رووداو دیجیتاڵ
جێگری سەرۆکی کۆمپانیای کار دەڵێت، لە سەردانەکەیاندا بۆ واشنتن، لێکتێگەیشتنی باشیان لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکی بۆ کاری هاوبەش هەبووە. گوتیشی، گرێبەستەکانیان تایبەتن بە پاڵاوتن و پەرەپێدانی کێڵگەکان.
شێخ مەحموود رەئووف بەرزنجی، جێگری سەرۆکی کۆمپانیای کار قسەی بۆ دیار کوردە، بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی رووداو لە واشنتن کرد و گوتی، ''لە سەردانەکەماندا گرێبەستمان لەگەڵ چوار کۆمپانیای ئەمریکی واژۆ کردووە.''
بەگوتەی شێخ مەحموود رەئووف بەرزنجی، گرێبەستەکان تایبەتن بە پڕۆژەکانی پاڵاوتن و پەرەپێدانی کێڵگەی نەوت و گاز و چەند بواری دیکە.
لەبارەی هەرێـمی کوردستانیشەوە جێگری سەرۆکی کۆمپانیای کار گوتی، ''لەگەڵ کۆمپانیای KBRـی ئەمریکی رێککەوتووین ناوەندێکی راهێنان بکرێتەوە، بۆ ئەوەی لە بوارەکانی نەوت و گاز راهێنان بە گەنجەکانمان بکرێت.''
کۆمپانیای کار لە ساڵی 1999 دامەزراوە و زۆرترین پرۆژەکانى، لە بوارى نەوت و گاز و بەرهەمهێنانى کارەبایە، یەکێک لە کارەکانى لەو چوارچێوەیەدا چارەسەرکردنى سووتانى گازى هاوەڵى دەرکراوى کێڵگەکانى نەوتە لە هەرێمى کوردستان.
بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکانیان لە رووی ئابووری، ئەمنی و سیاسییەوە، سوودانی لەسەر بانگهێشتی فەرمیی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ شاندێکی فرەبوار لە 13ی نیسان گەیشتە واشنتن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ