تەندروستیی کۆیە: ساڵی رابردوو 1709 منداڵ لە سنووری قەزاکە لەدایکبوون

07-01-2024
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی تەندروستیی کۆیە دەڵێت، ساڵی رابردوو لە سنووری قەزاکە 1709 منداڵ لەدایکبوون، کە 876یان لە رەگەزی نێر و 833یان لە رەگەزی مێن. گوتیشی، هەر لە سنوورەکە 184 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
 
رۆژی یەکشەممە 07-01-2024 هاوکار عەلی، گوتەبێژی تەندروستیی کۆیە لە کۆنفراسنێکی رۆژنامەڤانیدا ئاماری لەدایکبوون و گیانلەدەستدانی ساڵی رابردووی سنووری قەزاکەی خستەڕوو و رایگەیاند، لە ساڵی 2023دا 1709 منداڵ لەدایکبوون، کە 876یان لە رەگەزی نێر و 833یان لە رەگەزی مێ بوون.
 
هاوکار عەلی گوتیشی، هەر لە سنوورەکە 184 کەس گیانیان لەدەستداوە، کە 108یان لە رەگەزی نێر و 76یان لە رەگەزی مێ بوون.
 
گوتەبێژی تەندروستیی کۆیە ئاماژەی بەوەش کرد، لە ساڵی رابردوودا 175676 کەس سەردانی نەخۆشخانە، مەڵبەند و بنکە تەندروستییەکانی سنووری قەزاکەیان کردووە و لە نەخۆشخانەی فێرکاریی شەهید د. خالیدیش، 3350 نەشتەرگەری بۆ هاووڵاتییان کراوە.
 
بە گوتەی هاوکار عەلی، ساڵی پار 186 نەشتەرگەریی تایبەت، 181 نەشتەرگەریی سەرووی گەورە، 1420 نەشتەرگەریی گەورە، 688 نەشتەرگەریی مامناوەند، 66 نەشتەرگەریی بچووک و 847 نەشتەرگەریی فریاکەوتنی خێرا (تەواری) بۆ هاووڵاتییان کراون.
 
وەکو گوتەبێژی تەندروستیی کۆیە ئاماژەی پێدا، لە ساڵی 2023دا، نۆ کەس بە رووداوی ئۆتۆمبێل گیانیان لەدەستداوە، حەوت کەس بە گولـلە کوژراون، شەش کەس لە ئاودا خنکاون و کەسێک بە تەقینەوە و کەسێکیش بە کارەبا گیانیان لەدەستداوە، دوو کەسیش بە پەت خنکاون.
 
هاوکار عەلی ئەوەشی خستەڕوو، لیژنەی چاودێریی تەندروستیی قەزاکە لە ئەم ساڵدا 2860 سەردانیان بۆ فرۆشگەکان هەبووە، 56 فرۆشگەیان سزا داوە و هەشت فرۆشگاش داخراون. دەشڵیت، لە بەرامبەردا مۆڵەتی تەندروستی بە 58 فرۆشگە دراوە.
 
گوتەبێژی تەندروستیی کۆیە گوتیشی، ساڵی رابردوو لیژنەی چاودێریی تەندروستی دەستیان بەسەر نزیکەی 12 تۆن کەلوپەل و خۆراکدا گرتووە، کە لەلایەن لیژنەکانەوە لەنێوبراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گردبوونەوەی ئەمڕۆی پزیشکان دانەمەزراو.

بۆ جاری دووەم پزیشکانی گشتیی دانەمەزراو لە هەولێر و سلێمانی گردبوونەوە

ئەمڕۆ پزیشکان گشتیی دانەمەزراو لە هەریەک لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی گردبوونەوە و پەیامیان ئەوەیە، بە زووترین کات دابمەزرێن، چونکە ''پلەبەندیی هەموویان و ئەوانەی پێش خۆشیان تێکچووە و نائومێدن لە داهاتوویان''.