زیاتر لە 92٪ـیان کوردی ئێزدین. گوتیشی: "37 هەزار و 800 خێزانی ئاوارەش لە دەرەوەی کەمپەکاندا دەژین."
هێزەکانی پۆلیس لە پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیان بەسەر 49 کیلۆگرام تریاکدا گرت و دوو کەسیش دەستگیر کران
رێککەوتنی عێراق و ئەڵمانیا بۆ گەڕاندنەوەی ''ئارەزوومەندانە''ـی کۆچبەران، کەوتووەتە بواری جێبەجێکردن. جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کوردی لە ئەڵمانیا دەڵێت، مەترسی لەسەر گەڕاندنەوەی دوو هەزار و 500 بۆ چوار هەزار کوردی ئێزدی هەیە.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سەر رێگەی مهاباد - سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان، نۆ کەس بریندار بوون. بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی مهاباد دەڵێت: ''تەندروستیی یەکێک لە بریندارەکان ناجێگیرە".
ئاگر لە هۆتێل پلازای کەرکووک کەوتەوە، فەرماندەی پۆلیسی پارێزگاکە دەڵێت، "بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە" و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: ئیمارات گرنگییەکی تایبەت بە عێراق دەدات و لەویش زیاتر بە هەرێمی کوردستان. دەشڵێت، ئیمارات پشتگیریی لە هەوڵەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ سەقامگیری دەکات.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەبوزەبی و ئەمڕۆ لەگەڵ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات کۆدەبێتەوە.
قوباد تاڵەبانی لەبارەی ناردنی لیستی ناو و مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا گوتی: ''ئەمە چارەسەر کراوە و لەگەڵیان رێککەوتووین کە داتا و زانیارییەکانیان بۆ بنێرین، بە میکانیزمێک رێککەوتووین کە هەم ئەوان پێیان باش بوو هەم ئێمەش."
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی دەڵێت، پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی باشدا نییە. گوتیشی، ''کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان لەسەر هەڵبژاردن بێسوودە و بەشداری نابین.''
کۆنسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر دەڵێت، "سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئێران و پێشوازیی کۆماری ئیسلامی لە ئاستی باڵادا، نیشاندەری پەیوەندیی دێرینی نێوانیانە و ئەم سەردانانە دەتوانێت بیرهێنەرەوەی پەیوەندییەکان بێت و پەرەیان پێبدات".
بەهۆی گیانلەدەستدانی سەرۆککۆماریی ئێران و یاوەرانی لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەیان، سەرجەم چالاکییە کولتووری و هونەرییەکان لە ئێران بۆ هەفتەیەک رادەگیرێن.
دوای کۆبوونەوەی حکومەتی ئێران بە سەرۆکایەتیی جێگری یەکەمی سەرۆککۆمار، هەر سێ سەرۆکایەتیی وڵاتەکە لە کۆبوونەوەیەکدا پێداگرییان لە هاوکاری و هاوئاهەنگیی زیاتر کردەوە
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، دوای راگەیاندنی ماتەمینیی گشتی بۆ ''شەهیدبوون''ـی سەرۆککۆمار و شاندی یاوەری، کۆبوونەوەکانی پەرلەمان رادەگیرێن و دەخرێنە هەفتەی داهاتوو.
دوای گیانلەدەستدانی سەرۆککۆماری ئێران و یاوەرانی، پاکستان ماتەمینیی گشتیی راگەیاند. سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە دەڵێت، "ئەوان هاوڕێی باشی پاکستان بوون."
سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران رایگەیاند، دوای گیانلەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی، کۆبوونەوەی خێرا و نائاسایی حکومەت بە سەرۆکایەتیی جێگری یەکەمی سەرۆککۆمار، دەستپێدەکات
سەرۆکی لقی دهۆکی سەندیکای کرێکاران دەڵێت: بۆ دیاریکردنی قەبارەی زیانەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی بازاڕی چەلێ، پێویستە دووکانداران لەبەردەم دادوەر سوێند بخۆن. ''پارتی دوو هەزار دۆلاری وەکو جەژنانە بە هەریەکە لە زیانلێکەوتووان داوە.''
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی دەڵێت "بە هیچ شێوەیەک'' لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن نین. دەشڵێت، ''بۆنە زۆرن بۆ ئەوەی لەگەڵ پارتی کۆببینەوە، بەڵام یەکێتی قسە لەسەر هەڵبژاردنێک ناکات، کە بڕیاری لەسەر دراوە.''
شارەزایەکی بۆرسە و فۆرێکس دەڵێت، ئەگەری هەیە هەفتەی داهاتوو نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ 2434 دۆلار تێپەڕ بکات، دەشڵێت، "تاوەکو جیهان سەقامگیر نەبێت، نرخی زێڕ دانابەزێت."
لەسەر رێگەی مهاباد - سەردەشتی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، سێ ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و نۆ کەس بریندار بوون
چوار رۆژە دەست بە نۆژەنکردنەوەی رێگەی سەرەکیی نێوان دهۆک - موسڵ کراوە. بەڕێوەبەری تەکنیکی لە بەڕێوەبەرایەتیی نۆژەنکردنەوەی رێگەوبان دەڵێت، تێچووی پڕۆژەکە حەوت ملیار و 300 ملیۆن دینارە
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی مەریوان – سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون
بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، لە دایکبووانی 2006 دەتوانن بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمان ناویان تۆمار بکەن، گوتیشی، کارتی بایۆمەتریی ئەوانەی تاوەکو کۆتایی 2023 ناویان تۆمار کردووە، دابەش دەکرێن.
کەسوکاری حەمەعەلی عەینە قسەکانی جەلال دەباغ رەتدەکەنەوە کە لە بەرنامەی پەنجەمۆری رووداودا گوتی ''100 دیناری پێدرابوو من بکوژێت'' و، دەڵێن: ''هەموو جۆرە قسەیەکی ناڕاست بەرامبەر شەهید حەمەعەلی، رەتدەکەینەوە.''
لە شاری مەشهەدی پارێزگای خوراسانی رەزەویی ئێران بەهۆی لافاوەوە، پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و 12ـی دیکە بێسەروشوێنن. ئاو چووەتە نێو ژمارەیەک ماڵ و دووکان و زیانێکی زۆری لێکەوتووەتەوە.
فوئاد مەجید میسری لە نوێترین کتێبی خۆیدا بەشێک لە مێژووی کوردستانی خستووەتەڕوو و دەڵێت ''جیاوازیی لەگەڵ کتێبەکانی دیکەی مێژوو ئەوەیە؛ زۆربەی ئەوانەی مێژوویان نووسیوەتەوە، لایەنگرانە باسی رووداوەکانیان کردووە.''
پەرلەمانتارێکی عێراق دەڵێت، کار دەکەن بۆ ئەوەی بە یەک شێوە گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان و عێراق وەربگیرێت، ''رەزامەندیی بەغدا بۆ بەتاڵکردن و گواستنەوەی 85 هەزار تۆن گەنمی سایلۆی مەخموور بۆ ناوچەکانی دیکەی عێراق وەرگیراوە".
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی گەرمیان دەڵێت، ئەم ساڵ 319 هەزار دۆنم زەویی ئیدارەکە بە گەنم داچێندراون و 200 هەزار تۆن بەرهەمی گەنمیان دەبێت، گوتیشی، "هۆکاری سەرەکیی درەنگ کردنەوەی سایلۆکان، کەمبوونی ژمارەی فەرمانبەرانە."
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "رەزامەندی لەسەر ناردنی مووچە دراوە و کێشەکان چارەسەر کراون، دەبێ بنێردرێت."
چوار هاونیشتمانیی دانیشتووی شارەکانی پیرانشار و بۆکانی سەر بە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن دەسەڵاتی دادی ئێرانەوە سزای 16 ساڵ بەندکرانیان بۆ دەرکرا
باڵیۆزی ئێران لە عێراق دەڵێت، سوورن لەسەر پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکەیان و سازشی لەسەر ناکەن. دەشڵێت، ''بۆ جێبەجێکردنی رێککەتننامەی ئەمنیی نێوان عێراق و ئێران، بەغدا نۆ ملیار دیناری بە هەولێر و سلێمانی داوە.''
لە ناوەندی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، دەست بەسەر بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵدا گیرا. فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری پارێزگاکە دەڵێت، "قاچاخچییەکان هەڵاتوون و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە."
د. لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوا رایگەیاند، "رێژەی بەهەدەردانی ئاو لە عێراق گەیشتووەتە 60%" و گۆڕانی کەشوهەوا ئاسایشی خۆراکی خستووەتە مەترسییەوە
ڤیژن ئیجوکەیشن سێ قوتابخانە لە قەڵادزێ نۆژەنکردەوە، نوێنەری دامەزراوەکە دەڵێت: ''ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا رادەستی پەروەردەی پشدەر دەکرێنەوە.''
سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، بودجەیەکی تایبەت بۆ زیادکردنی رێژەی سەوزایی و ژیاندنەوەی پارکەکانی پارێزگاکە تەرخانکراوە، گوتیشی: ''بۆ تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکانی 29 گوند چاوەڕێی واژۆی وەزیری ناوخۆین.''
سێ هاونیشتمانیی دانیشتووی ناوچەی هەوشاری پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کران
ژمارەیەک شۆفێری بارهەڵگر رەخنە لە سنووردارکردنی هاتووچۆیان دەگرن و بە داخستنی سێڕییانی هیزۆپ، بایکۆتی بار گواستنەوەیان راگەیاندووە، دەشڵێن، "تاوەکو داواکارییەکانمان جێبەجێ دەکرێن لە بایکۆت بەردەوام دەبین."
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی ئیلام - سراوڵەی سەر بە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو کەس گیانیان لەدەستدا. بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگاکە دەڵێت، "نەبوونی هێمای ئاگادارکردنەوە و لادان بۆ سایدی بەرامبەر، هۆکاری رووداوەکە بووە."
لە شاری خوڕەمئاوای پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەست بەسەر زیاتر لە 46 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاکە دەڵێت، پەیوەست بە دۆسیەکە دوو کەس دەستگیر کراون.
سەرۆکی تیمی بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستی بەرەی گەل دەڵێت، پارتی و یەکێتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رێککەوتوون؛ لەبارەی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیشەوە بۆ تاران دەڵێت: ''دانوستاندن باشترین رێگەیە بۆ چارەسەری کێشەکان.''
لە نزیک شاری خوڕەمئاوای پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان، دەست بەسەر 200 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری تریاکدا گیرا. بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاکە دەڵێت: ''لە پارێزگاکانی باشووری ئێرانەوە هێنراوە.''
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی زەویوزاری کەرکووک، ئەو خێزانانە دەستنیشان دەکرێن کە ناویان لە سەرژمێریی ساڵی 1957ـی پارێزگاکەدا نییە. گوتیشی: ''پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سیاسییە و دەبێ رێککەوتنی سیاسی لەسەر بکرێت.''
سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، ئاسایشی عێراق و هەرێمی کوردستان بە ئاسایشی خۆیان دەزانن. لەبارەی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش بۆ تاران گوتی، ''هیوادارم ببێتە هۆکارێک بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی نێوانمان.''
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتێکی فەرمی لە تارانە و میدیاکانی ئەو وڵاتەش بە بایەخەوە باس لە سەردانەکەی دەکەن.
سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تاران، چاوەڕوانیی ئەوەی دروستکردووە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان، عێراق و ئێران باشتر بن، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەمەی بە رووداو گوت.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران دەڵێت، سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران گرنگییەکی تایبەتی هەیە، "کۆماری ئیسلامیی ئێران و حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوپەیمانییەکی ستراتیژیی لەمێژینەیان هەیە."
وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەلایەن وەزارەتەوە سەرجەم پێداویستییەکانی هاتنی مووچەیان جێبەجێکردووە، گوتیشی ''بۆ گەیشتنی مووچە، چاوەڕوانی بەغداین دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی تەواو بکات.''
لە سەنتەری شاری هەولێر، کەسێک بە دەستڕێژی گوللـە کوژرا، شایەتحاڵان دەڵێن، پێنج گوللەی بەرکەوتووە و بکوژ خۆی رادەستکردووە.
لە ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە بەشێک لە قیرتاوی شەقامێکی گشتی رۆچووە و ئاستەنگی هاتووچۆی بۆ ئۆتۆمبێل دروستکردووە. بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانیی هەڵەبجە دەڵێت: دوای کۆتاییهاتنی بارانبارین، دەست بە چاککردنەوەی دەکرێت.
ئەندامێکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی دەڵێت، ناچارن چاوپۆشی لە دەستبەسەرداگرتنی ئەو دەرمانە قاچاخانە بکەن کە جێگرەوەیان نییە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، دەرمانی قاچاخ بەراورد بە ساڵانی رابردوو، نزیکەی 80٪ کەمیکردووە.
لە رێگەی ورمێ - سەڵماسی سەر بە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، چوار ئۆتۆمبێل پێکیاندا دا و حەوت کەس بریندار بوون
لە نزیک شارۆچکەی شێخ تەویلی گەرمیان، گۆمێکی دەستکرد سەرڕێژ بووە و بۆ رێگری لە رووخانی، ئاوەکەی بەردراوەتەوە. پەیامنێری رووداو دەڵێت، بەردانەوەی ئاوەکە مەترسیی لەسەر دوو گوند دروستکردووە
بەڕێوەبەری شوێنەواری سۆران دەڵێت، کەللەسەری ژنەکەی ئەشکەوتی شانەدەر کە بۆ توێژینەوە لەسەری، لە زانکۆی کامبریجی بەریتانیایە، دەگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان. دەشڵێت، دوای تەواوکردنی کارەکانی لێکۆڵینەوە و رووپێوی، ئەشکەوتی شانەدەر دەکرێتە شوێنێکی گەشتیاری.
لە شاری ئەلیگودەرزی سەر بە پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان، هاونیشتمانییەک کەوتە نێو بەنداوی حەوزیانی شارەکە و خنکا.
سەرۆککۆماری عێراق دەڵێت، پێویستە سەرجەم لایەنەکان و هەردوو حکومەت هەوڵی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان بدەن، ''حکومەت پلانێکی درێژخایەنی بۆ پێشخستنی خزمەتگوزارییەکان هەیە.''
ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی کارەبای عێراق سەردانی هەولێریان کرد، وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان دەڵێت: ''دوای هێرشە درۆنییەکەی سەر کۆرمۆر، ئێستا نزیکەی سێ هەزار و 200 مێگاوات کارەبامان هەیە.''
بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی کۆمەڵی دادگەری دەڵێت، پێویستە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارتی بێتە سەر هێڵ بۆ ئەوەی هەڵبژاردن بکرێت، گوتیشی، ''ئەگەر پارتی بەڵگە لەسەر دیزایینکرانی پێشوەختەی هەڵبژاردن بخاتەڕوو، پاڵپشتی دەکەین.''
راوێژکارێکی سەرۆککۆماری عێراق دەڵێت، رۆژانە بڕێکی زۆر ئاو بەفیڕۆ دەدرێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ''ئەو بودجەیەی بۆ دۆسیەی ئاو تەرخان دەکرێت، ناگاتە 2٪ـی بودجەی گشتیی عێراق".
بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی دەڵێت، دیاریکردنی 12.67٪ـی پشکی بودجە بۆ هەرێمی کوردستان "ستەمێکی گەورەیە". دەشڵێت، ''ئەنجامەکانی سەرژمێریی ئەمساڵ، حکومەتی عێراق بە زیاترکردنی پشکەکە پابەند دەکات.''
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی دەرەشار-بەدرەی سەر بە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان، چوار کەس گیانیان لەدەستدا، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگاکە دەڵێت، یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بە سەرنشینەوە سووتاوە.
لە گەڕەکێکی سلێمانی رووبەڕووبوونەوە لە نێوان تیمەکانی پۆلیس و چەند داواکراوێک روویدا، بەپێی زانیارییەکان، دوو پۆلیس و دوو داواکراو بریندار بوون.
ئەو باندەی دوو رۆژ لەمەوپێش بە زەبری چەک دزیان لە ماڵێکی تورکمان کردبوو، دەستگیرکران. فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک دەڵێت، باندەکە لە پێنج کەس پێکهاتبوو و سەرجەم زێڕ و پارەی خێزانەکەش گەڕێندراوەتەوە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس.
لە دوو رۆژدا لە بەرزاییەکانی تەتەی هەورامانی سەر بە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو کۆڵبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە تەقەیان لێدەکرێت و بریندار دەکرێن.
هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆدەبێتەوە و باس لە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکرێت، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت؛ "سەرۆککۆماری تورکیا لە گرنگیی پێگەی هەرێمی کوردستان تێگەیشتووە.''
حەمید ئەمیر، برای خەسرۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رەتیکردەوە براکەی بازرگانیی مادەی هۆشبەر بووبێت و رایگەیاند: ''هەر هەموومان شایەتی بۆ دەدەین ئەو تۆمەتەی بۆیان دروستکردووە، دوورە لە راستی.''
بەرپرسی راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستبەسەرداگرتنی زیاتر لە 15 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر ی لە سلێمانی راگەیاند و دەشڵێت، پێنج تۆمەتبار دەستگیرکراون.
نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسان دەڵێت، "بەردەوام هەڕەشە لە رۆژنامەنووسانی کورد لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەکرێت. سەدان دۆسیە لە دادگەکانی هەرێمی کوردستان، لە بەرژەوەندیی رۆژنامەنووسان یەکلایی بوونەتەوە."
وەزیری ئاوەدانکردنەوە لە سەردانەکەیدا بۆ پێنجوێن، فەرمانگەی چاککردن و پاراستنی رێگەوبانی لە قەزاکە کردەوە. دەڵێت، بەڵێنی جێبەجێکردنی ژمارەیەک داخوازیی دیکەیان بە خەڵک داوە.
زیاتر لە 12 رێکخراوی تایبەت بە خاوەن پێداویستیی تایبەت داوای هاوتاکردنی مووچە لەگەڵ بەغدا دەکەن و دەڵێن، سەرەتا دەبێت ناوی ئەو کەسانە بچێتە نێو لیستی مووچەوە کە تاوەکو ئێستا وەکو خاوەن پێداویستیی تایبەت تۆمار نەکراون
ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی کارەبای عێراق سەردانی پڕۆژەیەکی کارەبا لە قەزای دووبزی کەرکووک دەکات. پەیامنێری رووداو دەڵێت، سەردانی دوو پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا دەکەن، کە بەمنزیکانە دەکرێنەوە
لە شاری خۆی-ی رۆژهەڵاتی کوردستان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 پلە بە پێوەری رێختەر روویدا و هیچ زیانێکی گیانی و ماڵی نەبووە
ئەو دەروازە سنوورییە، دەکەوێتە سنووری پێشابوور لە زاخۆ و کۆراڤا لە باکووری کوردستان، عێراق و تورکیا مەبەستیانە راستەوخۆ بە یەکدی ببەسترێنەوە.
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، ''چاکسازییەکانی وەزارەت ئەگەرچی خاو بەڕێوەدەچن، بەڵام بەردەوامییان هەیە".
لە شاری ئەلیگودەرزی سەر بە پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەست بەسەر 200 لیرەی زێڕی ساختەدا گیرا، بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەکە دەڵێت، پەیوەست بە دۆسیەکە کەسێک دەستگیرکراوە.
بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لە شاری سەردەشتی سەر بە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
لە دەروازەی سنووریی پەروێزخانی ناحیەی قەسری شیرینی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەست بەسەر بڕێکی زۆر سووتەمەنیدا گیرا، فەرماندەی پۆلیسی پارێزگاکە دەڵێت، بەهای سووتەمەنییە قاچاخەکە دەگاتە زیاتر لە 20 هەزار دۆلار.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵیت، بەبێ حیزبەکەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ناکرێت: ''99٪ـی بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی کە بۆ هەرێمی کوردستان دەردەچن، سیاسین.''
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، کار بۆ ئەوە دەکەن مووچەی سێ مانگی ساڵی رابردووی مووچەخۆرانیش وەربگرن. گوتیشی، وەزارەتی دارایی عێراق دوای وردبینی، پارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیش دەنێرێت: ''ئێستا چاوەڕوانی ناردنی لیستەکەن.''
جێگری سەرۆکی کۆمپانیای کار دەڵێت، لە سەردانەکەیاندا بۆ واشنتن، لێکتێگەیشتنی باشیان لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکی بۆ کاری هاوبەش هەبووە. گوتیشی، گرێبەستەکانیان تایبەتن بە پاڵاوتن و پەرەپێدانی کێڵگەکان.
لە بەرزاییەکانی سەوڵاوای سەر بە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا، کۆڵبەرێکیش لە سنووری بانە زیاتر لە دوو رۆژە بێسەروشوێنە.
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی مۆنۆمێنتی دێبنەی گەرمیانی کرد و لەگەڵ کەسوکاری ئەنفالکراوان کۆبووەوە، دەشڵێت: ''داواکاریی بەشێکی زۆری کەسوکاری ئەنفالکراوانمان پێشکێشکراوە، کە توانیومانە بەشێکیان جێبەجێ بکەین.''
لە نزیک گوندی ئاکۆیانی سەر بە قەزای رواندزی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، پاشماوەی مووشەکێکی ئێران دۆزراوەتەوە، هاونیشتمانییان دەڵێن ''کاتی کەوتنە خوارەوەی دەنگێکی بەهێزی هەبووە و ناوچەکەی لەراندەوە.''
سوپاسالاری ئێران دەڵێت، سەرجەم ئامانجەکانی خۆیان لە هێرشەکەیان بۆسەر خاکی ئیسرائیل پێکاوە و لەوە زیاتر درێژەی پێ نادەن، بەڵام دەڵێت، ئەگەر ئیسرائیل وەڵامی هێرشەکە بداتەوە، ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاوتر دەکەن
سەرنووسەری گۆڤاری تۆپزاوای کەرکووک دەڵێت، چەند هەنگاوێک نراون بۆ ئەوەی سەربازگەی تۆپزاوا بکرێتە مۆنیومێنتی ئەنفال؛ ئاماژە بەوەش دەکات، داواکارییان ئاراستەی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە.
کەریم فەتاحپوور گوتی، جیاوازیی ئەم جارەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەکانی ئێران ئەوە بوو کە ''پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان''، هێرشی کردە سەر کۆنسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق و بووە هۆی کوژرانی ژمارەیەک لە راوێژکارانی سەربازیی ئەو وڵاتە.
هاونیشتمانییەکی دانیشتووی شاری مهابادی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرا.
سەرۆكی لقی سلێمانیی كۆمەڵەی كۆمپانیا گەشتیارییەكان دەڵێت، لە دوو رۆژی جەژندا، زیاتر لە 50 هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانییان کردووە، دەشڵێت، پێشبینی دەکرێت بەگشتی 200 هەزار گەشتیار روو لە هەرێمی کوردستان بکەن.
بارانبارینی بەخوڕ رێگەی 12 گوندی سنووری ناحیەی گردەسێنی قەزای ئاکرێی تێکداوە، دانیشتووانی گوندەکان دەڵێن، ساڵانە چەندین جار رێگەکە تێکدەچێت و داوای دۆزینەوەی چارەسەرێکی هەمیشەیی بۆ چاککردنەوەی دەکەن.
بەهۆی شەڕ و ناکۆکیی نێوان چەند هاووڵاتی لە شاری نەغەدەی سەر بە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، کەسێک کوژرا و نۆ کەسی دیکەش بریندار بوون، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاکە دەڵێت، دوای رووداوەکە بکوژ دەستگیرکراوە.
سەرۆککۆماری عێراق دەڵێت، پەیوەندیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بەرەو ئاساییبوونەوە دەڕوات؛ ئاماژە بەوەش دەکات، دۆخی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان باشتر دەبێت.
گوتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سەبارەت بە مووچە لێکتێگەیشتنی باش لە نێوان هەردوو حکومەت هەیە. گوتیشی، بۆ درێژەپێدانی گفتوگۆکان، دوای پشووی جەژن دووبارە سەردانی بەغدا دەکەنەوە.
راوێژکارێکی سەرۆککۆماری عێراق دەڵێت، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری عێراق تاوتوێی پەیوەندیی نێوان هەولێر و بەغدایان کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ''هەردوولا پاڵپشتیی خۆیان بۆ هەنگاوەکانی هەردوو حکومەت بۆ چارەسەرکردنی گرفتی مووچە دەربڕی.''
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش بەشێکن لە مووچەخۆرانی عێراق، بۆیە دەبێت بەغدا مووچەی هەرێمی کوردستان گەرەنتی بکات؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بۆ چارەسەرکردنی گرفتی مووچە لەلایەن هەردوو حکومەتەوە هەنگاوی باش نراون
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا هیچ پێشنیازێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێشکێش نەکراوە. گوتیشی، "هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا دەکرێت."
لە شاری کرماشان دەست بەسەر 800 کیلۆگرام گۆشتی ماوەبەسەرچوودا گیرا. بەڕێوەبەری گشتیی ڤێتێرنەریی شارەکە دەڵێت، دوو فرۆشگەی سەرپێچیکاری گۆشت داخراون
گوتەبێژی پۆلیسی ئێران دەڵێت، سێ ئەندامی رێکخراوی داعش لە شاری کەرەج دەستگیرکراون، کە پیلانیان هەبووە لە رۆژانی جەژندا تەقینەوەی خۆکوژی بکەن.
سوپاسالاری ئێران دەڵێت، وەڵامێکی تووندی هێرشەکەی سەر کۆنسوڵخانەی وڵاتەکەیان لە دیمەشق دەدەنەوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ''کات، شوێن و جۆری ئۆپەراسیۆنەکە خۆمان دیاری دەکەین''.
بەربژێرە سەرکەوتووەکەی دەم پارتی لە وان دەڵێت، "گەلی ئێمە ئیرادەی خۆی نیشان دا و رای گشتیی تورکیاش، پاڵپشتییەکی گەورەیان لە تێکۆشانەکەمان کرد.. ئاکپارتی هیچ کارێکی بۆ وان نەکردووە و ئێمە دەیخەینەوە سەر پێ.''
حەوت هاونیشتمانیی شاری شنۆی سەر بە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، کە پێشتر سزای بەندکرانیان بۆ دەرکرابوو، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەیان، دووبارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکران.
گوتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکرات دەڵێت، بەشێک لەو ئەندامانەی کە پێشتر رێکاری حیزبییان بەرامبەر گیرابووەبەر و بڕیاری سڕکردنیان درابوو، ئێستا مافیان هەیە بەشداری کۆنگرە بن''، گوتیشی، عەبدوڵڵای حاجی مەحموود ناتوانێت بەشدار بێت.
سەرپەرشتیاری گومرکی پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، لە ساڵێکدا لە دەروازەی سنووریی مێهرانەوە بە بەهای زیاتر لە ملیارێک و 800 ملیۆن دۆلار شتومەک هەناردەی عێراق و وڵاتانی دیکە کراوە.
لە سێ رۆژی رابردوودا، لانیکەم پێنج کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی سنووری تەتەی هەورامان بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران یان کەوتنەخوارەوە بریندار بوون.
ئێوارەی ئەمڕۆ پیاوێک هاوژینی پێشووی لەسەر شەقامێکی هەولێر کوشت و دواتر دەستگیرکرا.
لە شرنەخی باکووری کوردستان گرژیی لەنێوان دەنگدەرانی دەمپارتی و هێزە ئەمنییەکان دروست بوو، بەربژێرانی دەمپارتی دەڵێن، زیاتر لە شەش هەزار دەنگدەر لە دەرەوەی شارەکە هێنراون بۆ ئەوەی دەنگ بە بەربژێرانی ئاکپارتی بدەن.
هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا بۆ 30 گەورە شارەوانی، 51 شارەوانیی شارەکان، 973 شارەوانیی قەزاکان و 390 شارەوانیی ناحیەکان بەردەوامە
بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی ورمێ دەڵێت، لە 15 رۆژدا لانیکەم 15 کەس لە سنووری پارێزگاکە بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و 280 کەسیش بریندار بوون
لە شاری پۆلدۆختەری سەر بە پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان، دەست بەسەر 345 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری تریاکدا گیرا، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاکە دەڵێت، ''لە پارێزگاکانی باشووری ئێرانەوە هێنراوە.''
رۆژێک دوای لافاوەکەی دهۆک و زاخۆ، گەنجێکی قەزای سێمێلی دهۆک بێسەروشوێن بوو. پارێزگاری دهۆک دەڵێت، هەموو هەوڵێک بۆ دۆزینەوەی دەدەن و لە گەڕان بەدوایدا بەردەوام دەبن.
لە شاری هەرسینی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، کەسێک دایکی خۆی دەکوژێت. جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاکە دەڵێت، بکوژ دوای کەمتر لە دوو کاژێر دەستگیرکراوە.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کولتوور و گەشتیاریی کرماشان دەڵێت، لە 13 رۆژدا زیاتر لە یەک ملیۆن و 200 هەزار گەشتیار چوونەتە ناوچە گەشتیارییەکانی ئەو پارێزگایەی رۆژهەڵاتی کوردستان.
لە رۆژانی نەورۆزدا لە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان دەست بەسەر 11 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیراوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاکە دەڵێت، پەیوەست بە دۆسیەکە سێ قاچاخچیش دەستگیرکراون.
بەڕێوەبەری ئۆفیسی دهۆکی کۆمیسیۆن دەڵێت، تاوەکو ئێستا پێنج حیزب و دوو هاوپەیمانی لیستی بەربژێرانیان پێشکێشکردووە، گوتیشی، رۆژی هەینی لە ئۆفیسن و چاوەڕێی سەردانیکردنی لایەنە سیاسیەکان دەکەن.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، لە رۆژانی نەورۆزدا لانیکەم 10 کەس لە سنووری پارێزگاکە بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و 168ـی دیکەش بریندار بوون.
لەسەر رێگەی هەولێر کەرکووک، لە نزیک رێگەی قەزای قوشتەپە ئاگر لە شەش کۆگا کەلوپەلی نێو ماڵ و سێ کارگەی کیلینکس کەوتووەتەوە. پەیامنێری رووداو دەڵێت، ئاگرەکە زۆرە و تاوەکو ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە.
بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، سوودانی دڵنیایی داوە، ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تاوەکو تەواوبوونی پڕۆسەی بەبانکیکردن بەردەوام دەبێت. گوتیشی، "چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەفتەیە بەغدا مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان بنێرێت."
بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، لە 10 رۆژدا لانیکەم 11 کەس لە سنووری پارێزگاکە بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە؛ 'هۆکاری زۆربەی رووداوەکان، تیژڕۆیی و خەواڵووبوونی شۆفێرانە.'
ئەندامێکی لیژنەی باڵای قایمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، لە کۆگایەک دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر کەلوپەلی خۆراکیی ماوەبەسەرچوودا گرتووە، کە خاوەنەکەی هەوڵی گۆڕینی کاتی بەسەرچوونی کەلوپەلەکانی داوە
ژمارەیەک لە فەرمانبەران، خوێندکاران و مامۆستایانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین و قەزای کۆیە بایکۆتیان راگەیاندووە و دەڵێن، "تاوەکو مووچە و دەرماڵە نەدرێت، بایکۆت ناشکێنین."
کۆڵبەڕێکی خەڵکی گوندی کاکاڕەشی جوانڕۆی سەر بە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بەرزاییەکانی نەوسوود، بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران کوژرا. کۆڵبەرەکە خێزاندارە و باوکی منداڵێکە.
پارێزگاری دهۆک دەڵیت، ئەو خانووانەی بە زێدەڕۆیی لەسەر رێڕەوی ئاو دروستکراون، هۆکاری سەرەکیی لافاوەکەی دهۆک و زاخۆ بوون و دەڕووخێندرێن. ئاماژە بەوەش دەکات، سەرجەم زیانلێکەوتووان قەرەبوو دەکرێنەوە
بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری کویەشتی پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، دەستیان بەسەر سێ کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گرتووە کە لە جۆری کریستاڵ و هیرۆیینە و سێ کەسیش دەستگیرکراون.
سێ رۆژە گەنجێکی ناحیەی خانکێی قەزای سێمێل لە پارێزگای دهۆک بێسەروشوێنە و کەسوکارەکەی بەدوایدا دەگەڕێن. باوکی گەنجەکە دەڵێت، ''گومان دەکەین کەوتبێتە نێو بەنداوی موسڵ".
بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی ئێران دەڵێت، هەفتەی رابردوو 321 کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە نۆ هەزار کەسیش بریندار بوون.
بەڕێوبەری ئاوی ژێرزەویی سلێمانی دەڵێت، ئاستی ئاوی ژێرزەویی پارێزگاکە نزیکەی پێنج مەتر بەرزبووەتەوە. گوتیشی، ساڵانە لە وەرزی گەرمادا نزیکەی 15 مەتر ئاوی ژێرزەوی دادەبەزێت.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی کرماشان - نەوسوودی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
سیاسەتڤانی کورد لەیلا زانا لە ئامەد دەڵێت، کورد ئاهەنگی نەورۆزی بە نێودەوڵەتی کردووە، باسیشی لە رۆڵی سەرکردایەتیی رێبەرانی کورد کرد و گوتی، "ئێمە بە تێکۆشانی مەلا مستەفا بارزانی هەستمان بە کوردایەتی کرد".
هاوبەربژێری دەمپارتی بۆ گەورەشارەوانیی ئامەد دەڵێت، لە رێگەی قەیوومەوە هەشت ساڵە دەستیان بەسەر شارەوانییەکەماندا گرتووە، گوتیشی، ''کەس ناتوانێت دەنگی کورد ببڕێت، دەبێ بە تووندی دەنگهەڵبڕین و بە جۆش و خرۆشەوە بەشداریی هەڵبژاردن بکەین.''
بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە سیاسەتڤانانی کورد، پەرلەمانتاران و بەرپرسانی حیزبی و حکومی لە ئامەدی باکووری کوردستان، ئاهەنگی نەورۆز سازدەکرێت. پەیامنێری رووداو دەڵێت، بڕیارە لەیلا زانا، سیاسەتڤانی کورد لە ئاهەنگەکەدا گوتارێک پێشکێش بکات.
لە هەر چوار پارچەی کوردستان بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی کوردی، ئاهەنگ و چالاکیی جۆراوجۆر بەڕێوەچوو، سبەینێش گەورەترین کەرنەڤاڵی نەورۆز لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان بەڕێوەدەچێت.
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە دەڵێت، نزیکەی 200 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە هەڵەبجە هەن کە بە نیوەچڵی ماونەتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، "هاونیشتمانییانی هەڵەبجە بەهۆی بێکارییەوە کۆچ دەکەن."
پارێزگاری هەڵەبجە دەڵیت، ئەگەر حکومەتی عێراق کیمیابارانی هەڵەبجەی بە خەمی خۆی زانیبایە، دەیکردە پارێزگا. گوتیشی، یەک ملیارەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشکێشی پارێزگاکەی کردبوو، خراوەتە سەر هەژماری بانکیی هەڵەبجە
جێگری وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی ئێران لە ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا لەو شارەی هەرێمی کوردستانە و دەڵێت، "هاتووین بۆئەوەی هاوسۆزی بگەیێنین، هاوڕا بین و بیرهێنەرەوەی یەکگرتوویی گەلانی ئێران و عێراق و خەڵکی هەرێم[ی کوردستان] بین."
رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی تیکاب - بیجاری سەر بە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، سێ بریندار و دوو گیانلەدەستدانی لێکەوتەوە
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەڵێت، دەبێ حکومەتی عێراق داوای لێبووردن لە کەسوکاری قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە بکات و ئاماژە بەوەش دەکات، "تەنیا چەکی هەرێمی کوردستان، یەکڕیزیی سەرجەم هێزە سیاسییەکانییەتی".
بەرپرسی نووسینگەی دهۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، نۆ لایەنی سیاسی بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە سنووری پارێزگاکە ناویان تۆمار کردووە. دەشڵێت، تائێستا 130 هەزار کارتی بایۆمەتری دابەش کراون
شاندێکی وەزارەتی ژینگەی عێراق بە سەرپەرشتیی بریکاری وەزارەتەکە گەیشتنە پارێزگای هەڵەبجە، پارێزگاری هەڵەبجە دەڵێت، بۆ بەشداریی لە ماتەمینی کیمیابارانی هەڵەبجە هاتوون. بریکاری وەزارەتەکەش دەڵێت، پشکنین بۆ ئاو و ژینگەی هەڵەبجە دەکەن.
پارێزگاری هەڵەبجە دەڵێت، ''سەرۆکوەزیرانی عێراق بە بۆنەی ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە، یەک ملیار دینار پێشکێشی پارێزگاکە دەکات''؛ پەرلەمانتارێکیش دەڵێت، چەندین دیاریی دیکەش لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە بۆ هەڵەبجە دیاریکراون.
لە بنەسڵاوەی هەولێر ئاگر لە ماڵێک و ژمارەیەک دووکان کەوتەوە، تاوەکو ئێستا هۆکاری ئاگرەکە دیار نییە، خاوەن ماڵەکە دەڵێت، هیچ کەلوپەلێکی دەرنەچووە و هەمووی سووتاوە.
رووداوەکانی هاتووچۆ لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە 11 مانگی رابردوودا گیانلەدەستدانی 533 کەسیان لێکەوتووەتەوە. بەڕێوەبەری دادپزیشکیی پارێزگاکە دەڵێت، بەراورد بە ساڵی رابردوو، گیانلەدەستدان بە رووداوی هاتووچۆ زیادی کردووە.
لە ماوەی شەو و رۆژی رابردوودا، چەندین کۆڵبەر لە رۆژهەڵاتی کوردستان بریندار بوون و گیانیان لەدەستداوە و کەلوپەلی نزیکەی 200 کۆڵبەریش لە سنووری نەوسوود لەلایەن هێزی پاسەوانی سنووری ئێرانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
پاش دوو رۆژ لە بێسەروشێنبوونی، تەرمی کۆڵبەرێک لە ناوچە شاخاوییەکانی پیرانشاری سەر بە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دۆزرایەوە، کە ئاسەواری گولـلە بە جەستەیەوە دیارە.
وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان سەردانی بازاڕێکی هەولێری کرد و رایگەیاند، ''لیژنەکانی چاودێریمان کراونەتە چەند بەشێک و سەردانی سەرجەم دووکان و بازاڕەکان دەکەن، تەنانەت پارشێوانیش بەدواداچوون بۆ نرخ و کوالێتیی کاڵاکان دەکەن''.
پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای لوڕستان باران و بەفر ببارێت. بەڕێوەبەری کەشناسیی پارێزگاکە هۆشداری دەداتە هاونیشتمانیان و دەڵێت، "لە ناوچەی شاخاوی و نزیک رووبارەکان دوور بکەونەوە."
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لە دوو رۆژی داهاتوودا وردبینی لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تەواو دەبێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات کە ''لیستی مووچەخۆران درەنگ نێردرایە بەغدا''.
بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، لە رووداوەکانی پەیوەندیدار بە ئامادەکارییەکان بۆ چوارشەممە سووری، چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و 24 کەسیش بریندار بوون
بەرپرسی هۆبەی لایەنە سیاسییەکانی لقی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، تاوەکو ئێستا ناوی هیچ هاوپەیمانێتییەک بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمار نەکراوە. ئاماژە بەوەش دەکات، 29 بەربژێری سەربەخۆ ناویان تۆمار کردووە
بەگوتەی پارێزگاری هەڵەبجە، هەردوو لا یاداشتێکیان بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش واژۆکردووە، بۆ ئەوەی بە سەرپەرشتیی قایمقامی کرماشان و هەڵەبجە و بە ئەندامیێتیی بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنان، کشتوکاڵ، شارەوانی و گەشتوگوزاری هەردوولا، هەوڵبدرێت لە شەش مانگی داهاتوودا کاری دەروازەی سنووریی سازان، وەبەرهێنان و پەیوەندیی کشتوکاڵیی نێوانیان بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بخرێتە خزمەت خەڵکی هەردوو پارێزگا.
ئایدن مەعرووف دەڵێت، بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی بۆ لادانی کورسیی کۆتا، "مەبەستی سیاسیی" لەپشت بوو. دەشڵێت، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پاڵپشتیی پێکهێنانی یەک لیستی هاوبەش بۆ لایەنە تورکمانەکان دەکەن
عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، جێگری سەرۆکی حیزبەکە کە ''دەرکراوە''، مافی بەشداریکردنی لە کۆنگرەدا نابێت
لە دەروازەی سنووریی پەروێزخانی ناحیەی قەسری شیرینی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەست بەسەر بڕێکی زۆر سووتەمەنیدا گیرا، فەرماندەی پۆلیسی پارێزگاکە دەڵێت، بەهای سووتەمەنییە قاچاخەکە دەگاتە نزیکەی 20 هەزار دۆلار.
بەرپرسی راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کانوونی دووەمی ئەم ساڵ، دەست بەسەر ملیۆنێک و 400 هەزار حەبی کاپتاگۆندا گیراوە. دەشڵێت، لە دوو مانگی رابردوودا، نزیکەی 200 کەس لەسەر مادەی هۆشبەر دەستگیر کراون.
بەپێی راپۆرتی ریکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا، لە ساڵی 2023 لانیکەم 32 کۆڵبەر گیانیان لەدەستداوە، 307 کۆڵبەر بریندار بوون و دوو کۆڵبەری دیکەش بێسەرشوێن بوون.
سیاوەش حەیاتی، سکرتێری بەرەی یەکگرتووی کورد، پێشتر لەلایەن دادگەی شاری ئیسلامئاوا لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان سزای یەک ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو، دوای تەواوکردنی ماوەی سزاکەی لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان، دوێنێ ئازادکرا.
ئەمڕۆ شاندێکی لقی سێی پارتی سەردانی مەڵبەندی دووی رێکخستنی یەکێتی لە کەرکووک کرد و پرسی کاراکردنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکە، یەکخستنی نێوماڵی کورد و رەوشی پێکەوەژیان لە کەرکووک تاوتوێکران.
فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، لە 11 مانگی رابردوودا لە سنووری پارێزگاکە، دەست بەسەر چوار تۆن و 700 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیراوە. گوتیشی، هەر لەو ماوەیەدا، زیاتر لە 290 قاچاخچیش دەستگیرکراون.
ئایدن مەعرووف: بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی "بڕیارێکی سیاسی، نادادپەروەرانە و هەڵە" بوو و، کاریگەری دەخاتە سەر رەوشی پێکەوەژیانی پێکهاتەکان
فەلاح مستەفا: ئێستا تورکیا بۆ ئەم بابەتە ئامادەیە، بەڵام پرسەکە زیاتر لەگەڵ بەغدا ماوەتەوە. هەر کاتێک هەولێر و بەغدا گەیشتنە رێککەوتنی کۆتایی، هەناردەکردنەوەی نەوتیش دەستپێدەکاتەوە.
لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەریی ئێراندا زیاتر لە 82٪ـی هاووڵاتییانی پارێزگای خوراسانی باشوور دەنگیان بە سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە داوە کە یەکێک بوو لە بەربژێرەکان.
وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق سەنتەرێکی پزیشکی بۆ شێرپەنجە لە دهۆک کردەوە و لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش گوتی، ''تاوەکو هەردوو حکومەت دەگەنە رێککەوتن، مووچە مانگانە دەنێردرێت".
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کەلار بە درۆن هێرشکرایە سەر ''خانوویێک'' و کەسێک کوژرا، قایمقامی قەزاکە دەڵێت، ''کوژراوەکە لە سەربان لێیدراوە و بە تەواوی مووشەکێکی درۆنەکەی بەرکەوتووە''.
چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو شاندێکی بانکی رافیدەین بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کردنەوەی لقی بانکەکە لە هەرێمی کوردستان سەردانی هەولێر بکەن، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو دەڵێت، ''باس لەوە دەکرێت ئێستا پڕۆسەی کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەران زۆر خێرا بووە.''
بەرپرسی کۆمیتەی هەڵبژاردنی پارێزگای کرماشان دەڵێت، نزیکەی 100 بەربژێری ئەو پارێزگایە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران کشاونەتەوە. دەشڵێت، 32 هەزار کەس لە پارێزگاکە، ئەرکی بەڕێوەبردنی پڕۆسەی هەڵبژاردنیان لە ئەستۆیە.
موحسین دزەیی، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە هەڤپەیڤینێکدا باس لە کەسایەتیی مەلا مستەفای بارزانی و شۆڕشەکانی دەکات و دەڵێت، لەگەڵ ئەوەی هەوڵی ئاشتەوایی دەدا و لەگەڵ شەڕ نەبوو، بەڵام ئامانجی دووری تێکۆشان بوو بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان.
بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبان و گواستنەوەی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە 11 مانگی رابردوودا چوار ملیۆن و 478 هەزار کەس لە رێگە دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاکەدا گەشتیان کردووە.
گوتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەڵێت، ئەوان لەگەڵ لادانی کورسی کۆتای پێکهاتەکان نەبوون. گوتیشی، بە گوێرەی پەیڕەوی نێوخۆ حیزبەکان کریستییانەکان "ناتوانن" لە سەر لیستی ئەوان بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن.
هاونیشتمانییەک لە ناوەندی پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان کوژرا. فەرماندەی پۆلیسی شارەکە دەڵێت، لەلایەن تیمەکانی پۆلیسەوە دەستبەجێ بکوژ دەستگیرکراوە و دانی بە تاوانەکەی ناوە.
گوتەبێژی یەکێتی ئەوەشی خستەڕوو؛ ''من، پێموایە بۆ هەرێمی کوردستان سوودی پابەندبوون بەو بڕیارە زۆر زیاترە لە هەوڵدان [بۆ گۆڕینی بڕیاری دادگەی فیدراڵی]، کە بێسوودە.''
''کردنە ئامانجی خەڵکی سڤیل لە هەرێمی کوردستان، نیشانەی لاوازیی دەستدرێژیکارانە.''
رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی ئیلام - مێهرانی سەر بە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان، لانیکەم هەشت بریندار و دوو گیانلەدەستدانی لێکەوتەوە.
پەرلەمانتارێکی پێشووی تورکمان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، ئەگەر یەکێتی لەگەڵ مافی پێکهاتەکانە، با دووبارە 5٪ـی کورسییەکان بدرێتەوە تورکمانەکان. چونکە ئەوان نوێنەری راستەقینەن.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەڵێت، بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و لادانی کورسیی کۆتاکان یەکلاکەرەوەیە و تانەی لێ نادرێت، گوتیشی: ''بەهۆی چەندین جار دواخرانی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، مەترسیی جددی لەسەر رەوایی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان هەیە''.
رۆژی 21ی شوبات، رۆژی زمانی دایکە لە جیهاندا، تۆڕی میدیایی رووداو رەوشی زمانی کوردی و زمانی دایکی لە کوردستان لە دیبەیتێکدا خستە بەرباس، شارەزایەکی زمانی کوردی دەڵێت: ''لە دوای راپەڕینەوە بەگشتی زمانی کوردی لە باشووری کوردستان پاشەکشەی کردووە.''
فەرەنگیس قادری: پێشتر لە ئەرشیڤەکاندا تەنیا لە روانگەی بەریتانیاوە باسی رووداوەکانی ئەو کاتی کوردستان کراوە، بەڵام ئێمە گوتوومانە دەبێ دەنگی کوردیش لە ئەرشیڤەکەدا پارێزراو بێت.
رووداوێکی هاتووچۆ لە رێگەی شەباب - ئیلامی پارێزگای ئیلامی روژهەڵاتی کوردستان حەوت برینداری لێکەوتەوە. سەرپەرشتیاری کۆمەڵەی مانگی سووری پارێزگاکە دەڵێت، تەندروستیی یەکێک لە بریندارەکان ناجێگیرە.
ئێستا گەیشت
لە زانکۆی سۆران یەکەمین کۆڕبەندی پێشخستنی هێزی کار لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، سەرۆکی زانکۆکە دەڵێت، ''هەوڵدەدەین لە داهاتوودا سیستمی خوێندنی زانکۆکە بگۆڕین، بۆ ئەوەی زیاتر تێکەڵی بازاڕی کار بکرێت و ببێتە زانکۆیەکی زانستی-کرداری.''
شەپۆلێکی بارانبارین پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە. بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتیی رێگەوبان و گواستنەوەی شاری گیلانی رۆژئاوای پارێزگاکە دەڵێت، پردێکی نێوان ئەو شارە و ناحیەی سومار رووخاوە.
بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە، کەسێک لە شاری فاریابی سەر بە پارێزگای کرمانی ئێران تەقە لە ئەندامانی خێزانەکەی دەکات و 12 کەس دەکوژێت. پۆلیسی فاریاب دەڵیت، ''لە کاتی دەستگیرکردنیدا، تەقەکەرەکەش کوژراوە''.
بەشێک لە دیواری یەکێک لە خانووەکانی قەڵای هەولێر رووخا و بەشێکی بۆسەر شەقامی دەوری قەڵاکە هاتە خوارەوە. پەیامنێری رووداو دەڵێت، زیان بەر ئۆتۆمبێلێک کەوتووە.
لە رێگەی پیرانشار- شنۆی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، شۆفێرێک کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستدا. سەرۆکی رێکخراوی مانگی سووری پارێزگاکە دەڵێت، سێ کەس بریندار بوون.
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردە، وەزیر و ئەندامانی کۆنگرێس هەبووە و کۆبوونەوەکانی بەردەوام دەبن؛ ئاماژە بەوەش دەکات، کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بۆ گەیاندنی پەیامی هەرێمی کوردستان بە جیهان زۆر گرنگە.
لەگەڵ راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆبووەوە
وەزیری دەرەوەی ئیران بە سەردانێک لە لوبنانە و دەڵێت، وڵاتەکەی لە پاڵپشتیکردنی "موقاوەمە" بەردەوام دەبێت، ئاماژە بەوەش دەکات، ''دەبێ ئەمریکا پاڵپشتییەکانی بۆ ئیسرائیل بوەستێنێت''.
شاندێکی باڵای رێکخراوی خێرخوازیی زاید بە مەبەستی هاوکاریکردنی ئاوارەکان، سەردانی کەمپی حەسەن شامی کرد لە هەولێر، پەیامنێری رووداو دەڵێت، رێکخراوەکە پاکێجێکی هاوکاری دەداتە هەر خێزانێکی ئاوارە.
وەزیری بەرگریی تورکیا لە درێژەی سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، سەردانی بەرەی تورکمانیی عێراقی کرد، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: ''سەردانی شاندەکە بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان زۆر گرنگە''.
وەزیری دەرەوەی ئێران سەرکۆنەی هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر چەند ئامانجێک لە یەمەن، عێراق و سووریا دەکات و دەڵێت، ''با تووڕەبوونی ناوچەکە تاقی نەکەنەوە."
لە بازگەیەکی شاری دێولانی سەر بە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، دەست بەسەر 57 مۆبایلی ئایفۆندا گیرا.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە خوڕەمئاوای پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون. بەڕێوەبەری مانگی سووری پارێزگای ورمێش دەڵێت، بەفربارین و تەمومژ هۆکاری سەرەکیی دروستبوونی رووداوەکانن.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر چەند ئامانجێکی عێراق و سووریا دەکات و دەڵێت، ''ئەمە هەڵەیەکی ستراتیژیی گەورەیە کە جگە لە زیادبوونی گرژییەکان و ناسەقامگیریی زیاتری ناوچەکە، هیچ ئەنجامێکی نابێت".
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی تەسنیمی سەر بە سوپای پاسداران، لە ئەنجامی هێرشەکەی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشقی سووریا، راوێژکارێکی سوپای پاسداران کوژرا، روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، لە هێرشەکەدا سێ کەس کوژراون.
چوار بەڕێوەبەرایەتی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین کرانەوە. وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ''کار بۆ دانانی کۆمەڵگەیەکیش دەکرێت بۆ کارگەکانی بەروبوومی کشتوکاڵی کە دەبێتە هۆی رەخساندنی هەلی کار لە ئیدارەکە."
ئەو سیاسەتڤانە کوردە گوتی ''ئامانجی تورکیا و هێزە چەکدارەکانی دەسەڵاتدار لە گوشارخستنەسەر هاونیشتمانیانی کورد لە عەفرین، گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکەیە، بۆیە چەکی هەرە کاریگەر لە بەرامبەر سیاسەتی تورکیا، گەڕانەوەی ئاوارەکانە بۆ زێدی خۆیان.''
لاهوور شێخ جەنگی دەڵێت، لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندا بەشداری دەکات. لەبارەی دۆخی دارایی ئێستای هەرێمی کوردستانیشەوە، داوای لە سەرۆککۆمار، وەزیر و پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا کرد، هەڵوێست وەربگرن.
جێگری فەرماندەی پۆلیسی ئێران دەڵێت، ئێستا پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان "گرنگترین و ئارامترین" پارێزگای ئێرانە. ئاماژە بەوەش دەکات، بۆ رێگریکردنی زیاتر لە قاچاخچێتی لە سنووری پارێزگاکە، لەگەڵ عێراق و تورکیا دانوستاندن کراوە
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، هیچ رۆڵێکیان لە هێرشەکەی سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە ئوردن نەبووە و ئاماژە بەوە دەکات، ''ئۆپەراسیۆنەکانی موقاوەمەی ئیسلامی بەرگریکردنە لە خۆیان و پاڵپشتیکردنە لە فەلەستین کە بە فەرمانی ئێمە ناکرێن."
سەرەڕای ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت بەشێکی دیکە لە قوتابخانەکان بکرێنەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە بەشێک لە مامۆستایانی ناڕازی لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان خۆپێشاندانیان کرد
سەرۆکی حکومەت دەڵێت، هەرێمی کوردستان "هیچ کات" مایەی هەڕەشە و مەترسی نەبووە بۆسەر هیچ لایەنێک و "وەکو قەوارەیەکی دەستووری و یاسایی لە عێراقدا، هەموو کات فاکتەری ئاسایش و ئارامیی عێراق و ناوچەکە بووە." ئاماژەی بەوەش کرد، لە هەوڵی زیادکردنی ژمارەی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتن لە دەرەوە
پەرلەمانتارێکی عێراق دەڵێت، کورد و سوننە لەگەڵ مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمان و ئەمریکان لە عێراق؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ''سوودانی بە کردەوە توانای وەستاندنی هێرشە درۆنییەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان و عێراقی نییە".
بریکاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی و کارەبای نیشتمانی ئاسایی بووەتەوە. گوتیشی، ''گازی بەرهەمهێنراو لە هەرێمی کوردستان، نزیکەی 50٪ـی گازی هەموو عێراقە.''
ئەندازیارێک لە کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان دەڵێت، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دۆخی کارەبای نیشتمانی بە تەواوی ئاسایی دەبێتەوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ''ئێستا سێ هەزار و 400 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنرێت و هاونیشتمانیان نزیکەی 12 کاژێر کارەبایان هەیە".
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی تیکاب - سایین قەڵا لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا و دوو هاونیشتمانیی دیکە بریندار بوون.
وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی هێرشی حووسییەکانی یەمەن بۆ سەر کەشتییەکان لە دەریای سوور دەڵێت، ''ئێمە هیچ چەکێکمان پێ نەداون''. دەشڵێت، ئەگەر ئەمریکا پاڵپشتیی ئیسرائیل نەکات، ئەوە ئیسرائیل ناتوانێت درێژە بە شەڕ لە دژی غەززە بدات.
هاونیشتمانییەکی خەڵکی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی ژەهراویبوون بە گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن بەر لە گەیشتنی تیمەکانی فریاکەوتن گیانی لەدەستدا.
فەرماندەی پۆلیسی زاهیدانی سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستانی ئێران دەڵیت، لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە تەقە لە بنکەیەکی پۆلیسی شارەکە کرا، گوتیشی، تەقەکەرەکان هەڵاتوون.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، لە 24 کاژێری رابردوودا لە شاری چاڵدێرانی پارێزگاکە نزمترین پلەی گەرما تۆمار کراوە، کە 18 پلەی سیلیزی ژێر سفر بووە.
بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی فڕۆکەخانەکان لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، گەشتە ئاسمانییەکانی ئەمڕۆی نێوان سەقز بۆ تاران و پێچەوانەکەی دواخراون، هۆکارەکەش بۆ ناجێگیریی کەشوهەوا دەگەڕێنێتەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبانی پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، لە 10 مانگی رابردوودا نزیکەی حەوت ملیۆن کەس لە دەروازەی سنووریی مێرانەوە تێپەڕیون، واتە رۆژانە نزیکەی 15 هەزار کەس.
سەرۆککۆماری ئێران لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەردۆغان، گوتی ''لەگەڵ تورکیا پەرە بە پەیوەندییەکانی ئابووری، بازرگانی، رێگەوبان و وزەی نەوت و گاز دەدەین''، گوتیشی، داعش دەستکردی ئەمریکایە و ''رژێمی زایۆنی'' پاڵپشتی دەکات.
دوای نەوەستانی ئۆتۆمبێلێک، هێزەکانی ئیتڵاعاتی شاری بروجێردی پارێزگای لوڕستان تەقەی لێ دەکەن و بەهۆیەوە یەکێک لە سەرنشینەکانی کوژراوە و یەکێکی دیکەش بریندارە. رێکخراوێکی مافی مرۆڤ دەڵێت، هەردووکیان خوێندکار بوون
لیژنەکەی پەرلەمانی عێراق کە بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سوپای پاسداران بۆسەر هەولێر پێکهێندراوە، گەیشتە ماڵی پێشڕەو دزەیی. پەیامنێری رووداو دەڵێت، بڕیارە راپۆرتێک لەسەر رووداوەکە بخەنە بەردەم سەرۆکایەتیی پەرلەمان
پێشبینی دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا لە زۆربەی ناوچەکانی ورمێ، سنە، کرماشان، ئیلام و لوڕستان لە رۆژهەڵاتی کوردستان باران و بەفر ببارێت
دوای کوژرانی دوو راوێژکارە سەربازییەکەی سوپای پاسدارانی ئێران لە دیمەشق، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، به هێزەوه لە بەرەنگاربوونەوەی "تیرۆر" و دابینکردنی ئاسایشی ناوچەکە بەردەوام دەبن
بەمەبەستی سەرکۆنەکردنی هێرشکردنە سەر هەولێر لەلایەن ئێرانەوە، رەوەندی کوردی لە بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا دەستیان بە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین کرد.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر دەڵێت، بایکۆتکردنی هاوردە و بەکارهێنانی کاڵای ئێرانی بڕیارێکی جێبەجێکاری نییە، ''بەڵام داوا لە سەرجەم بازرگانان دەکەین، لەوبارەوە هەڵوێستێکی نیشتمانییان هەبێت.''
وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران زانیاریی نوێ لەسەر تەقینەوەکانی شاری کرمان بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، دوو ئەمیری داعش کە پەیوەندییان بە تەقینەوە خۆکوژییەکەوە هەبووە دەستگیرکران و چەندین ''تیرۆریست''ـی دیکەش کوژراون یان دەستگیرکراون.
بکوژی چوار هاووڵاتیی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکرا. بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاکە دەڵێت، تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەی ناوە و لەکاتی دەستگیرکردنی دەست بەسەر دەمانچەیەکدا گیرا.
پێکدادانی شەمەندەفەر و ئۆتۆمبێلێک لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان گیانلەدەستدانی دوو کەسی لێکەوتەوە، بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای زانکۆی پزیشکیی کرماشانیش دەڵێت، هەردوو قوربانییەکە لە ئۆتۆمبێلەکەدا بوون.
پارێزگاری دهۆک گوتی: ''دەڵێن لە ماڵی پێشڕەو دزەییدا کارگوزاری ئیسرائیلی کراونەتە ئامانج، پرسیارەکە ئەوەیە ئایا ژینای بچووک [منداڵە چەند مانگانەکەی پێشڕەو دزەیی] کارگوزاری ئیسرائیل بوو کە ئێوە لە هێرشەکەدا شەهیدتان کرد؟ پێشتر ژینایەکتان [ژینا ئەمینی] شەهید کردبوو، ئێستاش ژینای دووەم؟ بەڵام بیگومان بە هەزاران ژینا سەریان هەڵدەدەنەوە.''
فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران، کە پێشتر جێگری فەرماندەی سوپای سەراوانی سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان بوو، بە دەستڕێژی گوللە کوژرا، تاوەکو ئیستا هیچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسیاریێتیی کوشتنەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
بەندکراوێک کە لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای بڕینەوەی پەنجەکانی دەستی بۆ دەرکرابوو، لە زیندانی ورمێ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، ئەمریکا، ئیسرائیل و ژمارەیەک لە وڵاتانی رۆژئاوایی بەرامبەر حەماس شکستیان هێناوە. بە گوتەی ئەو وەزیرە. سەرەڕای کوشتنی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی فەلەستینی، ئیسرائیل بە "هیچ کام لە ئامانجەکانی نەگەیشتووە."
شەش هاونیشتیمانیی خەڵکی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە "تاوانی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر" لە زیندانی ناوەندیی شاری کەرەج لەسێدارەدران.
بەهۆی بەفربارین، دەروازەی سنووریی کێلێ لە سنووری قەزای پشدەری لە ئیدارەی راپەڕین داخرا. بەڕێوەبەری گومرگی ئیدارەی راپەڕین دەڵێت، گرفت لە دیوی رۆژهەڵاتی کوردستانە و رێگەکە پاکنەکراوەتەوە.
شەپۆلێکی بارانبارین رووی لە هەرێمی کوردستان کرد کە بەرزبوونەوەی ئاستی رووبارەکانی لێکەوتەوە. پردێک لە قەزای پشدەر رووخا و پەیامنێری رووداو لە سۆرانیش دەڵێت، ''زیاتر لە 10 ماڵ پڕ بوون لە ئاو."
تەرمی گەنجێک لە شوقەیەکدا لە شاری دهۆک دۆزرایەوە، کە شوێنەواری گولـلە بە جەستەیەوە دیارە. پەیامنێری رووداو دەڵێت، گەنجەکە خەڵکی باکووری کوردستانە و پێدەچێت کوژرابێت
وەزیری دادی عێراق دەڵێت، محەممەد شیاع سوودانی چەندین جار رێنمایی داوەتە سوپای عێراق کە لە گەڕەکی نەورۆزی کەرکووک بکشێتەوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، سبەی نوێنەرانی گەڕەکەکە ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەبینن.
پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ دەیان رووفاتی هاونیشتمانیی ئەنفالکراو لە بەغدا کۆتاییهات و بڕیارە بگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.
بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری مینی هەولێر دەڵێت، پار دوو کەس بەهۆی تەقینەوەی مین گیانیان لەدەستداوە و چواری دیکەش بریندار بوون. گوتیشی، هەر لەم ساڵەدا زیاتر لە 470 هەزار مەتر دووجا زەویی لە سنوورەکە لە مین پاککراونەتەوە.
سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بۆ رێگریکردن لە پێشێلکارییەکانی سوپا لە کەرکووک سەردانی بەغدا دەکەن. لەبارەی گەڕەکی نەورۆزیش گوتی، ''هیچ گەڕەکێکی کوردی لە شارەکە چۆڵ ناکرێت.''
گوتەبێژی تەندروستیی کۆیە دەڵێت، ساڵی رابردوو لە سنووری قەزاکە 1709 منداڵ لەدایکبوون، کە 876یان لە رەگەزی نێر و 833یان لە رەگەزی مێن. گوتیشی، هەر لە سنوورەکە 184 کەسیش گیانیان لەدەستداوە
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەڵێت، بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک، پێشوەختە لەگەڵ پارتی و لایەنە کوردستانییەکان کۆدەبنەوە. گوتیشی، لە ئەگەری دانوستاندن لەگەڵ هەر پێکهاتەیەک، پۆستی پارێزگار مافی کوردە
بەربژێرێکی دەرچووی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێت، بەدواداچوونی یاسایی بۆ پێشێلکارییەکانی سوپای عێراق لە گەڕەکی نەورۆز دەکەن، ئاشکراشی دەکات لە بەدواداچوونی سەرجەم ئەو موڵکانەی وەزارەتی بەرگری خاوەنیانە،''بە هیچ شێوەیەک'' باس لە گەڕەکی نەورۆز وەکو موڵکی وەزارتی بەرگری نەکراوە.
بەڕێوەبەری فریاکەوتنی شاری کرمان دەڵێت، ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی چوارشەممەی رابردووی شارەکە گەیشتە 91 کەس، گوتیشی، ئێستا 103 کەس لە بریندارانی رووداوەکە لە نەخۆشخانەکاندا خەوێندراون.
نووسەر و لێکۆلینڤانێکی ئێرانی دەڵێت، تەقینەوەکەی شاری کرمان لەلایەن داعشەوە کراوە. ئاماژە بەوەش دەکات، ''تاوەکو ئێستا بەرەی مقاوەمە هیچ بەرژەوەندییەکی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران و فەلەستین نەبووە.''
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوای نیوەشەوەوە ئەگەرى دروستبوونى تەمومژێکى مامناوەند لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان هەیە؛ دەشڵێت، سبەی پلەی گەرما بەروارد بە ئەمڕۆ یەک یان دوو پلەی سیلیزی دادەبەزێت.
سەرمایەدارێکی لوبنانی-فەرەنسی لە هەولێر گیانی لەدەستدا، گوتەبێژی کۆمپانیاکانی حەریر لە هەولێر رەتیدەکاتەوە تەرمەکەی لە هۆتێل مەسایا دۆزرابێتەوە و دەڵێت، ''تاریق گەیێندراوەتە نەخۆشخانە و لەوێ گیانی لەدەستداوە.''
لە گەڕەکی باداوەی هەولێر، بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە. خاوەن ماڵەکە دەڵێت، ''زۆپای کارەبایی ئاگری گرتووە و بەشێک لە کەلوپەلی ناوماڵەکەمان سووتاوە.''
لە دەروازەیەکی سنووریی ورمێ، دەست بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەردا گیرا. سەرپەرشتیاری چاودێریی گومرگەکانی پارێزگاکە دەڵێت، "بۆ رێگری لە هاوردە و هەناردەکردنی مادەی هۆشبەر، هەموو رێکارێک دەگرینەبەر."
شەش ئەندامی خێزانێک لە رانیە بەهۆی خواردنی قارچکەوە ژەهراوی بوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە. پزیشکێکی هەناو دەڵێت، "تەندروستییان جێگیرە و تەنیا یەک کەسیان لە نەخۆشخانە هێڵدراوەتەوە."
یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان ئاماری ساڵی 2023ـی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، 'تائێستا چوار هەزار و 470 مۆڵەتی دامەزراندن بە کارگەکان دراوە و زیاتر لە 65٪ـی بەرهەمەکانیش هەناردەی شارەکانی عێراق دەکرێن.
پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی لەگەڵ تورکیا، لە قسەکردنی بەردەوامدان، گوتیشی، لەو 50 ملیۆن لیتر نەوتەی عێراق دەینێرێت، 21 ملیۆن لیتری بەر سلێمانی دەکەوێت.
ئاستی ئاو و رووبەری دەریاچەی ورمێ بۆ کەمترین ئاست دابەزیوە. پارێزگاری ورمێ دەڵێت، ئەم ساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەی بارانبارین زیاتر لە 2٪ کەمیکردووە و ئاستی ئاوی دەریاچەکە 14 سانتیمەتر دابەزیوە.
بارانی بەخوڕ لە بەشێکی سنووری پارێزگای کەرکووک زیان بە چەند شوێنێک دەگەیێنێت. پەیامنێری رووداو دەڵێت، "قوتابخانەیەک بەهۆی لافاوەوە دەوامی تێدا ناکرێت و ئاو چووەتە نێو سەرجەم پۆلەکانیەوە."
سەرپەرشتیاری تۆڕی شەمس بۆ چاودێریی هەڵبژاردن دەڵێت، زیاتر لە 100 هەزار دەنگی پووچەڵ لە هەڵبژاردندا هەبووە، گوتیشی، ''ئەگەر لە کەرکووک کۆمەڵ، یەکگرتوو و نەوەی نوێ بە یەک لیست بەشداری هەڵبژاردن بووبان، کورد کورسییەکی دیکەشی دەبردەوە.''
تورکیا راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی، بۆ شەش مانگی دیکە درێژکردەوە، پەیامنێری رووداو دەڵێت، ''تەنیا راگرتنی گەشتەکان نییە، بەڵکو هیچ فڕۆکەیەک ناتوانێت لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە بە ئاسمانی تورکیادا تێپەڕیت.''
بەربژێرێکی دەرچووی یەکێتی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەڵێت: ''چاوەڕوان دەکرا بە یەک لیستی لەگەڵ پارتی، کورسییەکی دیکەش بەدەستبهێنین''، گوتیشی، لە هەندێک بنکەی دەنگدان ژمارەیەک دەنگی یەکێتی هەژمار نەکراون.
بەربژێرێکی دەرچووی پارتی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەڵێت، بە ژماردنی دەنگی تایبەت، زیاتر لە 20 هەزار دەنگ دەخرێتە سەر دەنگەکانی پارتی ''رەنگە لەسەر ئاستی نەینەوا بە شەش کورسی ببینە لیستی یەکەم.''
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی دەڵێت، دیاریکردنی پۆستی پارێزگاری کەرکووک بە مافی خۆیان دەزانن، ئاماژە بەوەش دەکات، ''یەکێتی لەگەڵ پارتی و لایەنەکانی دیکە کە براوەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکەن، دانوستاندن دەکات.''
ژمارەیەک عەرەب لەبەردەم باڵەخانەی پارێزگای کەرکووک "ئاهەنگی سەرکەوتن" لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا دەگێڕن، پەیامنێری رووداو دەڵێت، درووشمی ''بروح و بدم، نفدیک یا صدام'' دەڵێنەوە.
بەڕێوەبەری بنکەی 3ـی دەنگدان لە ناحیەی زوممار، کە پێشتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرابوو، ئازادکرا و گەڕایەوە بنکەکەی. بەڕێوەبەری ناحیەکە دەڵێت، بۆ نزیکەی دوو کاژێر راگیرا و گرفتەکە چارەسەرکرا.
وەزیری دادی عێراق دەڵێت، هەندێک کێشەی تەکنیکی لە پڕۆسەی دەنگداندا بینراوە و کە کاریگەرییان لەسەر ئەنجامەکان دەبێت، گوتیشی، ''لە کەرکووک دەبێ لەپێناو کۆتاییهێنان بە نادادپەروەری و جیاکاری بچینە سەر سندووقەکانی دەنگدان''.
نوێنەری هەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق دەڵێت، تائێستا پێشێلکاریی زۆر لە پرۆسەی هەڵبژاردندا تۆمارکراوە. گوتیشی، ''دوو چاودێری پارتی لە نەینەوا لە سەر سندووقەکانی دەنگدان دوورخراونەتەوە.''
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، دەنگدان کۆتایی بە ''نەهامەتییەکانی چەند ساڵە''ـی کەرکووک دەهێنێت، داوا لە هاونیشتمانییانیش دەکات، ''بۆ سەرکەوتنی کورد هەموو گلەیی و دڵگرانییەکان بەلاوە بنێن و تێکڕا لە هەڵبژاردندا بەشدار بن.''
سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئامانج لە دەنگدان، گەڕاندنەوەی کەرکووکە بۆسەر کوردستان؛ ئاماژە بەوەش دەکات کە ''دەبێت بەڕێوەبردنی کەرکووک بکەوێتەوە دەست خەڵکی راستەقینەی."
سەرۆکی پارتی تەقەدوومی عێراق دەڵێت، بەشداریکردنی هاووڵاتییان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان زۆر گرنگە، ئاماژەی بەوەشکرد، ''پێشبینی دەکەم رێژەی بەشداریکردن زۆر بەرز بێت و وەک پارتی تەقەدوومیش سەرکەوتنی باش بەدەستبهێنین."
میری کوردانی ئێزدی داوا لە ئێزدییەکان دەکات لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقدا بەشداربن و دەشڵێت، ''دەنگ بە بەربژێرانی ئێزدی و ئەو کەسانە بدەن کە مافی ئێزدییان دەپارێزن.''
لە رۆژی ئاڵای کوردستاندا لە خانەقین رێگە نادرێت ئاڵای کوردستان هەڵبکرێت. پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو دەڵێت، بەرپرسانی کارگێڕیی شارەکە بەبیانووی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، رێگە بە هیچ چالاکییەک نادەن.
سەرۆكی تۆڕی چاودێریی شەمس بۆ هەڵبژاردن دەڵێت، تا ئێستا چەندین نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەران تۆمارکراوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ''بەشێک لە ئاوارەکان ئەو زانیارییەیان نییە کە تەنیا بە کارتی بایۆمەتریی نوێ دەتوانن دەنگ بدەن."
بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، بەروارد بە رابردوو هێزە ئەمنییەکان بە شێوەیەکی رێکخراوتر لە دەنگدانی تایبەتدا بەشدارن؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بە وردی چاودێریی پڕۆسەکە دەکەن و تا ئێستا هیچ کێشەیەک تۆمارنەکراوە.
بەڕێوەبەری نووسینگەی دهۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، دەنگدان بێ گرفت بەڕێوەدەچێت، بەڵام بەشداریی ئاوارەکان کەمە.
لە زانکۆکانی نۆڵێج، قەڵەم، کتێب و نوخبە، 500 کورسیی بێبەرامبەر بۆ ئەو خوێندکارانە تەرخان دەکرێت، کە باری داراییان خراپە، سەرۆکی زانکۆی نۆڵێج دەڵێت، بەرنامەی بێستوون تۆکی رووداو پاڵنەری بڕیارەکەیان بووە.
سەرۆکی پارتی گەلی تورکمانی دەڵێت، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە کەرکووک، دیالە و نەینەوا دەنگ بە لیستی 197ـی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەن؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ''رۆڵی سەرۆک بارزانی لەبیرناکەین کە بەردەوام پاڵپشتیی نەتەوەی تورکمانی کردووە".
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ''سەرۆکوەزیران بەڵێنیداوە پێشنیازێکی باش بۆ دەرهێنانی مووچەی فەرمانبەران لە بودجەی راستەقینە ئامادە بکات." گوتیشی، "لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 400 جۆری باج و رسوومات وەردەگیرێن."
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەزارەتەکە هەموو رێکارەکانی تایبەت بە دەرماڵەی زانکۆ و پەیمانگەکانی تەواوکردووە و "پڕۆسەکە لە وەزارەتی دارایی لەسەر پارە و سیولە وەستاوە".
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بازرگانی زیادیکردووە و گوتیشی، ''بەرهەمە خۆماڵییەکانمان هەناردەی بازاڕەکانی کەنداو، وڵاتانی ئەوروپی و بەریتانیا دەکرێن''.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەڵێت، سبەی رێوڕەسمێک بۆ رێزگرتن لەو کەسانە رێکدەخرێت کە لە رووداوی ئاگرەکەدا گیانیان لەدەستداوە. باس لەوەش دەکات، دوو کەس بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر لە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دەستگیرکراون.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سۆران دەڵێت، لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەکەی شەوی رابردووی سۆران 21 کەس گەیێندرابوونە نەخۆشخانە و ناسنامەی 12 کەس لە مردووەکانیش ئاشکرا دەکات.
تەرمی گەنجێک لە گەڕەکی خانەقای هەولێر دۆزرایەوە، پەیامنێری رووداو دەڵێت، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان خەڵکی شارێکی عێراقە و "بە بەرد کوژراوە".
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ژنان لاواز نین و وەک پیاو توانای بەڕێوەبردنی هەر کارێکیان هەیە، گوتیشی: ''بۆ دروستکردنی هاوسەنگیی نێوان ژنان و پیاوان، دەبێ بگەڕێینەوە سەر نەریتی رەسەنی کوردەواری''.
بەرپرسێکی یەکگرتوو دەڵێت، لەم ماوەیەدا شاندێکی حەماس لە هەرێمی کوردستان بوون و باسیان لە ئۆپەراسیۆنەکەی حەوتی ئۆکتۆبەریان کردووە. بەرپرسێکی پارتیش دەڵێت، دەبێت لە هەرێمی کوردستان خوێندنەوەیەکی باش بۆ شەڕەکە بکرێت، چونکە ئەگەر فراوانتر بێت، کاریگەرییەکانی زیاتر دەردەکەون. گوتەبێژی یەکێتیش لەبارەی جەنگەکە گوتی، "ئێران هەوڵدەدات لە سەرجەم وڵاتانی دەوروبەری، ناکۆکی بنێتەوە، بۆ ئەوەی خۆی بە سەلامەتی دەربچێت."
گوتەبێژی یەکێتی، ناڕەزایی مامۆستایان لە رێگەی بایکۆتەوە بە "هەڵە" دەزانێت و دەڵێت، "نابێ مامۆستایان بە بایکۆت و مانگرتن سزای قوتابیان بدەن" دەشڵێت، لە نزیکترین کاتدا شاندی باڵای یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە.
گوتەبێژی یەکێتی دەڵێت، لەسەر ئەو سکاڵایەی لە دادگەی فیدراڵی دژی یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کراوە "رژدین''، گوتیشی، لە داهاتوویەکی نزیکدا شاندی باڵای یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە.
زیاتر لە 800 دەرچووی کۆلێژە پزیشکییەکان لە کەرکووک گردبوونەوە و داوای دامەزراندن دەکەن. دەرچوویەکی ناڕازی دەڵێت، سەرەڕای ئەوەی فەرمانی وەزاری بۆ دامەزراندنیان دەرچووە، بەڵام رێگریی لێ دەکرێت
وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان داوا لە دادگەی فیدراڵی دەکات ئەو سکاڵایەی دژی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە رەتبکرێتەوە. دەشڵێت، ''سکاڵاکە مەبەستی سیاسی لەپشتە و کاریگەریی نەرێنی لەسەر پێکەوەژیان دەبێت.''
سەرۆکی هاوپەیمانیی مەشخەڵی کەرکووک دەڵێت، هەندێک لایەنی عەرەب و تورکمان دەیانەوێت بە یاسایەک هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکە دوابخەن. گوتیشی، "زیاتر لە 80 هەزار دەنگدەری کوردی کەرکووک لە دەرەوەی شارەکەن."
مامۆستایانی ناڕازی و فەرمانبەران لە سلێمانی و گەرمیان لە خۆپێشاندان و گردبوونەوە بەردەوامن و داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان دەکەن
پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی کۆتاییهات. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پێشانگەکە دەڵێت، ''ئەم ساڵ نزیکەی 500 هەزار سەردانیکارمان هەبوو کە زۆربەیان گەنج بوون."
راوێژکارێکی باڵای سەرۆککۆماری عێراق دەڵێت، رێکنەکەوتنی سیاسی هۆکاری جێبەجێنەکردنی مادەی 140ـی دەستوورە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ''هەندێک هۆکاری دەرەکی و نێوخۆیی رێگری لە جێبەجێکردنی رێککەتننامەی شنگال دەکەن".
راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ژینگە دەڵێت، زیاتر لە نیوەی داری دارستانەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی کاریگەرییەکانی دیاردەی گۆڕانی کەشوهەواوە لەنێوچوون. ئاماژە بەوەش دەکات، ''نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەیە هاوکاریمان بکات''.
گوتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، گازی میسان بەروارد بە دوانۆکسیدی کاربۆن 28 جار زیاتر کاریگەری لەسەر ژینگە هەیە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی دیاردەی گۆڕانی کەشوهەوا و پیسبوونی ژینگە، پلانی هاوبەشیان لەگەڵ بەغدا هەیە.
راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری دەرەوە و گۆڕانی کەشوهەوا دەڵێت، هەوڵدەدەن لە کۆنفرانسی کۆپ 28 کۆبوونەوەی دووقۆڵییان لەگەڵ وڵاتان هەبێت، گوتیشی، ئامانجمان لە بەشداریکردن، گەیاندنی پەیامی هەرێمی کوردستانە بە رێکخراو و وڵاتان.
بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، جگە لە 700 ملیار دینارەکە، پارەی دیکەش بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ئامادەکراوە، گوتیشی، ئەو پارەیە بە قەرز دەبێت و حکومەتی عێراق بۆ مووچەی سێ مانگی مووچەخۆرانی دەینێرێت.
هەڵبژاردنی ژووری بازرگانیی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و لێپرسراوی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی سلێمانی دەڵێت، هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەی ژووری بازرگانی دەکرێت و سەرۆک و جێگرەکان هەڵدەبژێردرێن.
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەڵێت، ئەمڕۆ بایکۆت لە کۆمەڵێک قوتابخانە شکاوە و دەست بە خوێندن کراوەتەوە. گوتیشی، ''بۆ قەرەبووکردنەوەی پڕۆسەی خوێندنی ئەم ساڵ، ئەگەری زۆرە پڕۆگرامی خوێندن کەم بکرێتەوە.''
ئەمڕۆ بە فەرمی کەمپی قۆرەتووی گەرمیان داخرا دوای ئەوەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بڵاویکردەوە، کەمپی قۆرەتوویان لە پارێزگای سلێمانی داخستووە و ئەوەش بووەتە یەکەم کەمپ لە هەرێمی کوردستان لە 2014ەوە دابخرێت.
وەزیری پێشمەرگە دەڵێت، ''کارمان بەردەوامبوون دەبێت لە چاکسازییەکانی نێو وەزارەتی پێشمەرگە''، داواش لە یەکێتی و پارتی دەکات بە لێکنزیکبوونەوەی زیاتر پاڵپشتیی لە سەرخستنی پرۆسەکە بکەن.
گوتەبێژی یەکێتی چوونی مامۆستایانی ناڕازی بۆ بەغدا بە ''مەبەستی سیاسیی دژبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان'' دەزانێت و دەڵێت، ''باشترە مامۆستایان شێوازێکی دیکە بۆ دەربڕینی نیگەرانییەکانیان هەڵبژێرن.''
ناوەندێک لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە کە تێیدا کۆمەڵێک گەنج ئەرشیڤ و بەڵگەنامە مێژووییەکان بەدیجیتاڵیی دەکەن. بەڕێوەبەری ناوەندەکە دەڵێت، ''ساڵی داهاتوو ئەرشیڤە دیجیتاڵییەکە دەکەوێتە دەست توێژەر و خوێنەران.''
شارەزایەکی سیاسەتی نێوخۆیی و دەرەوەی هۆڵەندا دەڵێت، دەبێ کورد بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەو وڵاتە خۆی رێکبخاتەوە بۆ ئەوەی کاریگەریی زیاتری هەبێت. گوتیشی، ''ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی هۆڵەندا نابێتە مایەی دڵەڕاوکێی پەنابەران.''
دوو هاونیشتمانیی دانیشتووی هۆڵەندا چیرۆکی بەشداریکردنی دیلان یەشیلگیوز لە چالاکییە کولتوورییەکانی کورد لەو وڵاتە دەگێڕنەوە و ئاماژە بەوەش دەکەن، کورد لانیکەم بە شەش قۆناخ چووەتە ئەو وڵاتە ئەوروپییە.
ستران عەبدوڵڵا، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، ''کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی کەشێکی ئەرێنی دروستکردووە"؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ''بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان، دەبێ لێکنزیکبوونەوەی زیاتر لە نێوان ئەو دوو حیزبە هەبێت".
هەڵمەتێکی چاندنی نەمام لە هەولێرەوە دەستپێدەکات و سەرانسەری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەڵمەتەکە چاندنی 47 هەزار نەمام لەخۆدەگرێت و بە پاڵپشتیی وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیا دەکرێت.
جێگری سەرۆکی حکومەت دەڵێت، ''هیوادارم مامۆستایان ئالییەتێکی دیکە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بدۆزنەوە و بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن''، گوتیشی، گوشاریان خستووەتەسەر بەغدا بۆ ئەوەی مووچەخۆران لە کاتی خۆیدا مووچە وەربگرن.
لە قەزای ئامێدی فێستیڤاڵی تەحین بەڕێوەدەچێت، پەیامنێری رووداو دەڵێت، بڕیارە فێستیڤاڵەکە دوو رۆژ بەردەوام بێت و چەندین بەرهەمی دیکەشی تێدا نمایش دەکرێن.
دوای 10 ساڵ ئاڵوگۆڕی بازرگانیی سلێمانی و هەمەدان، پرۆتۆکۆلی دەستەخوشکی بازرگانی لە نێوانیان واژۆکرا، سەرۆکی ژووری بازرگانیی هەمەدان دەڵێت، ''ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئەم دوو شارە نزیکەی 42 ملیۆن دۆلارە.".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئازایەتیی راستەقینە چارەسەرکردنی كێشەکانە." دەشڵێت، کلیلی چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق، چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستانە.
بەشێکی مامۆستایان لە سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و قەزای کۆیە گردبوونەوە. مامۆستایەکی وانەبێژ دەڵێت، ''تاوەکو جێبەجێکردنی داواکارییەکانمان، لە بایکۆتکردن بەردەوام دەبین."
ئایدن مەعرووف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی سکاڵایەک کە لە دادگەى فیدراڵیى عێراق دژى یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان تۆمارکراوە دەڵێت، ''داواکارین دادگەی فیدراڵی ئەم سکاڵایە رەتبکاتەوە".
لە ساڵیادی کۆچی دوایی پارێزگاری پێشووی هەولێردا خەڵاتی دەستپاکی بەخشرایە فەرمانبەرێکی بنکەی تەندروستیی سماقووڵی کە 20 ملیۆن دیناری زیادەی بە هەڵە پێدرابوو، بەڵام گەڕاندبوویەوە بۆ بانکی کۆیە.
پسپۆڕێکی کاروباری ئەمنی و سەربازی، پێشبینی گۆڕانکاریی گەورە لە کابینەی گشتیی حکومەتی عێراقدا دەکات، دەشڵێت، بڕیاری هەڵوەشاندەوەی ئەندامێتى حەلبووسی لە پەرلەمانى عێراق پەیوەندی بە ململانێی سیاسییەوە هەیە.
فێستیڤاڵی ناساندنی ئەسپی رەسەنی کوردی لە سلێمانی سازکرا، ژمارەیەکی زۆر ئەسپسوار تێیدا بەشداربوون. لە فێستیڤاڵەکەدا لەلایەن بەرپرسانی حیزبی و حکومی تابلۆی ''بەفەرمیناساندنی ئەسپی رەسەنی کوردی'' واژۆکرا.
خاوەنی گرووپی كۆمپانیاكانی فارووق و كۆمپانیای ئاسیاسێڵ دەڵێت، لە داهاتوودا دوو کۆلێژ لە بوارەکانی کارگێڕی و پەرستیاری لە سلێمانی دەکاتەوە، گوتیشی، ''کۆلێژەکان بەمەبەستی قازانج ناکەمەوە، هەوڵدەدەم لەگەڵ ئەوانی دیکەدا جیاواز بن.''
گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، پرۆسەی ئاشتکردنەوەی ئەندامە زویربووەکانیان تەواونەبووە و هێشتا لە سەرەتادان، گوتیشی، ئێستا هەرێمی کوردستان لە بۆشایی ''هێزێکی سیاسیی بەرهەڵستکاری جددی''ـدایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خەڵک.
دەنگێکی بەهێز هاوشێوەی تەقینەوە لە نزیک فڕۆکەخانەی هەریر بسیترا، کە هێزەکانی ئەمریکا تێیدا جێگیرن، پەیامنێری رووداو دەڵێت، ''ماوەی شەش رۆژە هیچ جوڵەیەکی سەربازی لە فڕۆکەخانەی هەریر نەبینراوە.''
سەرۆكی دەستەی ناوچە کوردستانییەكان دەڵێت، ''لە رووی مێژوویی و جوگرافییەوە عەرەب بەشێک لەم خاکە [ناوچە کوردستانییەکان] نەبووە و لە داهاتووشدا نابێت''؛ دەشڵێت، ئاراستەیەک لە بەغدا هەیە کە بڕوای بە مافی کورد نییە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ساڵانە لە سندووقی شێرپەنجە زیاتر لە 70 ملیار دینار هاوکاری بۆ تووشبووانی شێرپەنجە خەرج دەکرێت، داواش لە بەغدا دەکات بۆ دابینکردنی دەرمان و چارەسەرکردنی نەخۆش زیاتر هاوکارییان بکات.
بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک دەڵێت، 116 خێزانی ئاوارەی کوردی ئێزدیی دیکە دەگەڕێنەوە شنگال و ئاماژە بەوەش دەکات، تاوەکو ئێستا نزیکەی 10 هەزار خێزان گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.
رووداوێكی هاتووچۆ لەسەر رێگەی ناحیەی کەڵەک - موسڵ لە قەزای خەبات لەنێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت روویدا، بەهۆیەوە یەکێک لە شۆفێرەکان گیانی لەدەستدا
بەشێکی مامۆستایانی وانەبێژ و میلاک لە سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، گەرمیان و قەزای کۆیە ئەمڕۆ خۆپێشاندانیان دەستپێکرد و رایانگەیاند، ناچنەوە هۆڵەکانی خوێندن.
بەرپرسی لقی 15ـی پارتی دەڵێت، هەموو ئامادەکارییەکیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کردووە، دەشڵێ ''ئەگەر ئەمڕۆ لە خانەقین بارەگاکەمان چۆڵ بکرێت، بەڵێن دەدەین لە هەفتەیەکدا بگەڕێینەوە نێوی.''
پڕۆژەی پەروەردەیی ڤیژن ئێجیوکەیشن لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران راگەیێندرا کە 512 قوتابخانە دەگرێتەوە و زیاتر لە 70 هەزار قوتابی و ستافی کارگێڕیی ناوەندەکانی خوێندنی سنوورەکە لێی سوودمەند دەبن.
سوپاسالاری پێشمەرگە دەڵێت، دەستێکی دەرەکی لەپشت گرژییەکانی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە لە چیای قەرەچووخ هەبووە، گوتیشی، "چاوەڕێ دەکەین بە زووترین کات دۆخی چیای قەرەچووخ و دەوروبەری ئاسایی ببێتەوە."
سەرۆکی ئەنەکەسە باسی لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی دەکات و دەڵێت، باسی رەوشی خراپی رۆژئاوای کوردستان کرا، گوتیشی، "ئەڵمانیا بە دۆستی کورد دەزانین و حەز دەکەین رۆڵی سیاسیی لە سووریادا هەبێت."
بازگەکانی سوپای عێراق بەردەوامن لە رێگریکردن لە جووتیارانی مەخموور و رێگەیان پێ نادەن پێداویستیی کشتوکاڵ بگوازنەوە سەر زەوییەکانیان، بۆیە جووتیارانی مەخموور رێگەی سەرەکیی نێوان مەخموور و هەولێریان داخست.
یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، نێوەڕاستی هەفتەی داهاتوو 700 ملیار دینارەکە دەگاتە هەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوەش دەکات، وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت لیستی مووچەی ئامادەکردووە.
لە گەڕەکی تەیراوەی هەولێر ئاگر لە مۆتێلێک کەوتەوە و خاوەنی مۆتێلەکە دەڵێت، رووداوەکە زیانی گیانی نەبووە و لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنترۆڵکراوە.
دانیشتنی دادگەی مێردین تایبەت بە کوژرانی پێنج هاونیشتمانییەکەی دهۆک بەڕێوەچوو. نوێنەرێکی کەسوکاری ئەو هاونیشتمانییانە دەڵێت، ''بە دوای بەڵگەدا دەگەڕێین بۆ دۆزینەوەی دەستی پشت تاوانەکە".
باڵیۆزی عێراق لە چین دەڵێت، بەغدا بەنیازە زۆر چالاکتر دەربکەوێت و بەندەری فاو لە رێگەی هێڵی شەمەندەفەری عێراق-تورکیا بکاتە بەشێک لە پشتێنەی ئاوریشم''، گوتیشی، ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئەم دوو وڵاتە، دەگاتە 50 ملیار دۆلار.
وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند "دەتوانم بڵێم ئەو داتایانەی ئەمڕۆ پێشکەشمان کردن، تا رادەیەکی زۆر جێگەی قبووڵ بوون"، دەشڵێت "بۆ جیاکردنەوەی مووچەی مووچەخۆران لە خەرجیی فیعلی، لێکتێگەیشتنمان هەیە."
بریکاری وەزیری دارایی عێراق دەڵێت، دوای 15ی ئەم مانگە ناردنی 700 ملیار دینارەکە لە بەغدا دواناکەوێت. گوتیشی، بەپێی یاسای بودجە دەبێت عێراق مانگانە 775 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆران بنێرێت
ژمارەیەک جووتیاری مەخموور بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە دژی سوپای عێراق، رێگەی سەرەکیی نێوان شارەکە و هەولێریان داخست و رایانگەیاند، بۆ گواستنەوەی هەر تۆنێک گەنم یان پەینی کیمیایی، سوپای عێراق 50 هەزار دیناریان لێوەردەگرێت
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەڵێت، دوای کۆنگرەی پێنجەمی حیزبەکەی، کۆدەنگییەکی تەواو لە بڕیاردا دەبینرێت، باس لەوەش دەکات ئەو لەوباوەڕەدا نییە لەم قۆناخە، حکومەتی عێراق حەزبکات کێشەی مووچە چارەسەر بێت.'
ئەندامێکی پێشووی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی دەڵێت، "ئەگەر پەیوەندیی یەکێتی و پارتی باش نەبێتەوە، دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان چاوەڕوانی رووداوی ناخۆش دەکەم." دەشڵێت، لاهوور جەنگی هەڵەی قورسی کردووە، یەکێک لە هەڵەکانی قبووڵکردنی سیستەمی هاوسەرۆک بوو."
سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دەڵێت، سەروەریی عێراق بەردەوام پێشێل دەکرێت و حکومەت ناتوانێت رێگری لێ بکات. ئاماژە بەوەش دەکات، هەر کاتێک لە بەغدا کورد بە عێراقی بزاندرێت، کێشەکانی نێوان دوو حکومەت چارەسەر دەکرێن.
ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی دەڵێت، سەرجەم کەسایەتی و لایەنە سیاسییەکان لە ''قەیرانی ئێستای هەرێمی کوردستاندا بەشدارن." شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیلیش بە ''هیستیریائاسا'' ناو دەبات
بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 15ـی ئەم مانگە پرۆسەی ناونووسین بۆ ئەو کەسانە دەستپێدەکات، کە دەیانەوێت ساڵی داهاتوو حەج بکەن. گوتیشی، ماوەی ناونووسین 12 رۆژ دەبێت و وادەکەی درێژ ناکرێتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیار بوو بەغدا بۆ سێ مانگ بڕی 700 ملیار دینار بە قەرز بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت. دەشڵێت، مانگی رابردوو پارە هاتووە و بڕیارە ئەم مانگەیش لەنێوان 20-25ی مانگ پارە بنێردرێت.
لە ناحیەی چوارقوڕنە، بەهۆی سووتانی بگۆڕی کارەبا (محاویلە)، کەسێک گیانی لەدەستدا. گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕینیش دەڵێت، تائێستا هۆکاری سووتانی بگۆڕەکە روون نییە
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی دەڵێت، لیژنەیەک بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەندام و سەرکردە زوویرەکان پێکدەهێندرێت. ئەندامێکی دیکەی سەرکردایەتیش دەڵێت، "دوای کۆنگرە، کاری لەپێشینەمان هەوڵدان بۆ یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکان دەبێت."
ئەندامێکی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی دەڵێت، هەڵبژاردنی سەرکردایەتی بە لیستی داخراو، بەڵام بە دەنگدانی ئاشکرا دەبێت. ئەندامێکی پێشووی سەرکردایەتیی یەکێتیش دەڵێ ''بۆ هەڵبژاردنی سەرکردایەتی، سنووری جوگرافی، لەبەرچاو گیراوە.''
دوو رۆژە کۆنفرانسی پزیشکانی کورد لە ئەڵمانیا بەردەوامە، لە دووەم رۆژدا، چەند پانێڵێک تایبەت بە نەخۆشیی ئافرەتان، دەروونناسی و ئەزموونی پزیشکان لەسەر هەندێک نەخۆشیی تایبەت بەڕێوەدەچێت.
دیدارێکی بەرفراوانی حیزبە ئیسلامییەکان لە تورکیا بەڕێوەدەچێت. ئەندامێکی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە دیدارەکەدا دەڵێت، ''ئامانجمان لە بەشداریکردن لە کۆنفرانسەکە، ناساندنی پرسی کوردە.''
لەدوای رووداوەکەی قەزای حەمدانیە و دەرەنجامەکانی ئەو رووداوە، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی دهۆک چەند رێنوێنییەکی نوێی دەرکرد و تێیدا بەکارهێنانی یارییە ئاگرینەکانی لە هۆڵ و شوێنە گشتییەکان قەدەخە کرد.
ئەندامێکی پێشووی سەرکردایەتیی یەکێتی دەڵێت، کۆنگرەی پێنجەم، پێگەی یەکێتی لاواز دەکات. راوێژکارێکی پێشووی مەکتەبی سیاسیی ئەو حیزبەش دەڵێت، چوار ساڵە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی و سەرکردایەتیی یەکێتی، هیچ رۆڵێکیان لە بڕیاری ئەو حیزبەدا نییە.
ئەندامێکی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی دەڵێت، ئەمڕۆ پێشنیازی لیژنەکان لە هۆڵی کۆنگرەدا گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت و دوای دەستنیشانکردنی میکانیزمێکی گونجاو، سبەی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی هەڵدەبژێردرێن.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر دەڵێت، دوو برینداری دیکەی هۆڵی ئاهەنگگێڕانەکەی حەمدانیە لە هەولێر گیانیان لەدەستدا.
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەڵێت، رێوڕەسمی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د. خ) لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەسەر ئاستی عێراق هاوشێوەی نەبووە. دەشڵێت: "دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران ئەرکی سەرشانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە."
بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی دەستی داعش دەڵێت، کچێکی دیکەی کوردی ئێزدی رزگارکرا، بەمەش ژمارەی رزگارکراوان گەیشتە سێ هەزار و 574 رزگارکراو.
سەربەست لەزگین، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت، کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا زیاتر سیاسین و پێیوایە ''کێشەکانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی کارکردنی هاوبەشی لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان چارەسەر دەبن.''
وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان داوا لە مامۆستایان دەکات بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن. ئاماژە بەوەش دەکات، سێ دەوامی لە قوتابخانەکان بە رێژەیەکی بەرچاو کەمبوونەتەوە و لە هەولێر "هەر نەماوە".
پارێزگاری هەولێر لەبارەی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، تاوەکو ئێستا بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی ئەوەندەی سیاسین، یاسایی نەبوون.
بەڕێوەبەری گشتیی پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، زیاتر لە 74 هەزار مامەڵەی پاسپۆرت تەواو بوون، بەڵام دەفتەر نییە بۆ ئەوەی بە خەڵک بدرێنەوە؛ دەڵێت، ''رۆژانە نزیکەی 450 مامەڵەی پاسپۆرت بەڕێ دەکەین."
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەڵێت، ئەگەر هیچ گرفتێک روونەدات، لە کاتی خۆیدا کۆنگرە دەبەستن. ئاماژە بەوەش دەکات، ئەوە کۆنگرەیەکی راگوزەرە و سەرەتای قۆناخێکی نوێیە بۆ حیزبەکەی.
پێشبڕکێی وانەی بیرکاری بۆ قوتابیانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە قەزای عەنکاوەی شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت، هەڵبژاردنی پاڵەوانێتییەکان لەسەر بنەمای خێرایی وەڵامدانەوە و دروستیی وەڵامەکان دەبێت.
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا دەکرێت. گوتیشی، کێشەی بودجە لەنێوان بەغدا و هەولێر بەردەوام دەبێت، بەڵام گەشبینن بتوانن بە گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکەن.
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ناردنی قەرز لە رێگەی بانکەکانەوە بۆ هەرێمی کوردستان، هیچ کێشەیەکی یاسایی نییە، دەشڵێت، رەنگە تەواوکردنی رێکارەکانی ناردنی ئەو بڕە پارەیە، بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو دوابکەوێت.
وەک مارک سترۆ گوتی، پشتیوانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ ئەوەی وەبەرهێنان لە وزە نوێبووەکاندا بکات و بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا وازهێنان لە نەوت و گاز خێراتر بکات، کە ئەوە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی دەردانی گازە گەرمکەرەکان و هەنگاوێکە دژی گۆڕانی کەشوهەوا.