لە هەولێر گەنجێک کوژرا

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە گوندێکی هەولێر کێشەی زەویوزار و زێدەڕۆیی، شەڕەتەقەی لێکەوتەوە، گەنجێک بەهۆیەوە کوژرا.
 
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 03-10-2024، لە گوندی کۆڕەکی سەر بە هەولێر، دوای دەمەقاڵەی هەندێ لە دانیشتووانی گوندەکە لەگەڵ هێزێکی ئەمنی، کە بۆ رێگریکردن لە زێدەڕۆیی زەویوزار چوونەتە گوندەکە، شەڕە تەقە درووست بوو و بەهۆیەوە گەنجێک کوژرا.
 
ئەو هاونیشتمانییەی کوژراوە، تەمەنی 20 ساڵە و ساڵێکە ژیانی هاوژینی پێکهێناوە؛ براکەی دەڵێت، ''برای ئێمە نە خانووی [زێدەڕۆی] دروست کردبوو، نە پارەی هەبوو خانوو دروست بکات، هیچ شتێکی نەکردبوو، ئەو کاسبکارە و بۆخۆی لە کار هاتبووەوە بۆ ماڵی خۆمان، لەوە زیاتر هیچ شتێکی دیکە نەبوو".
 
بەپێی قسەکانی برای کوژراوەکە، کێشەکە لەسەر یەک دۆنم زەوییە کە ''هی حکومەت نییە و سنووری گوند لە ساڵی 1973 دیاریکراوە و پێویستییان بە گەورەکردنەوە هەیە، بۆیە هەر کەسە [لە هاونیشتمانییان] پارەیان پێداوە و کڕیویانەتەوە بۆ ئەوەی خانووی لەسەر دروست بکەن، بەڵام ئەوان لێناگەڕێن و هەموو جار دێن و کێشە دروست دەکەن".

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەکە ئاماژەیە بۆ گەریلا و سەربازی تورکیا.

هەپەگە کوژرانی سێ سەرباز و تورکیا گیانلەدەستدانی 11 گەریلای راگەیاند

ناوەندی چاپەمەنیی هەپەگە کوژرانی سێ سەربازی سوپای تورکیا، تێکشکانی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی و کەوتنەخوارەوەی سێ درۆنی راگەیاند. وەزارەتی بەرگریی تورکیاش گیانلەدەستدانی 11 گەریلای راگەیاند.