سەرۆککۆماری عێراق: پەیوەندیی هەولێر و بەغدا بەرەو ئاساییبوونەوە دەڕوات

08-04-2024
پەیمان محەممەد
سەرۆککۆماری عێراق لە سلێمانییەوە قسە دەکات
سەرۆککۆماری عێراق لە سلێمانییەوە قسە دەکات
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆککۆماری عێراق دەڵێت، پەیوەندیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بەرەو ئاساییبوونەوە دەڕوات؛ ئاماژە بەوەش دەکات، دۆخی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان باشتر دەبێت.
 
ئەمڕۆ (دووشەممە، 08-04-2024) لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە سلێمانی رایگەیاند، ''پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بەرەو ئاساییبوونەوە دەڕوات.''
 
لەتیف رەشید لەبارەی دۆخی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش گوتی، ''دۆخی مووچەی فەرمانبەران باشتر دەبێت و هیوامان وایە ئەم هەنگاوانەی لەم دواییانەدا نراون، هەموومان کەڵکیان لێ وەربگرین و پەیوەندیی هەرێمی کوردستان و عێراق بەهێزتر بێت.''  
 
سەرۆککۆماری عێراق پێشنیاز دەکات بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان، هەردوو حکومەت پێکەوە و بە هاوئاهەنگیی یەکدی هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان بدەن.
 
قسەکانی لەتیف رەشید لەکاتێکدان رۆژی شەممە، 6ـی نیسانی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ دیدار لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق؛ سەرۆککۆماری عێراق و بەشداربوون لە کۆبوونەوەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی و هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت سەردانی بەغدای کرد و ئەنجامی کۆبوونەوەکانیش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بودجە، مووچە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بە ئەرێنی دانران. 
 
نزیکبوونەوەی هەولێر و بەغدا گوشاری سەر مووچەخۆرانیشی کەمکردووەتەوە. هەفتەی رابردوو دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تەواوبوو و بڕیارە ئەم هەفتەیەش دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار تەواو بێت. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند سەگێک لە شێڵتەرێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

ژینگەپارێزی هەولێر: کۆکردنەوەی سەگی بەرەڵڵا رانەگیراوە و 16 هەزار سەگمان کۆکردوونەتەوە

بەڕێوەبەری خزمەتگوزاریی و ژینگەپارێزیی هەولێر، ئەو دەنگۆیانەی رەتکردنەوە کە باس لە راگرتنی هەڵمەتی کۆکردنەوەی سەگی بەرەڵڵا دەکەن و دەڵێت: "هەڵمەتەکە بەردەوامە."