رووداو دیجیتاڵ
بەردی بناخەی کردنەوەی شەقامەکانی زۆنی (B)ـی گوندی کۆری دانرا. پارێزگاری هەولێر دەڵێت، درێژیی شەقامەکە 2.7 کیلۆمەترە و زیاتر لە 377 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 09-02-2025، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەردی بناخەی پڕۆژەی کردنەوەی شەقامەکانی گوندی کۆری (زۆنی B) لەسەر داهاتی 15٪ـی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر دانرا.
دوای دانانی بەردی بناخەکە، ئومێد خۆشناو لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، گوژمەی تەرخانکراو بۆ پڕۆژەکە 377 ملیۆن و 500 هەزار دینارە.
درێژیی شەقامەکە 2.7 کیلۆمەترە و بە شێوەی بەڵێندەرایەتی لەلایەن کۆمپانیای زۆرگڤانەوە دەکرێت.
بەگوتەی پارێزگاری هەولێر، ماوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە 100 رۆژ دیاری کراوە.
گوندی كۆری له ساڵی 2014 بهپێی رێككهوتنێكی نێوان حكومهتی ههرێمی کوردستان و كۆمپانیایهكی كۆریای باشوور لە ھەولێر لەسهر رووبهری ههزار و 592 دۆنم زەوی، وەک هاوکارییەک بۆ کرێنشینان بڕیاری دروستکردنی درا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ